![]() |
![]() |
|
| به صفوف گریلاهای حزب حیات ازاد کردستان (پژاک )بپیوندید (بژی سه روک ئاپ‌و ) |
|
ناوه‌ندی چاک له دژی تاڵه‌بانی و جێگره‌که‌ی دۆزێک ده‌کاته‌وه
ڕێنێسانس نیوز؛ به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆزی تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به‌و جۆره‌ی که کورد ده‌یه‌وێت نه‌چۆته پێش و هه‌ندێ له تاوانباره‌کان به‌ر له سزادانیان له‌مه‌ڕ تاوانه‌کانی دژ به‌کورد له‌سێداره دراون، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ستکاریی بڕیاری دادگا له‌مه‌ڕ تاوانبارانی ئه‌نفال بکه‌ن، له دژی سه‌رکۆماری ئێڕاق جه‌لال تاڵه‌بانی و جێگره‌که‌ی تارق هاشمی دۆزێک ده‌کرێته‌وه. ناوه‌ندی چاک له لێدوانێکی نووسراودا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه ڕاشیده‌گه‌یه‌نێ که به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌کانی ئێراق ولاوازی نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غدا، دادگای تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ی کردۆته دۆزێکی ئێڕاقی و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێڕاقی نوێشدا به‌کار ده‌هێنرێ. ئه‌و ناوه‌نده کوردییه ئه‌مه‌ش به‌وه پشتڕاست ده‌کاته‌وه که دۆسیه‌ی "تاوانی بچووکی دوجه‌یل" پێش دۆسیه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵبجه خراوه و به‌و یه‌که‌ش تاوانباران، به‌ر له سزادنیان له‌سه‌ر تاوانه‌کانی دژ به کورد، حوکمه‌کانیان جێبه‌جێ کراوه. ڕێکخراوه‌که ئه‌م پڕۆسه‌یه له به‌ژه‌وه‌ندیی کورد نازانێ و پێیوایه کورد فیدای به‌رژوه‌ندییه‌کانی "ئێڕاقی نوێ" کروان. ناوه‌ندی چاک نیگه‌رانه له‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی له مه‌ڕ جێبه‌جێکردنی حوکمی عه‌لی شیمیایی، سوڵتان هاشم و حوسێن ڕه‌شید محه‌مه‌د، له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێڕاقه‌وه کراون و جه‌ختیشی ده‌کاته‌وه که سه‌رکۆماری ئێڕاق جه‌لال تاڵه‌بانی و جێگره‌که‌ی تارق هاشمی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بڕیاره‌که‌ی داگا ده‌ستکاری بکه‌ن و هه‌وڵی ڕزگارکردنی سوڵتان هاشم به گه‌رمی له ئارادایه. ناوه‌نده‌که گله‌یی توند له تاڵه‌بانی ده‌کا و ده‌ڵێ: هه‌رچه‌ند به نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵکی کورد ه‌م پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، "له سه‌نگه‌ری داکۆکیکردن له تاوانبار سوڵتان هاشم دایه و هه‌وڵی ڕزگارکردنی ده‌دات." ناوه‌ندی چاک هه‌ر له‌و بواره‌وه گله‌یی له ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌کا و به‌وه تاوانباری ده‌کا که "هه‌ست به به‌رپرسیارتیی مێژوویی خۆی ناکات." له‌و بواره‌وه ده‌نسووسێت: "ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان له‌م ڕووداوه بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێستن. ئه‌وه‌ش جێگای نیگه‌رانی و ڕه‌خنه‌ی زۆره، هیوادارین هه‌ست به‌رپرسیاری مێژووی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه بکه‌ن و چیتر که‌مته‌رخه‌می نه‌که‌ن، بێده‌نگی ئه‌وان ره‌زامه‌ندی سه‌رگرتنی پلانی ئازادکردنی یا ده‌ستکاری کردنی سزای تاوانبارانه. " ناوه‌ندی چاک له‌و بواره‌وه ڕه‌خنه له ئه‌مریکاش ده‌گرێ و ده‌نووسێ: "هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه پرۆتستۆی هه‌ڵوێست و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان به‌تووندی ده‌که‌ین، ئه‌مه‌ریکا که له‌سه‌ر گیانی تاکه مرۆڤێکی خۆی ئاماده‌یه جیهان بهه‌ژێنێ، ئێستا چۆن به‌خۆی ڕه‌وا ده‌بینێت، تاوانبارانی ژینۆساید بکوژانی 182.000 که‌س ئازاد بکات. " ناوه‌ندی چاک له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی خۆیدا له‌به‌ر ئه‌م کێشه‌یه، بڕیاری داوه به فه‌رمی له‌دادگای یه‌کێتی فیدرالی ئێراق سکالا دژ به سه‌رۆک کۆماری ئێراق (جه‌لال تاله‌بانی) و جێگره‌که‌ی (تاریق هاشمی) تۆمار بکا، له‌به‌ر پێشێلکردنی ده‌ستور و قانونی ئێراق. |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و چهارم آبان 1386ساعت 17:1 توسط هه لو |
|
|
تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ناوی هه‌موو کورده‌کانی ئێڕاق هه‌ڕه‌شه له پ.ک.ک ده‌کات
ڕێنێسانس نیوز؛ ئاژانسه‌کان: له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ میسر و دیداری له‌گه‌ڵ عه‌مرو مو‌سا، سه‌رکۆماری ئێڕاق جه‌لال تاڵه‌بانی جموجۆڵه سه‌ربازییه‌کانی پ.ک.ک ـی له‌ناو خاکی تورکیادا به دوژمنایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ ئێڕاق و ئێڕاقیه‌کان زانی و ڕوونیشی کرده‌وه ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه‌کانی سه‌قامگیریی هه‌رێمه‌که بوه‌ستێته‌وه هه‌موو گه‌لی کوردی ئێڕاق ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. تاڵه‌بانی که به سه‌ردانێکی فه‌رمی له وڵاتی میسر بوو له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگه‌یاند که ئه‌و هێرشه سه‌ربازییانه‌ی پ.ک.ک له‌ناوخۆی تورکیا ده‌یانکاته سه‌ر حکوومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆگان، دوژمانیه‌تیکردنه له‌گه‌ڵ ئێڕاق و ته‌ئکیدیشی کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی دژی تیرۆریزم ڕاده‌وه‌ستێت. ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووساندا له‌مه‌ڕ پ.ک.ک وتی: "نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حکوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌هێشتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی پ.ك.ك بڕیاری داخستنی باره‌گاكانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستانی داوه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی چیای قه‌ندیله به باره‌گاكانی ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه. ناوبراو جه‌ختیکرده‌وه "بۆ پارێزگاریكردن له سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه چی باش بێت كاری بۆ ده‌كرێت". ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشانکرد که "ئه‌گه‌ر پ.ك.ك به‌رامبه‌ر ئه‌و سنووره‌ی نێچیرڤان بارزانی دایناوه بووه‌ستێته‌وه و واز نه‌هێنێت له كاره نه‌شیاوه‌كانی له توركیا، ئه‌وه هه‌موو گه‌لی كوردی وڵاتی عیراق رووبه‌ڕوویان ده‌وه‌ستێته‌وه". تاڵه‌بانی پێشتر داوای له پ.ک.ک کردبوو ئاگربه‌ستی بێ‌قه‌ید و شه‌رت ڕابگه‌یه‌نێت و ئاماده‌یی خۆشی بۆ ناوبژیوانی ڕاگه‌یاندبوو. پارتی کرێکارانی کوردستان دوابه‌دوای ئه‌و داوایه‌ی تاڵه‌بانی و لێدوانه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌مه‌ڕ هه‌مان مه‌سه‌له، ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاندبوو و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی و بارزانییه‌وه به هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی و ئاقڵمه‌ندانه به‌ناو کرابوو. پ.ک.ک له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردووش‌دا ڕایگه‌یاندبوو که ئاماده‌یه به‌یه‌کجاری ده‌ست له چه‌ک به‌ردات، ئه‌مه به مه‌رجێک دانوستانی دوولایه‌نه ده‌ست پێبکه‌ن و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانیش ڕاوه‌ستێنرێن |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و چهارم آبان 1386ساعت 16:56 توسط هه لو |
|
|
بنا به گزارشات دریافتی از شرق کردستان و بر اساس خبر دریافتی از مرکز انتشارات و مطبوعات حزب حیات آزاد کردستان PJAK ، نیروهای رژیم ایران که مدتیست یک‌بار دیگر اقدام به توپ باران کردن و کاتیوشاباران نمودن مناطقی از مرزهای جنوب- شرق کردستان و همچنین مناطقی از شرق کردستان از جملو منطقه‌های هورامان ( شاهو ) نموده‌اند، در چند مکان مختلف با گریلاهای این حزب درگیر شده و تلافاتی را برای خود موجب گردیدند....
درحالیکه رژیمهای ترکیه- آ‌مریکا- عراق و ...غیره در صدد امحاء و نابودی جنبش آپوئیستی به رهبری PKK می‌باشند و رژیم ترک نیز درشمال کردستان همچنان در حال جنگ و درگری و وپراسیونهای نظامی بر ضد گریلاهای PKK می‌باشد، رژیم ظاهرآ اسلامی ایران نیز بر اجرای این سیاستها مصر بوده و درراستای همکاریهای مستقیم و غیر مستقیم خود با طرح مذکور بر ضد گریلاهای PKK و PJAK یک بار دیگر اقدام به توپ‌باران و کاتیوشا باران نمودن مناطقی در مرز جنوب و شرق کردستان از جمله منطقه‌های " دولاکوک" و " سیدکان" نموده است. در همین زمان مدتیست که نیروهای رژیم با همکاری جاشها و مزدوران محلی در مناطقی از هورامان از جمله در کوههای " شاهو " مابین کرمانشاه- پاوه و کامیاران اقدام به انجام دادن اوپراسیونهای نظامی و به توپ بستن این کوهستانها نموده‌اند. در حالیکه این اقدامات رژیم بدون نتیجه مانده است، در عین حال تلفاتی را نیز برای رژیم در بر داشته است. از جمله درروز 7 ماه ( میلادی ) در طی یک درگیری در کوهستانهای مذکور 1 پاسدار رژیم به هلاکت رسیده و 3 جاش و پاسدار دیگر نیز به شدت زخمی شده‌اند. این در حالی‌ست که اوپراسیونها همچنان ادامه داشته و رژیم جهت جبران تلفات خود اقدام به دروغ پراکنیهای گسترده‌ای درسطح رسانه‌های خود بر علیه گریلاهای آزادیخواه کرد نموده است. از جمله در روزنامه‌ی ایران در طی روزهای گذشته ادعا شده بود که گویا 3 تن از چریکهای PJAK توسطنیروهای رژیم در هورامان و در نزدیکی کامیاران کشته شده‌اند.از سوی دیگر PJAK اعلام کرده است که گریلاهای آنان هیچ نوع زیان مادی و جانی نداشته‌اند. در همین زمان نیروهای رژیم در منطقه‌ی " ماکو " نیز اقدام به اوپراسیونهای نظامی بر ضد گریلاهای حزب حیات آزاد کردستان نموده‌اند و در نتیجه حمله آنان گریلاها مجبور به پاسخ‌گویی نظامی و درگری شده‌اند که در نهایت 5 تن از سربازان رژیم کشته و یک کامیون نظامی آنان نیز کاملآ منهدم گردیده است... ![]() |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و چهارم آبان 1386ساعت 16:53 توسط هه لو |
|
|
له به‌ڵگه‌نامه‌كانی پارله‌مانی توركیا دا هاتووه كه
ئاتاتورك كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كانی په‌سند كردووه
به پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پارله‌مانی توركیا ئاشكرا بووه كه مسته‌فا كه‌ماڵ پاشا، ناسراو به ئاتاتورك، له میانه‌ی قسه‌كانی خۆیدا و له ساڵرۆژی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كان له (24/ 4 / 1920) دا دانی به‌و كۆمه‌ڵكوژیی دا ناوه. ئه‌تاتورك له‌و قسانه‌ی خۆیدا كه له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه دا و له لاپه‌ڕه‌ی (41، 42 و 43) دا هاتووه، باس له رووداوه‌كانی ساڵی 1914 و 1915 ده‌كا و وتوویه‌تی: "كۆمه‌ڵِكوژی له‌و كاته دا هه‌بووه".
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و لێدوانانه له كاتێكدایه كه حكومه‌تی توركیا به‌رده‌وام ده‌یه‌وێ سه‌رپۆش له سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كان دابنێ و ئه‌و نكووڵی كردنه‌ش له‌و راستییه كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له سه‌ر پێوه‌ندیی ئه‌و وڵاته و گه‌لێك وڵاتی دیكه‌ی جیهان هه‌بووه.
ئێستا توركه‌كان ئیدیعای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئاتاتورك ئه‌و زه‌مان وتویه‌تی كه رووداوێكی وه‌ك كۆمه‌ڵكوژیی بووه نه‌ك كۆمه‌ڵكوژیی، ئه‌وه‌ی ئێستاش له به‌ر ده‌ست دایه له هه‌ڵه‌ی وه‌رگێڕانی ئه‌و قسانه‌یه كه له به‌ڵگه‌نامه و كتێبه‌كاندا نووسراوه.
به‌ڵگه‌نامه‌كانی مه‌جلیسی توركیا له نێوان ساڵه‌كانی 1920 تا 1930 و جارێكی دیكه‌ش له ساڵی 1978 دا له لایه‌ن مه‌جلیسی ئه‌و وڵاته‌وه به رێنووسی توركی نوێ داڕێژراونه‌وه |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و چهارم آبان 1386ساعت 16:52 توسط هه لو |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
هر کس در بر قراری ازادی و دموکراسی تلاش نکند یا مفهوم ازادی را درک نکرده است یا لیاقت ازاد زیستن را ندارد
|
| نوشته های پیشین |
|
اسفند 1386 آبان 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 فروردین 1386 اسفند 1385 بهمن 1385 دی 1385 آذر 1385 آبان 1385 مهر 1385 شهریور 1385 مرداد 1385 |
|
RSS
|