به پێی ئه‌و ئاگاداریانه‌ی که له شاری ئورمیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دوای ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی ڕه‌ژیم له شه‌ڕی گه‌ریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK له ماوه‌ی مانگه‌کانی ڕابڕدوو دا تووشی زیانی گه‌وره و چاوه‌ڕوان نه‌کراوی مادی و گیانی هاتبوون و له شه‌ڕێک دا له هه‌رێمی " ته‌ڕگه‌وه‌ڕ-مه‌رگه‌وه‌ڕ" سێ گه‌ریلای ئه‌م پارتیه شه‌هید ده‌خه‌ن، له هیچ سووکایه‌تی و وه‌حشیه‌تێک خۆیان ناپارێزن و به به‌ستنه‌وه‌ی ته‌رمی هه‌ر سێ هه‌ڤاڵ له ماشێنی تویوتا، ته‌رمه‌کانیان به ڕه‌ق و نه‌فره‌ت و کینه‌وه ڕاکێش ده‌که‌ن.
شاهیدان باس له‌وه ده‌که‌ن که جیا له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وڕه-ته‌رگه‌وه‌ڕ، ته‌رمی پارچه پارچه کراو و خوێناوی هه‌ر 3 گه‌ریلای PJAK یان دیتووه که به ناو شاری ئورمیه و له نیزیک ئیداره‌ی ئیتلاعات و پارکی ساحلی ئورمیه ڕاکێش کراون و پاسدارانی ڕه‌ژیم به درووشم دان له دژی PJAK و گووتنه‌وه‌ی " الله اکبر" شادیان نیشان داوه.
شه‌هاده‌تی 3 گه‌ریلای PJAK شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ش له کاناڵی 2 ی ئێران کاتژمێر 8 و هه‌روه‌ها له کاناڵی " خه‌به‌ر"ی ئێران باسی لێ کرا. کاناڵه‌کانی جێگه‌ی ئاماژه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا که PJAK وه‌ک پارتیه‌کی ناسه‌ربه‌خۆ و سه‌ر به ئامریکا نیشان بده‌ن و له هه‌مانکات دا وه‌ک پارتیه‌کی تێڕۆڕیستی به نێوی بکه‌ن.
ئه‌وه له کاتێک دایه که تێڕۆڕ و وه‌حشیه‌تی ڕه‌ژیمی ئێران له هه‌مبه‌ر گه‌لی کورد و ته‌نانه‌ت ته‌رمی گه‌ریلاکانیش سنوور ناناسێت...
ده‌قه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره نامرۆڤانه‌یه ساڵی ڕابڕدوو له دژی گه‌ریلاکانی PJAK به تایبه‌ت له سه‌ر ته‌رمی گه‌ریلایه‌کی کچ به ناوی " زیلان په‌پوله" خه‌ڵکی شاری ئورمیه‌ی ڕۆژهه‌ڵات که له مه‌ریوان شه‌هید ببوو، ئه‌نجام درابوو.


