![]() |
![]() |
|
| به صفوف گریلاهای حزب حیات ازاد کردستان (پژاک )بپیوندید (بژی سه روک ئاپ‌و ) |
|
پ.ک.ک هه‌ڕه‌شه له بۆریه نه‌وتییه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا ده‌کا
ڕێنێسانس نیوز؛ سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی کۆما جڤاکێن کوردستان موردا قه‌ره‌یڵاو له دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵیی فورات ڕایگه‌یاند: له ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیادا بۆ سه‌ر باشووری کوردستان، له‌و هه‌رێمانه‌ی ده‌ستمان به سه‌ریدا ڕاده‌گا، بۆرییه‌کانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی نێوان ئێران و تورکیا ده‌ته‌قێنینه‌وه. قه‌ره‌یڵان له‌و لێدوانه‌ی خۆیدا هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه کرد که ئه‌و هێرشه‌ی تورکیا تێکچوونێکی گه‌وره بۆ ده‌وڵه‌تی تورک له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت. سه‌رکردایه‌تیی پ.ک.ک له لێدوانه‌کانی ڕابردوویاندا ڕایانگه‌یاندبوو که له ناوخۆی تورکیاشدا گورز له ئابووری تورکیا ده‌ده‌ن و شه‌ڕیش بۆ شاره گه‌وره‌کانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای تورکیا ده‌گوازنه‌وه. |
|
+ نوشته شده در
شنبه بیست و هشتم مهر 1386ساعت 17:57 توسط هه لو |
|
|
بڵاڤۆکی "هێزی گه‌ل" سه‌باره‌ت به ماده سڕکه‌ره‌کان
ه- گ پشتی به خه‌ڵكی كوردستان به‌ستووه و پێویستی به هاوكاری هه‌مووی جه‌ماوه‌ر هه‌یه هێزی گه‌ل ئه‌و هێزه گیان له سه‌ر ده‌سته‌یه كه چالاكانه هاتۆته مه‌یدان و ڕێگا نادا هێندێك له خوا بێخه‌بری بێ ویژدان به ڕۆژی ڕوون، به بڵاوكردنه‌وه‌ی تریاك، هێرۆیین و كریستال گاڵته به چاره‌نووسی كوڕ وكچی ئه‌م گه‌له ژێر ده‌سته بكه‌ن و غیره‌ت و ئازایه‌تی كورد بخه‌نه ژێر پرسیار‌و سوكایه‌تی پێ بكه‌ن. هاوشاریان بۆ له ڕۆژێكی نوێژی هه‌ینی داهه‌ڵ ناستنه‌وه‌و ئه‌و بێحورمه‌تی كردنه به خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان ناكه‌نه چه‌ندپرسیارو ڕوبه‌ڕوی به‌رپرسانی حكومه‌تی ناكه‌نه‌وه . خه‌ڵكی به‌شه‌ڕه‌ف و قاره‌مان تێبینی : هێزی گه‌ل سه‌ر به هیچ لایه‌نێكی سیاسی نییه، ڕێكخراوێكی سه‌ر به‌خۆ و حه‌ڕه‌كه‌تێكی مه‌ده‌نییه و هه‌ڵقوڵاوی ئازار و ژانی ئه‌م خه‌ڵكه بێ ده‌ره‌تانه‌یه. ڕێکخراوی هێزی گه‌ل |
|
+ نوشته شده در
شنبه بیست و هشتم مهر 1386ساعت 17:55 توسط هه لو |
|
|
داواکاری گشتیی سنه سه‌باره‌ت به فه‌رزادی که‌مانگه‌ر: ئه‌گه‌ر کوشتمان جه‌نازه‌که‌تان ده‌ده‌ینه‌وه
ڕێنێسانس نیوز؛ سنه: ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌ی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی بۆ پرسینی ڕه‌وشی برا ئه‌شکه‌نجه‌کراوه‌که‌ی سه‌ردانی داواکاری گشتی (دادستان)ی سنه "ئه‌مجه‌دیان"ی کرد، به قۆڵبه‌ستکراوی ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات کرا. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ڕێنێسانس که‌وتوون، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو مێهردادی که‌مانگه‌ر(برای گیراوی کورد فه‌رزادی که‌مانگه‌ر)، به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له بارودۆخی برا ئه‌شکه‌نجه‌کراوه‌که‌ی سه‌ردانی داواکاری گشتیی سنه‌ی کردووه. به گوێره‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو داواکاری گشتی به مێهردادی ڕاگه‌یاندووه که هه‌رکات فه‌رزادیان کوشت، جه‌نازه‌که‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان مێهرداد که له به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ی داواکاری گشتی ناڕه‌زایه‌تی نیشان ده‌دا، له لایه‌ن داواکاره‌وه به قوڵبه‌ستکراوی ڕاده‌ستی هێزه‌کانی ئیتلاعاتی سنه ده‌کرێ. ناوبراو چه‌ند کاتژمێرێک دواتر ئازاد کراوه. |
|
+ نوشته شده در
شنبه بیست و هشتم مهر 1386ساعت 17:49 توسط هه لو |
|
|
|
|
+ نوشته شده در
یکشنبه بیست و دوم مهر 1386ساعت 14:59 توسط هه لو |
|
|
فه‌رزادی که‌مانگه‌ر ئاوه‌کوڵ کراوه
![]() به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌نووسێکی کورد له هه‌رێمه‌که‌وه، فه‌رزادی که‌مانگه‌ر خه‌ڵکی کامیاران و ئه‌ندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و مامۆستای دواناوه‌ندی، که ماوی 15 مانگه له گرتووخانه‌کانی ده‌وڵه‌تدایه، له لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به شێوه‌یه‌کی دڕندانه ئه‌شکه‌نجه کراوه. هاوبه‌ندییه‌کی فه‌زاد که ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا ئازاد کراوه، به‌و ڕۆژنامه‌نووسه کورده‌ی ڕاگه‌یاندووه که فه‌رزاد له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی هێزه‌کانی ئیتلاعاتدا له کرماشان ڕانێکی شکاوه و سه‌رتاپای جه‌سته‌شی، به‌هۆی ئاوه‌کوڵکرانه‌وه، سووتێنراوه. ئه‌و هاوبه‌ندییه‌ی فه‌رزاد وێڕای ئه‌وه‌ی بواری ته‌ندروستیی فه‌رزادی به "زۆر خراپ" وه‌سف کردووه، وتووشیه‌تی که ناوبراو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕووحیش کراوه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی "شێواندنی که‌سێتی". به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه فه‌رزاد له به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه‌دا چه‌ند جارێک، له ڕێگای دروونی ده‌می خۆیه‌وه، مانی له خواردن گرتووه. |
|
+ نوشته شده در
شنبه هفتم مهر 1386ساعت 21:18 توسط هه لو |
|
|
گه‌ریلاکانی پژاک سه‌ربازێکی ئێرانیان به دیل گرت
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پژاک ئاشکرای کرد که له میانه‌ی ئه‌نجامی ئۆپێراسیۆێنکی هێزه‌کانی ئێران له هه‌رێمه‌کانی نێوان پیرانشار و سه‌رده‌شت، سه‌ربازێکی ئێرانی به‌دیل گیراوه و 6ی تریش کوژراو و بریندار بوونه. به گوێره زانیاریه‌کان،. له رۆژی 19ی سێپته‌مبه‌ره‌وه، هێزه‌کانی چه‌کداری ئێران له به‌رزایی و دارستانه‌کانی نێوان سه‌رده‌شت و پیرانشار، ئۆپێراسیۆنێکی به‌رفراوانیان دژ به گه‌ریلاکانی پژاک ده‌سپێکردووه و له ئاکام دا رۆژی 25ی مانگ شه‌ڕێکی قورس سازده‌بێت و له ئه‌نجام دا 3 چه‌کداری ئێرانی ده‌کوژرێن، 3ی تر بریندار ده‌بن و سه‌ربازێکیش له لایه‌ن گه‌ریلاکانی پژاکه‌وه به‌دیل ده‌گیرێت. پژاک ده‌ڵێ ڕه‌وشی ته‌ندروستی سه‌ربازه گیراوه‌که باشه و باس له‌وه‌ش ده‌کات که تۆپخانه‌کانی ئێران دوێنێ بۆ جارێکی تر هه‌رێمه سنووریه‌کانی کوردستانی باشووریان بۆردومان کردووه و ئه‌مجاره به‌رده‌ناز، سووره‌دێ و به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له باشووری کوردستانیش ده‌ورووبه‌ری چۆمان که‌وتۆته به‌ر هێرسی تۆپخانه‌یی ره‌ژیمی ئێران. |
|
+ نوشته شده در
شنبه هفتم مهر 1386ساعت 21:17 توسط هه لو |
|
|
له ئاکامی ئۆپراسیۆنه‌کان له باکوری کوردستان
29 سه‌ربازی تورک کوژراون و 33 تریش بریندار بوون
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل HPG ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک که له نێو ڕۆژانی 13 و 15 ئه‌م مانگه و به به‌شداری 20 هه‌زار سه‌رباز له چیای کاتۆی شیرناخ به‌ڕێوه ده‌چوو، لێدوانێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردوه. به‌پێی لێدوانه‌که‌ی HPG ڕۆژی 16 مانگ له هه‌رێمی ژیرکای کاتۆ له نێوان سه‌ربازان و گه‌ریلاکانی HPG دا شه‌ڕێک هاتوه‌ته ئاراوه و تێیدا 3سه‌رباز و جاشێک کوژراوه. هه‌مان ڕۆژ له هه‌رێمی کۆلیش له شه‌ڕێکی تردا 5 سه‌رباز کوژراون. رۆژی 17 مانگیش له 6 جێگا، پێکادان هاتوه‌ته ئاراوه و له ئه‌نجامدا 14 سه‌رباز کوژراون و 3 گه‌ریلای کوردیش گیانیان له‌ده‌س داوه. هه‌په‌گه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندوه که ڕۆژی 18 ئه‌م مانگه‌ش له هه‌مان هه‌رێم پێکادانێکی تر هاتوه‌ته ئاراوه و تێیدا 2 سه‌رباز کوژراوه و 2 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ش گیانیان له‌ده‌س داوه. له 25ی ئه‌م مانگه‌شدا له هه‌رێمی سه‌تکاره‌ی هه‌ڵکه‌وتو له شڕنا‌خ شه‌ڕێک ڕویداوه و له ئه‌نجامدا 5 سه‌ربازی تورک کوژراون و 4 گه‌ریلای HPG گیانیان له‌ده‌س داوه. HPG له لێدوانه‌که‌یدا ئاشکرای کرد که له‌و شه‌ڕانه دا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی HPG نازان بایرام ناسراو به نودا کارکه‌ر له‌دایکبوی ساڵی ١٩٧٢ی ناوچه‌ی ئه‌لباکی وان و 9 گه‌ریلای تر گیانیان له‌ده‌س داوه. HPG ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که دوێنێش له چیای گابار له‌نێوان سه‌ربازان و گه‌ریلاکان شه‌ڕێک هاتوه‌ته ئاراوه و تێیدا 5 سه‌رباز کوژراوه و 5 ی تریش بریندار بون |
|
+ نوشته شده در
شنبه هفتم مهر 1386ساعت 21:15 توسط هه لو |
|
|
بنا به گزارشات دریافتی از نقده، نیروهای رژیم در طی یکی از شبهای هفته گذشته اقدام به ایجاد فضایی غیر عادی و میلیتاری در مناطق کردنشین این شهر نمودند. نیروهای مذکور به ویژه در حاشیه‌ی پارکی که در منطقه کردهای نقده می‌باشد، با لباس شخصی اقدام به کنترل منطقه و پرس و جو کردن از رهگذران نمودند. بنا به ادعای جاشهای محلی گزارش وجود چهار گریلای PJAK در شهر به اداره‌ی اطلاعات رسیده است که گویا این چهار گریلا نیز با لباسهای شخصی و برای کشتن یکی از نیروهای رژیم در راستای انتقام خون یکی از رفقایشان به نام " عبدالله باهمت"معروف به " بروسک آزادی" وارد شهر شده‌اند. پرس و جوها و کمینهای نیروهای رژیم پس از جند ساعت بدون نتیجه مانده و در نهایت منطقه را پس از جند ساعت ترک نمودند. در عین حال منابع محلی از سهرستان بوکان مدعی هستند که یکی دیگر از نیروهای مزدور رژیم که به کار فروش مواد مخدر در منطقه مشغول بوده است در طی شبهای گذشته در شهر بوکان توسط نیروهای گریلای PJAK به قتل رسیده است. اما تا کنون PJAK هیچ اعلامیه‌ای در این مورد صادر نکرده است... |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سوم مهر 1386ساعت 10:53 توسط هه لو |
|
|
خوی
بنا به گزارشات رسیده از شهر " خوی" نیروهای رژیم مدتیست که در این منطقه اقدام به دستگیری و شکنجه تعداد زیادی از جوانان کرد در شهر خوی و روستاهای حومه کرده‌اند که تعدادی از این دستگیر شده‌گان نیز به بهانه‌ی همکاری با PJAK در زندانها و بازداشتگاههای خوی و ارومیه تحت فشار و شکنجه شدید می‌باشند. در راستای تداوم فشار و موج دستگیریها در منطقه خوی، این‌بار در طی روزهای گذشته 5 دختر کرد از اهالی روستای" هندوان" از طوابع از شهر توسط نیروهای دولتی به بهانه‌ی اینکه گویا قصد پیوستن به صفوف گریلاهای PJAK را داشته‌اند، دستگیر و زندانی شده‌اند. گفته می‌شود که این 5 دختر از روستای خود خارج نشده و درمنزل دستگیر شده‌اند و در حقیقت عملآ جرمی نیز مرتکب نشده‌اند. اما نیروهای رژیم بنا به گزارشات یکی از افراد فامیل یکی از دختران مدعی اند که این 5 دختر قصد و برنامه‌ی پیوستن به نیروهای PJAK را داشته و همکنون تحت شکنجه و بازجویی اداره‌ی اطلاعات خوی قرار دارند. ر شهر خوی و روستاهای حومه کرده‌اند که تعدادی از این دستگیر شده‌گان نیز به بهانه‌ی همکاری با PJAK در زندانها و بازداشتگاههای خوی و ارومیه تحت فشار و شکنجه شدید می‌باشند. در راستای تداوم فشار و موج دستگیریها در منطقه خوی، این‌بار در طی روزهای گذشته 5 دختر کرد از اهالی روستای" هندوان" از طوابع از شهر توسط نیروهای دولتی به بهانه‌ی اینکه گویا قصد پیوستن به صفوف گریلاهای PJAK را داشته‌اند، دستگیر و زندانی شده‌اند. گفته می‌شود که این 5 دختر از روستای خود خارج نشده و درمنزل دستگیر شده‌اند و در حقیقت عملآ جرمی نیز مرتکب نشده‌اند. اما نیروهای رژیم بنا به گزارشات یکی از افراد فامیل یکی از دختران مدعی اند که این 5 دختر قصد و برنامه‌ی پیوستن به نیروهای PJAK را داشته و همکنون تحت شکنجه و بازجویی اداره‌ی اطلاعات خوی قرار دارند. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سوم مهر 1386ساعت 10:51 توسط هه لو |
|
|
بنا به گزارشات رسیده از مرکز مطبوعات و اطلاع رسانی حزب حیات آزاد کوردستان امروز مورخه 2007/09/16 ساعت 5 صبح یک گروه از سپاه پاسداران در منطقه مردوان سردشت به کمین گریلاهای PJAK می افتند و درنتیجه درگیری یک ماشین نظامی سپاه پاسداران نابود و8 تن از افراد سپاه پاسداران کشته و 4 تن دیگرزخمی شدند.افراد سپاه مجبور به فرار از صحنه نبرد شدند. این عملیات به منظور انتقام خون رفقا :بروسک حمزه و گابار که در 11 سپتامبر دریک درگیری در سردشت به شهادت رسیده بودند انجام گرفته است. همچنین در روز 14 همین ماه به همان منظور در طی دو عملیات جداگانه در جاده میرآباد – آلواتان و آلواتان دو ماشین نظامی کاملا نابود کرده و 5 نظامی کشته و تعداد زیادی زخمی شدند. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سوم مهر 1386ساعت 10:44 توسط هه لو |
|
|
له بۆكان مه‌واد فرۆشێكی تر كوژرا و 11 كه‌سیش
به تاوانی كوشتنی مه‌واد فرۆشه‌كان گیراون
له كاتێكدا كه له شاری بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 11 كه‌س به تاوانی كوشتنی چه‌ندین فرۆشیاری ماده‌ی هۆشبه‌ر، قۆڵبه‌ست كراون، پێرێ شه‌و مه‌واد فرۆشێكی تر كوژرا. هه‌واڵنێرمان له شاری بۆكان پێی راگه‌یاندین: له چه‌ند مانگی رابردوو دا چه‌ندین كه‌س كه خه‌ریكی فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوون له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كوژران و له ناو خه‌ڵك دا وا بڵاو ببۆوه كه ئه‌و كه‌سانه له لایه‌ن هێزه‌كانی پژاكه‌وه كوژراون.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش مه‌واد فرۆشێك به ناوی "ئازاد ستایش" له شاری بۆكان كوژرا و پاش ئه‌وه 11 كه‌س له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسداران و هێزی ئینتیزامیی ئه‌و شاره‌وه قۆڵبه‌ست كران و پرۆپاگه‌نده‌یه‌كی سه‌یریشیان به گرتنی ئه‌و 11 كه‌سه كرد. به شێوه‌یه‌ك كه له ده‌وری مه‌یدانی ئازادی (فه‌رمانداری) لافیته (پلاكارد)یان لێدابوو و نووسرابوو: "خه‌ڵكی بۆكان ئاگادار بن كه سوپای پاسداران و هێزی ئینتیزامی ئاسایشی ئێوه ده‌پارێزن."
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرمان: ئه‌و 11 كه‌سه‌ی كه گیراون له لێپرسینه‌وه‌كان دا دانیان به كوشتنی چه‌ند كه‌سێكدا ناوه به‌ڵام گوتویانه: ئێمه سه‌ر به هیچ رێكخراوه و حیزبێك نین و ته‌واو سه‌ربه‌خۆین و "ئازاد ستایش" مان نه‌كوشتووه و كه‌سانێكی مه‌نفووری ترمان كوشتووه.
وه‌ك باس ده‌كرێ به پێی ئه‌وه‌ی كه پێشتر پارتی ژیانی ئازادی كوردستان، پژاك، به‌رپرسیارێتیی كوشتنی ئازاد ستایشی وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو، حكوومه‌تی ئێران ده‌یهه‌وێ كوشتنی ئازاد ستایش بخاته ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سانه و ئه‌وان به ئیش كردن بۆ پژاك تاوانبار بكا.
هه‌ر بۆیه بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه و پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پلانه‌ی حكومه‌ت، هێزه‌كانی پژاك شه‌وی پێنجشه‌ممه له سه‌ر هه‌ینی له گه‌ڕه‌كی به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی كۆنی شاری بۆكان، مه‌واد فرۆشێكی تر به ناوی "حسێن قازی نیا"یان به ده‌مانچه كوشتووه. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سوم مهر 1386ساعت 10:42 توسط هه لو |
|
|
له‌یلا زانا: كورده‌كان به كورد و كوردستان دڵخۆش ده‌بن
په‌رله‌مانتاری پێشووی dep له‌یلا زانا له دادگای دیاربه‌كر داكۆكیی له قسه‌كانی خۆی، له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیه كرد و وتی: ناوی ئه‌و جێگایه‌ی كه كوردی لێ ده‌ژی كوردستانه‌و كورد له سه‌ر ئه‌و خاكه ده‌حه‌سێته‌وه‌و پێی دڵخۆشه، له به‌ر ئه‌وه‌شه كه ئه‌و به‌رده‌وام وشه‌ی كوردستان له قسه‌كانی دا به كار دێنێ. له یلا زانا وتی: مه‌به‌ستی ئه‌و له كوردستان، پارچه‌پارچه‌كردنی خاكی توركیا نییه، به‌ڵكوو قسه كردن له سه‌ر هه‌رێمێكی جوغرافیایی جیاوازه كه توركیا ناتوانێ به سیستمێكی مه‌كه‌زی و له ئانكارا ئیداره‌ی ئه‌و هه‌رێمه بكات، بۆیه ده‌یه‌وێت سیستمی ئییاله‌تی به كار بهێنرێ.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: مه‌سه‌له ناوی كوردستانه و له مێژوو دا واهاتووه كه ئه‌و جێیه‌ی كه میلله‌تێك تێیدا ده‌ژیت هه‌ر به ناوی ئه‌و میلله‌ته ناو ده‌برێ. ئه‌و شوێنه‌ی كه كوردیشی تێدا ده‌ژی ناوی نراوه كوردستان و له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانیشه‌وه، هه‌تا هاتنه سه‌ركاری حكومه‌تی كۆماری، ئه‌و ناوه به كار هاتووه.
شایانی باسه دادگای توركیه به‌هۆی ئه‌وه كه پێشتر له‌یلا زانا كه به كوردی قسه‌ی كردبوو، تاوانی رێكخستنی تیرۆریستان و ژێر پێ خستنی یاسای هه‌ڵبژاردنیان وه‌ئه‌ستۆ خستبوو. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سوم مهر 1386ساعت 10:40 توسط هه لو |
|
|
ڕه‌وشی ته‌ندروستی ڕێبه‌ری پ.ک.ک
به‌رو خراپی ده‌چێت
پزیشکانی ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری پ.ک.ک پێیان ڕاگه‌یاندووه که بۆری هه‌ناسه‌کێشانی تا ده‌گاته سی‌یه‌کانی ئیفلاسی کردووه و خه‌ریکه له‌ناو ده‌چێت. عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری گیراوی پ.ک.ک له لێدوانی ئه‌م حه‌وته‌یه‌یدا بۆ پارێزه‌رانی باس له ناله‌باری ره‌وشی ته‌ندروستی خۆیده‌کات و ده‌ڵێ: "پێش ئه‌وه‌ی وه‌فدی پزیشکان و نوێنه‌رانی ڕێکخراوی جیهانی دژ به ئه‌شکه‌نجه سه‌ردانم بکه‌ن، وه‌فدێک له پزیشکانی تورکیش هاتوونه‌ته ئیمراڵی و من کێشه‌کانی هه‌ناسه‌کێشانی خۆم بۆ شی کردوونه‌ته‌وه. پێیان گوتووم "بۆری هه‌ناسه‌کێشان تا سیه‌کانم، ئیفلاسی کردووه و به‌ره‌و له‌ناوچوونه و بۆیه‌ش پێویسته ره‌وشێکی له‌بار و که‌ش و هه‌وایه‌کی خاوێنتر و موناسب فه‌راهه‌م بکرێت." ناوبراو ده‌ڵێ که به هۆی ئه‌م کێشه‌یه، پزیشکان جۆرێک سپرێیان پێ داوم و که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرم و له‌و کاته‌وه‌یه که ده‌توانم بۆن بکه‌م و هه‌ندێک ئاسانتر هه‌ناسه بکێشم. ئۆجه‌لان، که له دیداری ئه‌مجاره‌یدا زۆرتر باس له ره‌وشی خۆی له گرتووخانه‌ی ئیمراڵی ده‌کات، دێته سه‌ر باسی ئه‌وه که 24 کاتژمێری شه‌وانه ڕۆژ، له ژێر چاوه‌دێری کامێرا دایه و جگه له‌مه‌ش، گاردیانه‌کان به‌مه دڵیان ناحه‌سێته‌وه و له کونی ده‌رگا و له پشت په‌نجه‌ره‌وه سه‌یری ده‌که‌ن، تا بزانن چی ده‌کات و چی ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌مه له کاتی خه‌وتنیشی دا به‌رده‌وامه. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سوم مهر 1386ساعت 10:37 توسط هه لو |
|
|
سه‌رۆکی پێشووی سپای پاستاران به
فه‌رمی دانی به تۆپبارانه‌کانی کوردستان نا
سه‌ر‌له‌شکه‌ر "یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی" سه‌رۆکی پێشووی سپای پاستاران که ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌یه‌که بۆته ڕاوێژکاری باڵای خامنه‌یی له کاروباری سه‌ڕبازی دا، به که‌ناڵی ئینگلیزی زمان و تازه‌کراوه‌ی "پڕێس تی‌ڤی" ڕاگه‌یاند که "ئێران پێشتر هۆشداری به حکومه‌تی عێراق دابوو که پێش به چالاکی چه‌کدارانی پژاک له ناو خاکی ئه‌م وڵاته بگرێ و کاتێک دیتمان ئه‌م وڵاته به‌ڵێنیه‌کانی به‌جێنه‌گه‌یاندووه، و به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان گوێیان به هۆشداره‌کانی ئێمه نه‌دا، خۆمان ده‌ستبه‌کاربووین و به مافی خۆمانمان زانی و بنکه‌کانی پژاکمان له هه‌رێمه‌که تۆپباران کرد. سه‌فه‌وی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که بنکه و باره‌گاکانی پژاک له قووڵای 10 کیلۆمه‌تری خاکی کوردستان دایه و به مافی ئێرانی ده‌انی که به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی سنووره‌کانی هێرشی عێراق بکات، به‌ڵام باسی له‌وه نه‌کرد که گه‌لۆ ئه‌م هێرشانه به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا. ئه‌وه له کاتێک دایه که نیزێک به دوو مانگه، سپای پاستارانی ئێران به درێژایی سنووری هه‌رێمی کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆپباران ده‌کات و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئاواره‌بوونی هه‌زاران ها‌وڵاتی سیڤیل و "مه‌هدی مسته‌فه‌وی" جێگرێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ره‌ڕای ئاشکرابوونی ڕۆژانه‌ی تۆپبارانه‌کان، ڕه‌تیکردبۆوه که ئێران ئه‌م کااره‌ی کردبێ و لێدوانه‌کانی سه‌فه‌وی بۆ پڕێس تی‌ڤی دانێپدانانی ئاشکرای ئه‌م کرده‌وه نایاساییه‌یی کۆماری ئیسلامیه. ڕۆژی 29ی ئه‌گۆست، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هاوکات پارله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و وه‌زیرانی کوردستان له به‌یاننامه و ڕاگه‌یاندراوی جیاجیادا، هێرشه‌کانی ئێرانیان بۆ سه‌ر کوردستان ئیدانه کردبوو و داوای کۆتایی هێنان به‌م ڕه‌وشه‌یان له تاران کردبوو و "عه‌لی لاریجانی" سه‌رۆکی شۆڕای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ره‌ژیمی ئێرانیش ئه‌مریکای تۆمه‌تبار کردبوو ئه‌وه له کاتێک دایه که ئه‌مریکا له‌مباره‌وه لێدوانێکی نه‌داوه، به‌ڵام پژاک ره‌تیده‌کاته‌وه که یارمه‌تی و پشتیوانی له ئه‌مریکا وه‌رگرتبێ و سه‌رۆکی پژاک له چه‌ند لێدوانی جیاواز دا باس له دیداری ژه‌نه‌راڵه ئه‌مریکیه‌کان له قه‌ندیل ده‌کات و به‌ڵام ڕه‌تیده‌کاته‌وه که جیاوازی خواز بێت.
|
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سوم مهر 1386ساعت 10:35 توسط هه لو |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
هر کس در بر قراری ازادی و دموکراسی تلاش نکند یا مفهوم ازادی را درک نکرده است یا لیاقت ازاد زیستن را ندارد
|
| نوشته های پیشین |
|
اسفند 1386 آبان 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 فروردین 1386 اسفند 1385 بهمن 1385 دی 1385 آذر 1385 آبان 1385 مهر 1385 شهریور 1385 مرداد 1385 |
|
RSS
|