تبليغاتX
گریلای شاهو - توركیا
به صفوف گریلاهای حزب حیات ازاد کردستان (پژاک )بپیوندید (بژی سه روک ئاپو )
له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی پارله‌مانی توركیا دا هاتووه‌ كه‌

 

 ئاتاتورك كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كانی په‌سند كردووه‌

 

      

 

image

به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پارله‌مانی توركیا ئاشكرا بووه‌ كه‌ مسته‌فا كه‌ماڵ پاشا، ناسراو به‌ ئاتاتورك، له‌ میانه‌ی قسه‌كانی خۆیدا و له‌ ساڵرۆژی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌ (24/ 4 / 1920) دا دانی به‌و كۆمه‌ڵكوژیی دا ناوه‌. 

ئه‌تاتورك له‌و قسانه‌ی خۆیدا كه‌ له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ دا و له‌ لاپه‌ڕه‌ی (41، 42 و 43) دا هاتووه‌، باس له‌ رووداوه‌كانی ساڵی 1914 و 1915 ده‌كا و وتوویه‌تی: "كۆمه‌ڵِكوژی له‌و كاته‌ دا هه‌بووه‌".

 

ده‌ركه‌وتنی ئه‌و لێدوانانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی توركیا به‌رده‌وام ده‌یه‌وێ سه‌رپۆش له‌ سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كان دابنێ و ئه‌و نكووڵی كردنه‌ش له‌و راستییه‌ كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌ سه‌ر پێوه‌ندیی ئه‌و وڵاته‌ و گه‌لێك وڵاتی دیكه‌ی جیهان هه‌بووه‌.

 

ئێستا توركه‌كان ئیدیعای ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئاتاتورك ئه‌و زه‌مان وتویه‌تی كه‌ رووداوێكی وه‌ك كۆمه‌ڵكوژیی بووه‌ نه‌ك كۆمه‌ڵكوژیی، ئه‌وه‌ی ئێستاش له‌ به‌ر ده‌ست دایه‌ له‌ هه‌ڵه‌ی وه‌رگێڕانی ئه‌و قسانه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ و كتێبه‌كاندا نووسراوه‌.

 

به‌ڵگه‌نامه‌كانی مه‌جلیسی توركیا له‌ نێوان ساڵه‌كانی 1920 تا 1930 و جارێكی دیكه‌ش له‌ ساڵی 1978 دا له‌ لایه‌ن مه‌جلیسی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ رێنووسی توركی نوێ داڕێژراونه‌وه‌

+ نوشته شده در  پنجشنبه بیست و چهارم آبان 1386ساعت 16:52  توسط هه لو |