تبليغاتX
گریلای شاهو - شێخ جه‌عفه‌ر
به صفوف گریلاهای حزب حیات ازاد کردستان (پژاک )بپیوندید (بژی سه روک ئاپو )
شێخ جه‌عفه‌ر: له‌پژاك‌و هیچ هێزێكی‌ تری‌ قبوڵ‌

ناكه‌ین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران تێكبدات

 

Active Image 

وه‌زیری‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت "هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران توندوتۆڵ بكه‌ین، چونكه‌ له‌رۆژانێكی‌ زۆر سه‌ختی‌ رابردوودا هاوكاری‌ ئێمه‌ی‌ كردووه‌،

ئێمه‌ش ئێستا له‌پژاك‌و هیچ هێزێكی‌ تری‌ قبوڵ‌ ناكه‌ین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران تێكبدات".
تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌: شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌وڵه‌تانی‌ دراوسێدا دۆستایه‌تییه‌كی‌ باشمان هه‌یه‌‌و ده‌بێت هه‌میشه‌ سیاده‌ی‌ خۆمان‌و هه‌م سیاده‌ی وڵاتانی‌ ده‌وروبه‌ریش بپارێزین".
ناوبراو ئه‌و زانیاریانه‌شی‌ به‌توندی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌و كاته‌ی‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر پژاك له‌جۆمه‌ره‌سی‌، چوار ئێرانی‌ له‌باشماخه‌وه‌ هاتون بۆ وێنه‌گرتن‌و چاودێریكردنی‌ شه‌ڕه‌كه‌"‌و وتی‌ "ئه‌وه‌ شتێكی‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌. ئێمه‌ ئه‌ركی‌ خۆمانه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تین نابێت رێگه‌ به‌هیچ هێزێك بده‌ین كه‌ له‌سنورو خاكی‌ ئێمه‌وه‌ بچێته‌ وڵاتێكی‌ دراوسێ‌‌و ئه‌من‌و ئاسایشی تێكبدات".
شێخ جه‌عفه‌ری‌ نكوڵی‌ له‌هه‌ر جۆره‌ ئاگادارییه‌كی‌ پێشوه‌ختی‌ تۆپبارانه‌كه‌ی‌ ئێرانیش كردو وتی‌ "ئه‌وه‌ راست نیه‌ كه‌ ئێران تۆپبارانی‌ خاكی‌ هه‌رێم بكات‌و خه‌ڵكی‌ كورد ئاواره‌ بێت‌و ئێمه‌ له‌پشتی‌ ئه‌وه‌وه‌ بین، ئه‌وه‌ بۆ قسه‌كردنیش ناشێت
".

بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ ده‌قی‌ ته‌واوی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ لێره‌ كلیك بكه‌...

+ نوشته شده در  پنجشنبه پانزدهم شهریور 1386ساعت 9:28  توسط هه لو |