ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل HPG ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک که له نێو ڕۆژانی 13 و 15 ئه‌م مانگه و به به‌شداری 20 هه‌زار سه‌رباز له چیای کاتۆی شیرناخ به‌ڕێوه ده‌چوو، لێدوانێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردوه.
به‌پێی لێدوانه‌که‌ی HPG ڕۆژی 16 مانگ له هه‌رێمی ژیرکای کاتۆ له نێوان سه‌ربازان و گه‌ریلاکانی HPG دا شه‌ڕێک هاتوه‌ته ئاراوه و تێیدا 3سه‌رباز و جاشێک کوژراوه.
هه‌مان ڕۆژ له هه‌رێمی کۆلیش له شه‌ڕێکی تردا 5 سه‌رباز کوژراون.
رۆژی 17 مانگیش له 6 جێگا، پێکادان هاتوه‌ته ئاراوه و له ئه‌نجامدا 14 سه‌رباز کوژراون و 3 گه‌ریلای کوردیش گیانیان له‌ده‌س داوه.
هه‌په‌گه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندوه که ڕۆژی 18 ئه‌م مانگه‌ش له هه‌مان هه‌رێم پێکادانێکی تر هاتوه‌ته ئاراوه و تێیدا 2 سه‌رباز کوژراوه و 2 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ش گیانیان له‌ده‌س داوه.
له 25ی ئه‌م مانگه‌شدا له هه‌رێمی سه‌تکاره‌ی هه‌ڵکه‌وتو له شڕنا‌خ شه‌ڕێک ڕویداوه و له ئه‌نجامدا 5 سه‌ربازی تورک کوژراون و 4 گه‌ریلای HPG گیانیان له‌ده‌س داوه.
HPG له لێدوانه‌که‌یدا ئاشکرای کرد که له‌و شه‌ڕانه دا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی HPG نازان بایرام ناسراو به نودا کارکه‌ر له‌دایکبوی ساڵی ١٩٧٢ی ناوچه‌ی ئه‌لباکی وان و 9 گه‌ریلای تر گیانیان له‌ده‌س داوه.
HPG ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که دوێنێش له چیای گابار له‌نێوان سه‌ربازان و گه‌ریلاکان شه‌ڕێک هاتوه‌ته ئاراوه و تێیدا 5 سه‌رباز کوژراوه و 5 ی تریش بریندار بون


