![]() |
![]() |
|
| به صفوف گریلاهای حزب حیات ازاد کردستان (پژاک )بپیوندید (بژی سه روک ئاپ‌و ) |
|
سه‌رۆکی پێشووی سپای پاستاران به
فه‌رمی دانی به تۆپبارانه‌کانی کوردستان نا
سه‌ر‌له‌شکه‌ر "یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی" سه‌رۆکی پێشووی سپای پاستاران که ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌یه‌که بۆته ڕاوێژکاری باڵای خامنه‌یی له کاروباری سه‌ڕبازی دا، به که‌ناڵی ئینگلیزی زمان و تازه‌کراوه‌ی "پڕێس تی‌ڤی" ڕاگه‌یاند که "ئێران پێشتر هۆشداری به حکومه‌تی عێراق دابوو که پێش به چالاکی چه‌کدارانی پژاک له ناو خاکی ئه‌م وڵاته بگرێ و کاتێک دیتمان ئه‌م وڵاته به‌ڵێنیه‌کانی به‌جێنه‌گه‌یاندووه، و به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان گوێیان به هۆشداره‌کانی ئێمه نه‌دا، خۆمان ده‌ستبه‌کاربووین و به مافی خۆمانمان زانی و بنکه‌کانی پژاکمان له هه‌رێمه‌که تۆپباران کرد. سه‌فه‌وی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که بنکه و باره‌گاکانی پژاک له قووڵای 10 کیلۆمه‌تری خاکی کوردستان دایه و به مافی ئێرانی ده‌انی که به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی سنووره‌کانی هێرشی عێراق بکات، به‌ڵام باسی له‌وه نه‌کرد که گه‌لۆ ئه‌م هێرشانه به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا. ئه‌وه له کاتێک دایه که نیزێک به دوو مانگه، سپای پاستارانی ئێران به درێژایی سنووری هه‌رێمی کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆپباران ده‌کات و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئاواره‌بوونی هه‌زاران ها‌وڵاتی سیڤیل و "مه‌هدی مسته‌فه‌وی" جێگرێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ره‌ڕای ئاشکرابوونی ڕۆژانه‌ی تۆپبارانه‌کان، ڕه‌تیکردبۆوه که ئێران ئه‌م کااره‌ی کردبێ و لێدوانه‌کانی سه‌فه‌وی بۆ پڕێس تی‌ڤی دانێپدانانی ئاشکرای ئه‌م کرده‌وه نایاساییه‌یی کۆماری ئیسلامیه. ڕۆژی 29ی ئه‌گۆست، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هاوکات پارله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و وه‌زیرانی کوردستان له به‌یاننامه و ڕاگه‌یاندراوی جیاجیادا، هێرشه‌کانی ئێرانیان بۆ سه‌ر کوردستان ئیدانه کردبوو و داوای کۆتایی هێنان به‌م ڕه‌وشه‌یان له تاران کردبوو و "عه‌لی لاریجانی" سه‌رۆکی شۆڕای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ره‌ژیمی ئێرانیش ئه‌مریکای تۆمه‌تبار کردبوو ئه‌وه له کاتێک دایه که ئه‌مریکا له‌مباره‌وه لێدوانێکی نه‌داوه، به‌ڵام پژاک ره‌تیده‌کاته‌وه که یارمه‌تی و پشتیوانی له ئه‌مریکا وه‌رگرتبێ و سه‌رۆکی پژاک له چه‌ند لێدوانی جیاواز دا باس له دیداری ژه‌نه‌راڵه ئه‌مریکیه‌کان له قه‌ندیل ده‌کات و به‌ڵام ڕه‌تیده‌کاته‌وه که جیاوازی خواز بێت.
|
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سوم مهر 1386ساعت 10:35 توسط هه لو |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
هر کس در بر قراری ازادی و دموکراسی تلاش نکند یا مفهوم ازادی را درک نکرده است یا لیاقت ازاد زیستن را ندارد
|
| نوشته های پیشین |
|
اسفند 1386 آبان 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 فروردین 1386 اسفند 1385 بهمن 1385 دی 1385 آذر 1385 آبان 1385 مهر 1385 شهریور 1385 مرداد 1385 |
|
RSS
|