![]() |
![]() |
|
| به صفوف گریلاهای حزب حیات ازاد کردستان (پژاک )بپیوندید (بژی سه روک ئاپ‌و ) |
|
تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ناوی هه‌موو کورده‌کانی ئێڕاق هه‌ڕه‌شه له پ.ک.ک ده‌کات
ڕێنێسانس نیوز؛ ئاژانسه‌کان: له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ میسر و دیداری له‌گه‌ڵ عه‌مرو مو‌سا، سه‌رکۆماری ئێڕاق جه‌لال تاڵه‌بانی جموجۆڵه سه‌ربازییه‌کانی پ.ک.ک ـی له‌ناو خاکی تورکیادا به دوژمنایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ ئێڕاق و ئێڕاقیه‌کان زانی و ڕوونیشی کرده‌وه ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه‌کانی سه‌قامگیریی هه‌رێمه‌که بوه‌ستێته‌وه هه‌موو گه‌لی کوردی ئێڕاق ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. تاڵه‌بانی که به سه‌ردانێکی فه‌رمی له وڵاتی میسر بوو له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگه‌یاند که ئه‌و هێرشه سه‌ربازییانه‌ی پ.ک.ک له‌ناوخۆی تورکیا ده‌یانکاته سه‌ر حکوومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆگان، دوژمانیه‌تیکردنه له‌گه‌ڵ ئێڕاق و ته‌ئکیدیشی کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی دژی تیرۆریزم ڕاده‌وه‌ستێت. ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووساندا له‌مه‌ڕ پ.ک.ک وتی: "نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حکوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌هێشتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی پ.ك.ك بڕیاری داخستنی باره‌گاكانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستانی داوه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی چیای قه‌ندیله به باره‌گاكانی ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه. ناوبراو جه‌ختیکرده‌وه "بۆ پارێزگاریكردن له سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه چی باش بێت كاری بۆ ده‌كرێت". ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشانکرد که "ئه‌گه‌ر پ.ك.ك به‌رامبه‌ر ئه‌و سنووره‌ی نێچیرڤان بارزانی دایناوه بووه‌ستێته‌وه و واز نه‌هێنێت له كاره نه‌شیاوه‌كانی له توركیا، ئه‌وه هه‌موو گه‌لی كوردی وڵاتی عیراق رووبه‌ڕوویان ده‌وه‌ستێته‌وه". تاڵه‌بانی پێشتر داوای له پ.ک.ک کردبوو ئاگربه‌ستی بێ‌قه‌ید و شه‌رت ڕابگه‌یه‌نێت و ئاماده‌یی خۆشی بۆ ناوبژیوانی ڕاگه‌یاندبوو. پارتی کرێکارانی کوردستان دوابه‌دوای ئه‌و داوایه‌ی تاڵه‌بانی و لێدوانه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌مه‌ڕ هه‌مان مه‌سه‌له، ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاندبوو و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی و بارزانییه‌وه به هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی و ئاقڵمه‌ندانه به‌ناو کرابوو. پ.ک.ک له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردووش‌دا ڕایگه‌یاندبوو که ئاماده‌یه به‌یه‌کجاری ده‌ست له چه‌ک به‌ردات، ئه‌مه به مه‌رجێک دانوستانی دوولایه‌نه ده‌ست پێبکه‌ن و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانیش ڕاوه‌ستێنرێن |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و چهارم آبان 1386ساعت 16:56 توسط هه لو |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
هر کس در بر قراری ازادی و دموکراسی تلاش نکند یا مفهوم ازادی را درک نکرده است یا لیاقت ازاد زیستن را ندارد
|
| نوشته های پیشین |
|
اسفند 1386 آبان 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 فروردین 1386 اسفند 1385 بهمن 1385 دی 1385 آذر 1385 آبان 1385 مهر 1385 شهریور 1385 مرداد 1385 |
|
RSS
|