تبليغاتX
گریلای شاهو - هێزی گه‌ل"
به صفوف گریلاهای حزب حیات ازاد کردستان (پژاک )بپیوندید (بژی سه روک ئاپو )
بڵاڤۆکی "هێزی گه‌ل" سه‌باره‌ت به‌ ماده‌ سڕکه‌ره‌کان



با هه‌مومان ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌ك بۆ ڕزگاری لاوه‌كان له گێژاوی ماڵوێران كه‌ری اعتیاد هه‌نگاو هه‌ڵگرین
خه‌ڵكی به‌ هه‌ست ونیشتمان په‌روه‌ری كوردستان ، جه‌ماوه‌ری ئازاو خۆڕاگر

پێویسته ڕابگه‌یێنین له ڕێكه‌وتی26/5/86  ڕێكخراوێكی ناوه‌خۆیی ، سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن به‌ ناوی  هێزی گه‌ل  پێك هاتووه پێك هاته‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه ، كۆمه‌ڵێك ڕۆڵه‌ی  به‌هه‌ست ، ئازاو به په‌رۆشی  ئه‌و زێدونیشتمانه‌ن  كه قۆڵی هیممه‌تیان هه‌ڵماڵیوه بۆ به‌ربه‌ره‌كانی و ڕیشه‌كێش كردنی دیارده‌ی  ماڵوێرانكه‌ری  اعتیاد .

ه- گ  پشتی به‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ستووه و پێویستی  به‌ هاوكاری هه‌مووی جه‌ماوه‌ر هه‌یه
هێزی لاوانی خوێن گه‌رم كه ئازایانه هاتونه‌ته مه‌یدان و به كرده‌وه پارێزگاری له داب و نه‌ریت وفه‌رهه‌نگ وكولتوری بێگه‌رد و خاوێنی كورد ده‌كه‌ن . مه‌هێڵن هێندێك هه‌ل په‌ره‌ست و بێ ویژدان، به سات و سه‌ودا كردنی موادی موخه‌دیر      به ئاشكرا وه‌ك  میكڕۆب نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ره‌ و له به‌ین چوون و چاره‌ڕه‌شی به‌رن .

هێزی گه‌ل ئه‌و هێزه گیان له سه‌ر ده‌سته‌یه كه چالاكانه هاتۆته مه‌یدان و ڕێگا نادا هێندێك له خوا بێخه‌بری بێ ویژدان   به ڕۆژی ڕوون، به بڵاوكردنه‌وه‌ی تریاك، هێرۆیین و كریستال گاڵته به چاره‌نووسی كوڕ وكچی ئه‌م گه‌له ژێر ده‌سته بكه‌ن و غیره‌ت و ئازایه‌تی كورد بخه‌نه ژێر پرسیارو سوكایه‌تی پێ بكه‌ن.

هاوشاریان
بۆ چی مامۆستایان و پیاو ماقووڵانی شار، شوڕاكان و  ئه‌نجومه‌نه‌كان,بڕیارنامه‌یه‌ك ده‌رناكه‌ن و عاملانی ئه‌ودیارده ماڵوێرانكه‌ره ڕیسوا ناكه‌ن و  نایان كه‌ن به خائن و ڕووڕه‌شی ڕۆژگار .

بۆ له ڕۆژێكی نوێژی هه‌ینی داهه‌ڵ ناستنه‌وه‌و ئه‌و بێحورمه‌تی كردنه به خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان ناكه‌نه چه‌ندپرسیارو ڕوبه‌ڕوی به‌رپرسانی حكومه‌تی ناكه‌نه‌وه .

خه‌ڵكی به‌شه‌ڕه‌ف و قاره‌مان
هێزی گه‌ل ئێوه به پشتیوانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌زانێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌ركه نیشتمانییه‌ی كه بۆی ڕاساوه و ته‌مایه‌تی هه‌م ئه‌وانه‌ی موادی موخه‌دیر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌م ئه‌وانه‌ی ده‌كڕن و ده‌فرۆشن بداته به‌رشاڵاوی به‌هێزی خۆی.

تێبینی : هێزی گه‌ل سه‌ر به هیچ لایه‌نێكی سیاسی نییه، ڕێكخراوێكی سه‌ر به‌خۆ و حه‌ڕه‌كه‌تێكی مه‌ده‌نییه و هه‌ڵقوڵاوی  ئازار و ژانی ئه‌م خه‌ڵكه بێ ده‌ره‌تانه‌یه.  

ڕێکخراوی هێزی گه‌ل
ڕێكخراوی دژ به مادده‌سڕكه‌ره‌كان ( اعتیاد)  له كوردستان

+ نوشته شده در  شنبه بیست و هشتم مهر 1386ساعت 17:55  توسط هه لو |