گه‌وره‌ترین دانیشتنی تایبه‌تی هێزه‌کانی سپا و ئیداره‌ی ئیتلاعات له دژی PJAK له ئورمیه
به پێ ی ئه‌و ئاگاداریانه‌ی که له شاری ئورمیه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، چه‌ندین نوێنه‌ری تایبه‌تی له لایه‌ن سه‌رۆکی ئایینی ئێران " خامه‌نه‌یی" له سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه سه‌ردانی شاری ئورمیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیان کردووه و له گه‌ڵ به‌رپرسانی سپای پاسداران، ئیداره‌ی ئیتلاعات، ژووماره‌یه‌ک له مه‌لاکان و له ناویشیان دا مه‌لا حه‌سه‌نی و هه‌روه‌ها تاقمێک له سه‌رۆک جاشه‌کانی ناوچه کۆبوونه‌یه‌وه‌ی تایبه‌ت و گه‌وره‌یان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی PJAK پێک هێناوه.
وه‌ک دزاندرێ له ماوه‌ی ڕابڕدوو به ده‌یان دانیشتنی ئاشکرا و نهێنی ئه‌و هێزانه له شاره‌کانی وه‌ک مه‌هاباد، خۆی، سنه، کرماشان، کامیاران و ...هتد دا هه‌بووه. به‌ڵام سه‌رچاوه نهێنییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وه گه‌وره‌تین و گشتی ترین نموونه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان تا ئێستا له مه‌ڕ دۆزی PJAK بووه.
زاندراوه که‌له‌م کۆبوونه‌وه‌یه دا به‌رپرسانی ڕه‌ژیم دانیان به‌وه داناوه که ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی PJAK چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئه‌وه ڕه‌ژیمی ئێران تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره و شکستێکی پڕستێژی دێت.
ده‌گووترێ که شه‌خسی خامه‌نه‌یی په‌یامێکی بۆ ئاماده بووان ناردووه و له‌و په‌یامه به‌م جۆره هاتووه:
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی PJAK چاره‌سه‌ر نه‌که‌ین، ئه‌وا پڕستێژی ناونه‌ته‌وه‌یی ده‌سهه‌ڵاتداری و هێزی ئێران تێک ده‌شکێت. پیویسته ئه‌و چه‌ند که‌س و تێڕۆڕستانه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک کۆتای‌یان پێ بێت و مه‌سه‌له‌که چاره‌سه‌ر ببێت.
له هه‌مان کات دا چه‌ند سه‌رۆک جاش له‌م کۆبوونه‌وه‌یه دا باسیان له‌وه کردووه که ئه‌وان هه‌موو جارێ ناچار کراون بۆ شه‌ڕ بچنه سنووره‌کانی باشوور و ته‌له‌فاتی گه‌وره‌یان داوه و پێویسته ڕه‌ژیم پاره و ئیمکاناتی زۆرتریان پێ بدات و له هه‌مان کات دا تۆپبارانه‌کانی ناوچه‌یان وه‌ک زیانێکی گه‌وره بۆ ڕه‌ژیمی ئێران ناوزه‌د کردووه که ده‌بێته هۆی بێزاری خه‌ڵک له ڕه‌ژیم و گه‌وره بوون و خوشه‌ویست بوونی PJAK له ناو خه‌ڵک دا. هه‌ر بۆیه‌ش داوایان له به‌رپرسن کردووه که له جیاتی تۆپ باران له شێوازی نوێی شه‌ڕ له دژی PJAK بگه‌ڕێن و به تایبه‌ت به دانی ئیمکاناتی زۆرتر له ناو خاکی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا زه‌ربه له PJAK بده‌ن و پیلانی تایبه‌تیان بۆ داندرێت...
چاودێران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن:
شکستی یه‌ک به دوای یه‌کی هێزه‌کانی ئێران و به تایبه‌ت سپا پاسداران و جاشه‌کان له هه‌مبه‌ر شه‌ڕی گه‌ریلاکانی PJAK له هه‌ورامان هه‌تا سه‌ڵماس و ماکۆ بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ڕه‌ژیم به‌رده‌وام کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت و گشتی و پیلانی تازه وه‌ڕێ بخات...



