1. چالاکی لاوانی شاری دێهگوولان:
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر له شاری " دێهگوولان" ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستن، گرووپێک له لاوانی ئاپۆئیستی ئه‌م شاره له وڵامی هێرشکاریه‌کانی ڕه‌ژیمی ئێران و تۆپباران کردنی گه‌ریلاکانیPJAK و PKK و خه‌ڵکی سڤیل له سه‌ر سنووره‌کانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له دژی ماشێنێکی نیزامی هێزه‌کانی ڕه‌ژیم هێرشێکیان پێک هێنا.
ماشێنێ هێزه‌کانی ڕه‌ژیم له ئه‌نجامی هێرشی لاوان دا زیانی پێ که‌وت و ئاگری تێ به‌ر بوو...
2. چالاکی لاوانی ئاپۆئیستی شاری سنه:
له هه‌مانکات دا ڕۆژی شه‌ممه، گرووپێک له لاوانی ئاپۆچی شاری سنه له گه‌ڕه‌کی " فه‌ره‌ج"ی ئه‌م شاره له کاتێک دا که ڕووخساری خۆیان داپۆشی بوو و به پلانێکی له پێش دا داڕێژراو، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له هه‌مبه‌ر هێرشه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ڕه‌ژیمی ئێران بۆ سه‌ر چالاکانی مافی مرۆڤ، چالاکانی مه‌ده‌نی و گیران و ده‌ست به سه‌ر کردنیان و هه‌روه‌ها بۆ ناڕه‌زایی نیشان دان له هه‌مبه‌ر ئه‌و تۆپبارانانه‌ی ڕه‌ژیمه‌کانی ئێران و تورکیه له سه‌ر گه‌لی کورد، هێرشین کرده سه‌ر دوو چه‌کداری ڕه‌ژیم و له ئه‌نجام دا توانیان په‌لاماری سه‌ربازێک و ئه‌فسه‌رێکی هێزه‌کانی ئینتیزامی بده‌ن. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاکیه دا سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری ناوبراو به گرانی بریندار بوون و ئێستا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه کراون و لاوه‌لان توانیان ده‌ست به سه‌ر چه‌کێکی کڵانشینکۆف دابگرن و له شوێنه‌که دوور که‌ون.
ڕه‌ژیم له دژی لاوه‌کانی ئاپۆئیستی شاری سنه که‌وتووه‌ته جووڵه و ده‌گووترێ که له ڕه‌وشی ئاماده باش دایه و گه‌لێک که‌س ڕۆژانه له لایه‌ن هێزه‌کانی ڕه‌ژیم له پاش چالاکیه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی گه‌ریلاکانی PJAK له هه‌رێمه‌که ئازار ده‌ده‌رێن و ڕه‌وشێکی میلیتاریستی ته‌واو به سه‌ر هه‌رێمه‌که دا زاڵ بووه.
3.چالاکی دایکانی ئاشتی له سنه:
له ڕۆژانی ڕابڕدوو دایکانی ئاشتی له شاری سنه له ده‌وری یه‌ک کۆ بوونه‌وه و چالاکیان پێک هێناوه.
دایکان له کۆبوونه‌وه‌که‌ی خۆیان دا زه‌ختی ڕه‌ژیمی تورکیه بۆ کووشتن و له ناو بردنی ده‌می ڕێبه‌ری گه‌لی کورد " ئۆجه‌لان" و هه‌روه‌ها ئۆپێڕاسیۆنه‌کانی هاوبه‌ش و هاوکاتی ڕه‌ژیمه‌کانی ئێران و تورکیان له دژی جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورد له باشوور و باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کردستان مه‌حکووم و شه‌رمزار کرد و به تایبه‌ت ئاماژه‌یان خسته سه‌ر ئه‌و هێرش و تۆپبارانانه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ڕه‌ژیم له دژی گه‌ریلاکانی PKK و PJAK و سنووره‌کانی هه‌رێمی باشووری کوردستانی فه‌ده‌ڕاڵ.
دایکان هه‌روه‌ها گیران و ده‌ست به سه‌ر کردنی چالاکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامه‌وانان و تێکۆشه‌رانی مه‌ده‌نیان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئێران مه‌حکووم کرد و به تایبه‌ت خوازیاری ئازادی به په‌له‌ی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان " مه‌حه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند " و هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌وانان " ئیجلال قه‌وامی، هیوا بووتیمار، عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و ئاکۆکورد نه‌سه‌ب " بوون و نیگه‌رانی خۆیان له سه‌ر ڕه‌وشی یه‌که به یه‌که‌ی ئه‌وان ده‌ربڕی...
B. چالاکیه‌کانی گه‌ریلا:
ئاخرین ئاگادارییه‌کانی شه‌ڕی گه‌ریلاکانی PJAK له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان...
پارتی ژیانی ئازادی کوردستانPJAK له دواترین ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی خۆی دا ڕایگه‌یاندووه که له ڕۆژی 6 ی ئه‌م مانگه دا له ناوچه‌ی له ناوچه‌ی گه‌لی بارزان و پیرانشاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا گه‌ریلاکانی ئه‌م پارتیه به تۆڵه‌ی ئه‌و ئۆپێڕاسیۆنانه‌ی که ڕه‌ژیمی ئێران پێکیان ده‌هێنێت، چالاکیه‌ک به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن و له ئه‌نجامی ئه‌و چالاکیه دا ماشێنێکی سپای پاسداران ده‌ته‌قێنه‌وه و 6 پاسدار ده‌کووژرێت...
هه‌روه‌ها PJAK ڕایگه‌یاندووه که ڕۆژی 7 ی ئه‌م مانگه - مانگی زایینی- هێزه‌کانی سپای پاسداران به مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی که‌مین له دژی گه‌ریلاکانی PJAK له سه‌ر سنووری حاجی ئۆمه‌ران ده‌که‌ونه جووڵه و له ئه‌نجامی ئه‌و که‌مینه دا ته‌قه له منداڵێکی کورد ده‌که‌ن و منداڵێکی 12 ساڵانه‌ی گوندی به ناوی " جه‌لال " ده‌کووژن و که‌سیکیش به ناوی " مسته‌فا ده‌ربه‌ده‌ر" به گرانی بریندار ده‌بێت...
هه‌روه‌ها:
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیPJAK ڕایگه‌یاند که له 6 ئه‌م مانگه له‌دژی ئۆپراسیۆنه‌کانی ڕژیمی ئێران چالاکی جوابدانه‌وه‌ی جودا جودا پێکهاتووه. چالاکی یه‌که‌م له نێوان پیرانشه‌هر و هه‌یکه‌ل ته‌په پێکهاتووه و له‌ئه‌نجامدا ماشێنێکی سوپای پاستاڕان به‌ته‌واوی تێکشکێنراوه و 3 پاسدار کوژراون و 4 تریش بریندار بوون.
له‌هه‌مان ڕۆژدا، له‌نێوان مه‌رگه‌سیر و به‌رده‌ناز، له‌کاتێکدا ماشێنێکی دیکه‌ی سوپای پاسداران که سه‌رقاڵی ئۆپراسیۆن بوون، له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانی PJAKوه هێرشی کراوه‌ته سه‌رو له ئاکامدا ته‌قێندرایه‌وه و هه‌موو ئه‌و پاسدارانه‌ی که له‌ناو ماشێنه‌که‌دا بوون، کوژران.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بونی ئۆپراسیۆنه‌کانی رژیم له ناوچه‌کانی ئورمیه، چالاکی جوابدانه‌وه به‌رده‌وامه.
هه‌ر له هه‌مان ڕۆژ له ناوچه‌ی " زێوه" ی سه‌ر به شاری ئورمیه، گه‌ریلاکانی PJAK هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گرووپێک له هێزه‌کانی ئیتلاعاتی سپای ئێرانی و له ئه‌نجام دا ژووماره‌یه‌کیان ده‌کووژن و بریندار ده‌که‌ن.
دیسان له ناوچه‌ی جاڕێی سه‌ربه ئه‌سه‌ن ده‌ره‌ی ئورمیه، گه‌ریلاکانی PJAK له خاڵێکی پشکنینی سوپای پاسداران ده‌ده‌ن و له‌ئاکامدا 2 پاسدار ده‌کوژرێن و ژماره‌یه‌کی زۆریش بریندار ده‌بن.
PJAK ناوی ئه‌و کوژراوانه ئاشکرا ده‌کات که له‌نێوان کامیاران و ڕه‌وانسه‌ر له ئه‌یاله‌تی کرماشان چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر کوژرابوون.
ناوی کوژراوه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ن:
1. ڕه‌زا په‌ناهی: فه‌رمانده‌ی ده‌سته
2. عه‌زیز نوری: فه‌رمانده‌ی ده‌سته
3. وه‌لیئه‌ڵا نوری: کۆماندۆی هێزی تایبه‌ت
4. په‌رویز کازمی: کۆماندۆی هێزی تایبه‌ت
5. عه‌بدوڵا باشوری: فه‌رمانده‌ی ده‌سته
6. عه‌سکه‌ر مه‌رده‌لی: کۆماندۆی هێزی تایبه‌ت
7. قادر نه‌مه‌تی: کۆماندۆی هێزی تایبه‌ت
8. ئه‌میر نه‌ژادی: کۆماندۆی هێزی تایبه‌ت
9. مه‌نسور وه‌لیلیانی: کۆماندۆی هێزی تایبه‌ت
10. سه‌لمان ئه‌کبه‌ر: ...
هه‌روه‌ها پێشتریش PJAK ناسنامه‌ی سێ که‌سی کووژراوی دیکه‌ی له‌م شه‌ڕه دا به‌م جۆره ڕاگه‌یاند بوو:
1. وه‌لیوڵا عیبادی (به‌سیجی ئاکتیف)،
2. مه‌نسوری (فه‌رمانداری لک)
3. هه‌روه‌ها فاخری (فه‌رمانداری تیم



