رۆژى هەینى رێکەوتى 792007 جەلال تاڵەبانى سەرۆک کۆماری ئێراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە کێشەی تۆپبارانی سنوور و کێشەی کەرکوک، ووتى: پێوستە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆماوەی دووسال شەڕرابگرێت وخەباتی سیاسی بکات، ئەگەر نا ئەوا شاخەکانی کوردستانى تورکیا زۆرسەختترن لێرەو بابچن لەوێ خەباتى چەکداری بکەن، هەروەها ڕایگەیاند ئەوخەباتەى کەبەناوى چەکدارییەوە دەکرێت لەکوردستانی "ئیران وتورکیا" ئەنجامەکەی زەرەردانە لەخەڵکى ئەوناوچانە وهیچ خێریکی بۆ خەڵکى ئەو دوو وڵاتە تێدا نییە، جگە لەزەرەر.
ئەوەی جێگەی سەرنج بوو ئەوەیە کە ئەم کۆنگرە رۆژنامەوانییە دوای دیداری "تاڵەبانى وبارزانى" بەرۆژیک ئەنجام درا. لەکاتێکدا جەماوەرچاوەڕوانى ئەوەبوون کە هەڵوێستێکى جددی و تووند لەبەرامبەری ئێران نیشان بدەن؛ کەچى ئەوەى دەرکەوت پێچەوانەکەی بوو؛ چونکە تاَلەبانى دەڵێ ئەمە تێروانینی هەردوو مەکتەبی سیاس (پدک و ینک)یە.
ئێمە وەک پارتی چارەسەری دیموکراتى کوردستان ئەم لێدوانە ڕەت دەکەینەوە، لەهەمانکاتدا بەلێدوانیکى نابەرپرسیارانەی دەبینین لە بەرامەری دۆزى نەتەوەکەمان، چونکە ئەوەندەی ئێمە و جەماوەری کوردستانیش ئاگادارین (KCK) لە (1/10/2006)وە لەسەر داوای تاَلەبانی و بارزانی شەڕیان راگرتووە و هەتا ئێستاش لە ئاگربەستدان؛ ئەوەى ئۆپەراسیۆن وکیومال ئەنجام دەدات لەسەرتاسەری باکورى کوردستان و هەڕەشە لەباشوری کوردستان دەکات، تورکیایە، نەک (KCK). هەروەها لەبەهاری رابردووەوە (PJAK)چالاکی سەربازى لەدژی ئێران ئەنجام نەداوە و زیاتر تێکۆشانى سیاسی و جەماوەری بەڕیوەبردووە، هەروەها وەک تاڵەبانى بۆ خۆی دەڵێ (15) ساڵە حیزبی دیموکرات وکۆمەڵەشمان بێدەنگ کردووە و پارچەشمان کردون و خەباتی چەکداری ناکەن؛ کەچى ئێران بەردەوام بووە لە یارمەتیدانی گروپە توندڕەوەکان و دەستوەردان لە کاروبارى عراق و باشوری کوردستان و ئامادە نیە هیچ مافێکى گەلى رۆژژهەڵاتى کوردستان قبوڵبکات.
لەکاتێکی وەهادا لەجێگەی ئەوەی تاڵەبانی وەکو سەرۆکێکى کورد بەرئەکی مێژوویی خۆی هەستێت و داوا لە تورکیا و ئێران بکات کەدەست لەدژایەتی کردنى کورد هەڵبگرن و کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانیان بهێنن و وەڵامی ئاگربەست و داخوازی گەلەکەمان بدەنەوە وکێشەى کورد بەشێوەی ئاشتى چارەسەر بکەن. دەبینین لێدوانی بەوڕەنگە دەدەن کە تەنیا دەکەوێتە خزمەت داگیرکەرانی کوردستانەوە. هەر بۆیە داوا لەتاڵەبانی دەکەم کە داواى لێبوردن لەگەلی کوردستان بکات و لێدوانەکەی راست بکاتەوە. لە شوێنى ئەو لێدوانانە با داوا لە حکومەتى تورکیا بکات کۆتایی بەئۆپەراسیۆنەکان بێنێ کە بەوێنەی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالی (1988) باشوری کوردستان بۆماوەى ساڵێکە بەڕێوەى دەبات و جار جارەش چەکى کیمیاوى بەکاردێنێ، داوا لە حکومەتى تورکیا بکات وەڵامی ئاگربەستی (KCK) بداتەوە. با لە باتى هەڕەشە لە (پژاک)، تاڵەبانى داوا لە ئێران بکات کە دیالۆگ لەگەڵ (PJAK) و لایەنەکوردستانیەکانى ترى رۆژهەڵاتدا ئەنجام بدات. لەبەر ئەوە تەنیا بەم شێوەیە کێشەکانى نێوان گەلى کورد و دەوڵەتە داگیرکەرەکانى کوردستان چارەسەردەکرێن، نەک بە شێوەى لێدوانەکانى رۆژى 7-9-2007 کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەى بەڕێزى.
دکتۆر فایەق محەمەد گوڵپی
سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان
8-9-2007


