![]() |
![]() |
|
| به صفوف گریلاهای حزب حیات ازاد کردستان (پژاک )بپیوندید (بژی سه روک ئاپ‌و ) |
|
ڕه‌وشی ته‌ندروستی ڕێبه‌ری پ.ک.ک
به‌رو خراپی ده‌چێت
پزیشکانی ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری پ.ک.ک پێیان ڕاگه‌یاندووه که بۆری هه‌ناسه‌کێشانی تا ده‌گاته سی‌یه‌کانی ئیفلاسی کردووه و خه‌ریکه له‌ناو ده‌چێت. عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری گیراوی پ.ک.ک له لێدوانی ئه‌م حه‌وته‌یه‌یدا بۆ پارێزه‌رانی باس له ناله‌باری ره‌وشی ته‌ندروستی خۆیده‌کات و ده‌ڵێ: "پێش ئه‌وه‌ی وه‌فدی پزیشکان و نوێنه‌رانی ڕێکخراوی جیهانی دژ به ئه‌شکه‌نجه سه‌ردانم بکه‌ن، وه‌فدێک له پزیشکانی تورکیش هاتوونه‌ته ئیمراڵی و من کێشه‌کانی هه‌ناسه‌کێشانی خۆم بۆ شی کردوونه‌ته‌وه. پێیان گوتووم "بۆری هه‌ناسه‌کێشان تا سیه‌کانم، ئیفلاسی کردووه و به‌ره‌و له‌ناوچوونه و بۆیه‌ش پێویسته ره‌وشێکی له‌بار و که‌ش و هه‌وایه‌کی خاوێنتر و موناسب فه‌راهه‌م بکرێت." ناوبراو ده‌ڵێ که به هۆی ئه‌م کێشه‌یه، پزیشکان جۆرێک سپرێیان پێ داوم و که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرم و له‌و کاته‌وه‌یه که ده‌توانم بۆن بکه‌م و هه‌ندێک ئاسانتر هه‌ناسه بکێشم. ئۆجه‌لان، که له دیداری ئه‌مجاره‌یدا زۆرتر باس له ره‌وشی خۆی له گرتووخانه‌ی ئیمراڵی ده‌کات، دێته سه‌ر باسی ئه‌وه که 24 کاتژمێری شه‌وانه ڕۆژ، له ژێر چاوه‌دێری کامێرا دایه و جگه له‌مه‌ش، گاردیانه‌کان به‌مه دڵیان ناحه‌سێته‌وه و له کونی ده‌رگا و له پشت په‌نجه‌ره‌وه سه‌یری ده‌که‌ن، تا بزانن چی ده‌کات و چی ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌مه له کاتی خه‌وتنیشی دا به‌رده‌وامه. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سوم مهر 1386ساعت 10:37 توسط هه لو |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
هر کس در بر قراری ازادی و دموکراسی تلاش نکند یا مفهوم ازادی را درک نکرده است یا لیاقت ازاد زیستن را ندارد
|
| نوشته های پیشین |
|
اسفند 1386 آبان 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 فروردین 1386 اسفند 1385 بهمن 1385 دی 1385 آذر 1385 آبان 1385 مهر 1385 شهریور 1385 مرداد 1385 |
|
RSS
|