![]() |
![]() |
|
| به صفوف گریلاهای حزب حیات ازاد کردستان (پژاک )بپیوندید (بژی سه روک ئاپ‌و ) |
|
ناوه‌ندی چاک له دژی تاڵه‌بانی و جێگره‌که‌ی دۆزێک ده‌کاته‌وه
ڕێنێسانس نیوز؛ به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆزی تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به‌و جۆره‌ی که کورد ده‌یه‌وێت نه‌چۆته پێش و هه‌ندێ له تاوانباره‌کان به‌ر له سزادانیان له‌مه‌ڕ تاوانه‌کانی دژ به‌کورد له‌سێداره دراون، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ستکاریی بڕیاری دادگا له‌مه‌ڕ تاوانبارانی ئه‌نفال بکه‌ن، له دژی سه‌رکۆماری ئێڕاق جه‌لال تاڵه‌بانی و جێگره‌که‌ی تارق هاشمی دۆزێک ده‌کرێته‌وه. ناوه‌ندی چاک له لێدوانێکی نووسراودا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه ڕاشیده‌گه‌یه‌نێ که به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌کانی ئێراق ولاوازی نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غدا، دادگای تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ی کردۆته دۆزێکی ئێڕاقی و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێڕاقی نوێشدا به‌کار ده‌هێنرێ. ئه‌و ناوه‌نده کوردییه ئه‌مه‌ش به‌وه پشتڕاست ده‌کاته‌وه که دۆسیه‌ی "تاوانی بچووکی دوجه‌یل" پێش دۆسیه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵبجه خراوه و به‌و یه‌که‌ش تاوانباران، به‌ر له سزادنیان له‌سه‌ر تاوانه‌کانی دژ به کورد، حوکمه‌کانیان جێبه‌جێ کراوه. ڕێکخراوه‌که ئه‌م پڕۆسه‌یه له به‌ژه‌وه‌ندیی کورد نازانێ و پێیوایه کورد فیدای به‌رژوه‌ندییه‌کانی "ئێڕاقی نوێ" کروان. ناوه‌ندی چاک نیگه‌رانه له‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی له مه‌ڕ جێبه‌جێکردنی حوکمی عه‌لی شیمیایی، سوڵتان هاشم و حوسێن ڕه‌شید محه‌مه‌د، له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێڕاقه‌وه کراون و جه‌ختیشی ده‌کاته‌وه که سه‌رکۆماری ئێڕاق جه‌لال تاڵه‌بانی و جێگره‌که‌ی تارق هاشمی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بڕیاره‌که‌ی داگا ده‌ستکاری بکه‌ن و هه‌وڵی ڕزگارکردنی سوڵتان هاشم به گه‌رمی له ئارادایه. ناوه‌نده‌که گله‌یی توند له تاڵه‌بانی ده‌کا و ده‌ڵێ: هه‌رچه‌ند به نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵکی کورد ه‌م پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، "له سه‌نگه‌ری داکۆکیکردن له تاوانبار سوڵتان هاشم دایه و هه‌وڵی ڕزگارکردنی ده‌دات." ناوه‌ندی چاک هه‌ر له‌و بواره‌وه گله‌یی له ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌کا و به‌وه تاوانباری ده‌کا که "هه‌ست به به‌رپرسیارتیی مێژوویی خۆی ناکات." له‌و بواره‌وه ده‌نسووسێت: "ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان له‌م ڕووداوه بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێستن. ئه‌وه‌ش جێگای نیگه‌رانی و ڕه‌خنه‌ی زۆره، هیوادارین هه‌ست به‌رپرسیاری مێژووی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه بکه‌ن و چیتر که‌مته‌رخه‌می نه‌که‌ن، بێده‌نگی ئه‌وان ره‌زامه‌ندی سه‌رگرتنی پلانی ئازادکردنی یا ده‌ستکاری کردنی سزای تاوانبارانه. " ناوه‌ندی چاک له‌و بواره‌وه ڕه‌خنه له ئه‌مریکاش ده‌گرێ و ده‌نووسێ: "هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه پرۆتستۆی هه‌ڵوێست و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان به‌تووندی ده‌که‌ین، ئه‌مه‌ریکا که له‌سه‌ر گیانی تاکه مرۆڤێکی خۆی ئاماده‌یه جیهان بهه‌ژێنێ، ئێستا چۆن به‌خۆی ڕه‌وا ده‌بینێت، تاوانبارانی ژینۆساید بکوژانی 182.000 که‌س ئازاد بکات. " ناوه‌ندی چاک له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی خۆیدا له‌به‌ر ئه‌م کێشه‌یه، بڕیاری داوه به فه‌رمی له‌دادگای یه‌کێتی فیدرالی ئێراق سکالا دژ به سه‌رۆک کۆماری ئێراق (جه‌لال تاله‌بانی) و جێگره‌که‌ی (تاریق هاشمی) تۆمار بکا، له‌به‌ر پێشێلکردنی ده‌ستور و قانونی ئێراق. |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و چهارم آبان 1386ساعت 17:1 توسط هه لو |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
هر کس در بر قراری ازادی و دموکراسی تلاش نکند یا مفهوم ازادی را درک نکرده است یا لیاقت ازاد زیستن را ندارد
|
| نوشته های پیشین |
|
اسفند 1386 آبان 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 فروردین 1386 اسفند 1385 بهمن 1385 دی 1385 آذر 1385 آبان 1385 مهر 1385 شهریور 1385 مرداد 1385 |
|
RSS
|