![]() |
![]() |
|
| به صفوف گریلاهای حزب حیات ازاد کردستان (پژاک )بپیوندید (بژی سه روک ئاپ‌و ) |
|
ئۆجالان: من تاڵه‌بانی و بارزانی تاوانبار ناکه‌م
به‌ڵام ئه‌وانیش ئه‌رکه‌کانیان باش پێک نه‌هێناوه
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عبدوڵا ئۆجالان که 20 ڕۆژ سزای
ژووری تاکه‌که‌سی بۆ بڕاوه‌ته‌وه چواشه‌مه‌ی ڕابردوو
دیدار له‌ته‌ک پارێزه‌رانی کرد. ئۆجالان له سه‌ر ئه‌و بارودۆخی گۆشه‌گیریه‌ی تێدایه وتی: هه‌ر که‌س بوایه له شوێنی من سێ رۆژ به‌رگه‌ی نه‌ده‌گرت و سه‌ری به دیواره‌کاندا ده‌کێشا و هاواری ده‌کرد، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م که به‌رگه بگرم. من له هه‌لومه‌رجێکی وادا ده‌کرا ڕێگایه‌کی تر هه‌ڵبژێرم، وه‌ک که‌مال پیر یان ئه‌وانی دیکه، به یه‌کجار ده‌متوانی ده‌ست به به‌رخودانێکی دژوار بکه‌م، به‌لام گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که بژیم له‌وه باشتره، وێرای ئه‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌م که به‌رگری بکه‌م و بۆچوونه‌کانم ده‌ر‌بڕم و هه‌وڵ ده‌ده‌م قۆناغه‌که سه‌ر بخه‌م. ئۆجالان له دیداره‌که‌یدا سه‌رنجی بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌لوێستانه راکێشا که له دژیه‌وه به‌ڕێوه ده‌بن و وتی: PKK، من وه‌ک سه‌رۆکی پراکتیکی ده‌بینێت، ئه‌وه تێ نه‌گه‌یشتنێکه، من دیلی ده‌وڵه‌تم و له ده‌ست ده‌وڵه‌تدام، من ناتوانم سه‌رۆکایه‌تی پراکتیکی بکه‌م، ده‌بێت ئه‌وه مایه‌ی تێگه‌یشتن بێت و لێره‌وه ناتوانم سه‌رۆکایه‌تی پراکتیکی بکه‌م. ده‌بێت هه‌موو که‌س ئه‌وه بزانێت، گۆشه‌گیری شتێکی گرانه، له دۆخێکی وادا، دیالوگ چه‌نده شتێکه له جێی خۆیدا بێت، له سه‌رۆکاتی پراکتیک ڕۆژانه به لایه‌نی که‌مه‌وه ده‌بێت، 40 رێنمایی بدرێت، من له‌م ڕه‌وشه‌دا چۆن ده‌توانم ئه‌وه بکه‌م؟ له دۆخێکی وادا ناڕه‌واییه ئه‌گه‌ر سه‌رۆکایه‌تی پراکتیکی بکه‌م، له ڕووی ئه‌خلاقیشه‌وه نابێت، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش ده‌رفه‌ت بدات، ئه‌وه ناکه‌م. ئۆجالان ڕاشیگه‌یاند که PKK به‌رپرسیاره له‌و سزایه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆمی بڕیوه‌ته‌وه و وتی، PKK من وه‌ک سه‌رۆکی پراکتیکی ده‌بێنێت و به پێی ئه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، ده‌وڵه‌ت ئه‌وه ده‌بێنێت و به جدیه‌وه له سه‌ری هه‌لوێست ده‌گرێت، ده‌یه‌وێت سزا له سه‌ر قسه‌کانی من ببڕێته‌وه. ئۆجالان له درێژه‌ی ئه‌و لێدوانه‌یدا وتی ته‌نیا ده‌کرێت گوزاره له بۆچوونه سیاسیه‌کانم بکه‌م و ناتوانم ببمه سه‌رۆکێکی چالاک، هه‌موو که‌س من وه‌ک سه‌رۆکێکی پراکتیکی ده‌بینێت، PKK، DTP من وه‌ک سه‌رۆکی پراکتیک ده‌بینێت، چاوه‌ڕێن بێم و ڕزگاریان بکه‌م، من نه خودام و نه قاره‌مانێک، من ته‌نیا که‌سێکی دورستم، خاوه‌ن ویژدانم، دیموکرات و گه‌ل پارێزێم، له سه‌ر فکره ئید‌ۆلۆژی و فه‌لسه‌فیه‌کانم ٥٠٠ په‌رتووکم هه‌یه، هه‌موو شت هه‌یه با وه‌رگرن و بیخوێننه‌وه، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا چیتان له من ده‌وێت؟ له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ناتوانم که‌سێک ڕزگار بکه‌م. ئۆجالان ڕاشیگه‌یاند که وێرای هه‌موو شتێک گوزاره له بۆچونه‌کانی ده‌کات و به‌رگرینامه‌یه‌کی نوێش ئاماده ده‌کات. ئۆجالان له‌و باره‌یه‌وه وتی، ده‌ستم به نوسینی به‌رگیری نامه‌یه‌کی فراوان و جیاواز کردووه، ئه‌ما ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌کێشێت. ئۆجالان هه‌روه‌ها له دیداره‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هه‌موو که‌سێک ئه‌رکێک بگرێته ئه‌ستۆ و به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی پێدا: ئه‌و که‌سانه‌ی که بانگه‌شه ده‌که‌ن که وه‌فاداری منن، ڕاست نیه که فرمێسک بڕێژن و بیانوو بێننه‌وه، با که‌س به هیچ هۆکارێ نه‌یه‌ته لای من، له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی, که‌سێک بووم که زیاترین شه‌ڕم کرد، نه‌خۆشی ده‌سته‌لات، له‌ته‌ک هه‌موو که‌سێک هه‌یه، ئه‌وه بۆ هه‌موو که‌سێک ده‌ڵێم. ئه‌گه‌ر ناتوانن له‌ته‌ک لایه‌نه‌کانی ده‌سته‌ڵات و گه‌مه‌کانیدا شه‌ر بکه‌ن، با نه‌که‌ونه ناو ئه‌و کاره‌وه، ئه‌گه‌ر دوورکه‌و‌تنه‌وه له به‌هاکان هه‌یه، ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه، ئه‌وه بۆ که‌سێک به شه‌خسی نالێم، به هه‌موو که‌سێک ده‌لێم، با هه‌موو که‌س به‌رپرسیاری خۆی به جێ بێنێت. ئه‌گه‌ر تۆ سیاسه‌تمه‌دار بیت، ته‌واو سیاسه‌ت بکه و دیموکرات به، ئه‌گه‌ر تۆ گه‌ریڵا بیت، گه‌ریڵایی خۆت به ته‌واوی بکه، پارێزه‌ر بیت، پارێزه‌ری خۆت به ته‌واوی بکه، ئه‌گه‌ر ناتوانی کاری خۆت به ته‌واوی بکه‌یت، ئه‌وه تێگه‌یشتنێکی راست نیه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش به هه‌موو که‌سێک ده‌لێم، که ده‌بێت له‌م کاته‌دا ئه‌رک بگرنه ئه‌ستۆ. ئۆجالان له سه‌ر کومه‌ڵکوژیه‌که‌ی شه‌نگال که سه‌دان کوردی ئیزیدی گیانیان له ده‌ستدا ڕایگه‌یاند که کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه و شیمانه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که هێرشی له‌وه گه‌وره‌تر ئه‌نجام بدرێت و وتیشی پێ ده‌چێت که ئێران کۆمه‌ڵکوژی به ده‌ستی حزبوڵا و و سوریه‌ش به ده‌ستی ڕێکخراوه عه‌ره‌به‌کان ئه‌نجام بدات. ئؤجالان وتیشی ئه‌و پێشتریش وشیاری داوه له سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی که به سه‌ر ئیزیدیه‌کاندا هێنایان و پرسیاریشی کرد، بۆ ڕێ و شوێنی پێویست وه‌رنه‌گیراوه. ئۆجالان وتیشی له که‌رکوک ڕۆژانه هێرش ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌گه‌ر گه‌ل ده‌رفه‌تی خۆ‌پاراستن بئافرێنێت، ئه‌وا ناتوانن هه‌ر وا بکه‌ونه نێو گونده‌کانیان و ئه‌و کرده‌وانه پێک بێنن، کۆمه‌ڵکوژی شه‌نگال، ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای پاسدارانی ئیران، به‌کارهێنانی بۆمبی ناپالم و سزای ژووری تاکه‌که‌سی په‌یوه‌ستن به یه‌که‌وه. ئۆجالان ڕاشگه‌یاند کۆماری ئیسلامی ئێران که له دژی کورد گوڕی به هێرشه‌کانی داوه، ده‌وله‌تێکی به هێز و غه‌داره و ئه‌وانیش کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئۆجالان وتیشی ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه پێویسته جێی خۆیان بگۆڕن و بچنه هه‌رێمه‌کانی برادۆست و پاشانیش ئه‌و که‌سانه پێویسته له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ئاسایشیان دابین بکرێت، ئه‌و شتانه‌ی که به سه‌ر ڕۆم و ئه‌رمه‌نیه‌کان هات، ده‌یانه‌وێت به سه‌ری کوردیشی بهێنن، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن که کورد له زۆر هه‌رێم ده‌رکه‌ن. پێشتریش له ساڵی 1915 دا پشگیریان له ئه‌رمه‌نیه‌کان ده‌کرد پاشان هێزه‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌یی کشانه‌وه، ئه‌رمه‌نیه‌کان پشتگیری له ده‌ستدا و له کۆمه‌ڵکوژی ساڵی 1915 ڕزگاریان نه‌بوو. ئۆجالان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له باشوری کوردستان، شوێن هه‌یه که خۆیانی لێ بپارێزن و له باره‌یه‌وه وتی پێ ده‌چێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن کورده‌کانی باشوور بخه‌نه ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ریکا له‌ته‌ک ئه‌وروپا له سه‌ر ئه‌وه رێک که‌وتبێت. تورکیه و ئێران و سوریه‌ش، پێ ده‌چێت زۆر بۆ کورد بهێنن، له‌وانه‌شه ئه‌مه‌ریکا خۆی له‌و گووشاره سێ قۆلیي بکێشێته‌وه .له قۆناغی داهاتووشدا ده‌بینین چۆن ده‌بێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی بۆ ئێزدیه‌کان رێوشوێنی پێویستیان نه‌گرته به‌ر و ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه پێک هات. کۆمه‌ڵگایه‌کیش نه‌که‌وێته ژێر گه‌ره‌نتی پاراستنه‌وه، مه‌حاڵه بتوانێت خۆی بپارێزێت. باشوریش ناتوانێت به‌و شێوه‌یه به‌رگه بگرێت به پێی هه‌لو مه‌رج دۆخی سیاسی‌یان ده‌گۆڕێت، PCDK ئه‌رکی خۆی به جێ ناهێنێت. ناتوانن ته‌دبیر بۆ پاراستنی گه‌له‌که‌مان له‌وێ بگرن و رێ له‌و کۆمه‌ڵ کوژیه بگرن، ئه‌گه‌ر نه‌که‌ویته ره‌وشی پاراستنه‌وه، چۆن گه‌ل ده‌پارێزیت؟ من تاڵه‌بانی و بارزانی تاوانبار ناکه‌م به‌ڵام ئه‌وانیش ئه‌رکه‌کانیان باش پێک نه‌هێناوه. ئوجه‌لان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی له‌و دیوارانه کرد که له لایه‌ن تورکیه و ئێرانه‌وه دروست ده‌کرێت و ده‌ڵێت: ئه‌وه پلانی AKPیه، به هه‌ڵچنینی دیوار مرۆڤه‌کان له یه‌کتر داده‌بڕێنن وه‌ک دیواری نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین. له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش ئوجه‌لان سه‌رنجی بۆ سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی AKP راکێشاو ده‌ڵێت: مه‌زهه‌بی بوونی AKP وه‌رگرتنی له 46% ده‌نگه‌کان زیره‌ک بوونی AKP و دیموکراسی نیشان نادات، دیموکرسیه‌کی ساخته‌یه و کاری ده‌وڵه‌ته ,واته داڕشتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته، سه‌زه‌ر و CHP له سه‌ر AKP رێککه‌وتن مۆدێلی ئیسلامی میانه‌ڕه‌ویان هێنا، نه‌ک مۆدێلی ئیسلامی، به پێی ئه‌و سیسته‌مه رۆلیان به AKP دا ئه‌رکی جیاوازیشیان به CHPو MHPدا. هێشتیان MHP به قه‌د CHP ده‌نگ بێنێت له داهاتووشدا ده‌خوازن ئه‌وه‌ی بایکال له ناو CHP دا کردی له DTPشدا به ڕێگای هه‌ندێ که‌س بیکه‌ن، من ناڵێم با DTP له‌ته‌ک ده‌وله‌ت گفتوگۆ نه‌کات، به‌ڵام پێویسته سیاسه‌تێکی به پێوه‌ر و پێوانه په‌یڕه‌و بکات. |
|
+ نوشته شده در
شنبه هفدهم شهریور 1386ساعت 17:51 توسط هه لو |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
هر کس در بر قراری ازادی و دموکراسی تلاش نکند یا مفهوم ازادی را درک نکرده است یا لیاقت ازاد زیستن را ندارد
|
| نوشته های پیشین |
|
اسفند 1386 آبان 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 فروردین 1386 اسفند 1385 بهمن 1385 دی 1385 آذر 1385 آبان 1385 مهر 1385 شهریور 1385 مرداد 1385 |
|
RSS
|