هیوا گوڵ محه‌مه‌دی |
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
له قه‌ندیله‌وه بۆ واشینگتۆن
له درێژای مێژوو دا شه‌ڕه گه‌وره‌کان گۆڕانکاری گه‌وره‌یان لێکه‌وتوه‌ته‌وه، له هێندێ حاڵه‌تدا دروست بونی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی نۆی و له هێندێک حاڵه‌تی دیکه دا تێکچون و لێک‌دابڕان و دابه‌شبونی وه‌ڵات و جوگرافیه‌کی دیاریکراوه‌کانی لێکوتوه‌ته‌وه.
شه‌ڕی ئه‌م دوایه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین که به هێرشی سه‌دام حسین بۆ کویت و له‌شکرکێشی ئه‌مریکا و ئینگلیز بۆ ناوچه‌که درێژه‌ی کێشا هێندی گوڕانی جیدی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه.
دیاره شه‌ڕی ئه‌مجاره و گۆڕانکاریه‌کانیش له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و ده‌روان و شه‌ڕ و گۆرانه‌کانی ڕابردوو دا جیاوازه، سیسته‌می جیهان یه‌کجه‌مسه‌ریه و ئه‌مریکا خاوه‌ن هێز و توانا و ده‌سه‌ڵاتی یه‌ک لایه‌نه‌یه و ئینگلیز و تاڕاده‌یه‌ک وڵاتانی ئوروپا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان پاشکۆیه‌تی ئه‌که‌ن.
نابێ له‌بیرمان بچێ که ئینگلیزه‌کان خۆیان له پێشه‌وه‌ی په‌رده‌که شاردوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌ی که له ده‌ورانی شه‌ڕی دووهه‌می دنیاگردا دایانڕشتبوو به‌رده‌وامه و به‌و شه‌رته هاوپه‌یمانی ئه‌مریکان که ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی و پلانانه‌یان له‌به‌ر چاو بگیردرێ.
له 1514 دوای شه‌ڕی چاڵدران کوردستان بو به قوربانیه‌کی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و هه‌موو شه‌ڕه‌کان به زه‌ره‌ر و لێک‌دابڕان و پارچه‌کردنی نیشتمانی کوردان ته‌واو ده‌بوو.
له ساڵی 1990 و داوی هاتنی هێزی ئه‌مریکا بۆ که‌نداو و تێکشکانی له‌شکری پڕ چه‌کی سه‌دام حسین، کورد و چاره‌نوسه‌که‌ی به‌ره‌و وه‌رچه‌رخانێکی مێژووی ئاژووت و ئه‌و گوڕان و وه‌رچه‌رخانه به شاراوه‌ی به‌ره‌و پێش ئه‌چێ.
دیاره له‌م گۆوڕانه‌دا پشوو درێژی و لێزانین و تێگه‌یشتن پێویسته و ده‌بێ کورد و جوڵانه‌وه ڕزگاریخۆازیه‌که‌ی له‌و نه‌خشه و پلان و گواڕانانه دا جێ بگرێ و نه ئه‌وه‌نده بچێته پێش که ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بێ و نه ئه‌وه‌نده پارێز بکات که هه‌له‌که له ده‌ست بدات.
زیندوو بونه‌وه‌ی حیزبه کوردیه‌کان و پاسیوو بوونیان:
له کاتێکدا که به کرده‌وه سه‌دام حسین جوڵانه‌وه‌ی چه‌کداری کوردی له باشوری کوردستان تێکشکاند بوو و به وێرانکردنی گونده‌کان و ڕاگوێزانی خه‌ڵک به‌ره‌و ئوردووگاکانی زوره‌ملی و سوتاندنی شاخ و دارستان و لێروواره‌کانی باشووری وه‌ڵات ئیمکانی به‌ربه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌ی به‌ربه‌ست کردبوو و هه‌م گه‌لی کورد له گێانه‌لا دا بوو و هه‌م هێزه خه‌باتکاره‌کان له ئوردووگاکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری داگیرکه‌ری ئیسلامی ئێران‌دا له حاڵه‌تی نائومیدی و بێ هیوایدا ئه‌ژیان، شه‌ڕی کویت جارێکی دیکه بوژاندنیه‌وه. پاش ئه‌و شه‌ره بو که مام جه‌لال و کاک مه‌سعود بانگ کران بۆ واشنگتون و کاتێک گه‌ڕانه‌وه خێرا که‌وتنه کۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پاسیو بووی خۆیان و ته‌نانه‌ت پێوندیان به‌و که‌سانه‌وه‌ش گرت که موخالیفیان بون و دانیشتبون و یان له شۆڕش بێزار و توڕه ببون.
له سوید گه‌لێ که‌سیان برده‌وه که به کرده‌وه تا ماوه‌یه‌ک پێش گیرانی کویت له لایه‌ن سه‌دامه‌وه، کۆڕ و کۆبونه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌یان له‌سه‌ر یه‌کیه‌تی و پارتی ساز ئه‌کرد.
هاوکات که یه‌کیه‌تی و پارتی خه‌ریکی خۆ ئاماده کردن بۆ قوناخێکی نوێ له ژیانی سیاسی و چه‌کدارانه‌ی خۆیان بوون، مام جه‌لال تاڵه‌بانی و کاک مه‌سعود بارزانی ڕویان له دۆڵی بیقاع کرد که ئه‌و کاته ناوه‌ندی سه‌رکرادیه‌تی و په‌روه‌ده‌ی سه‌ربازی و سیاسی ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو.
هه‌ر خێرا دوای هاتنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ که‌ندا ناوی پ ک ک وه‌ک تۆپ ته‌قیه‌وه و ژماره‌ی گریلاکانی ئه‌و پاره‌ته له ماوه‌ی که‌متر له شه‌شه ماناگ له 1500 که‌سه‌وه بو به 6000 که‌س و گۆڕیان به شه‌ڕه‌کانیان دا.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی کورده‌کانی باشور و پاشان کۆڕه‌وی ملیونی خه‌ڵک له‌ترس شیمیابارانی سه‌دام حسین که هه‌مووی له پێشدا داڕژاوو بوو کێشه‌یه‌کی تازه ده‌ستی پێ‌کرد.
هه‌مومان چاوه‌ڕوان بوین کاتێک کورد وه‌ڵامی نابگه‌وازی سه‌رککۆماری ئه‌وکاتی ئه‌مریکا جورج بوشی( بوشی باوکی) دایه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی کرد و هێزه داگیر که‌ره‌کانی ئێراقی له کوردستان وه‌ده‌ر نا ڕێگه نه‌درێته سه‌دام بۆ سه‌رکوتکردنیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پشتی په‌رده‌وه‌یه زۆر جیاوازه له‌وه‌ی ئێمه ئه‌یبیسین و ئه‌یبینین، پلانه‌که ئه‌وه بو که به‌سازمانادانی کۆڕه‌ویکی به‌رین زه‌مینه‌ی ده‌خاله‌تکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ کێشه‌ی کورد فه‌راهه‌م بکرێ و له ئه‌نجامدا خه‌تی 36 ده‌رجه ته‌سبیت کرا و تورکیه وه‌ک یه‌که‌م دوژمنی سه‌ررسه‌ختی کورد بو به پاڵپشتی پاراستنی ئه‌و هێڵه و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای نه‌رمکردنی ده‌سه‌ڵاتدارنی تورک له هه‌مبه‌ر کێشه‌ی کورده‌وه بوو. پارتی و یه‌کیه‌تی هه‌وڵیان ئه‌دا له بۆشای ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌کانی هێڵی 36 ده‌ره‌جه و ته‌نانه‌ت هێندی ناوچه‌ی دیکه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێڵه‌دا که سه‌دام حسین له‌پڕێکا چولی کردبون ده‌سه‌ڵاتی به‌رته‌سک دامه‌زرێنن.
پارتی کریکارانی کوردستان ئاگری شه‌ڕی له‌گه‌ڵ تورکیه گه‌رمتر ئه‌کرد و ئه‌وه‌ش وایکرد که سه‌رکردایه‌تی پ ک ک له هێندی حاڵه‌ت دا توشی هه‌ڵه ببن و واقعه‌که خراپ شرۆڤه بکه‌ن و هه‌وڵیان ئه‌دا نه‌که‌ونه ناو به‌ره‌ی ئه‌مریکاوه و ته‌قه‌لایان ئه‌وه بوو سه‌ربه‌خۆی خۆیان له باری سه‌ربازی و ئابوریه‌وه بپارێزن.
یه‌که‌م دانیشتنی پارله‌مانی کوردستان بۆ چه‌سپاندی خاڵێک بۆ لێدانی هێزه‌کانی پ ک ک بوو که له سه‌ر سنووره‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان پایگایان دامه‌زراندبوو و لێدانی له‌شکری تورکیان کاریگه‌رتر کردبوو.
دیاره ئه‌م ڕه‌وته چه‌نده پارتی و یه‌تیه‌تی و پ ک ک ی ئاکتیڤ ا چالاک کرد پێچه‌وانه‌که‌ی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی لاواز و خسته په‌رواێزه‌وه.
شه‌ڕی پارتێی کرێکارانی کوردستان( پ ک ک) پارتی دیموکراتی کوردستان(پ د ک) یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان(ی ن ک):
ئه‌و شه‌ڕه له مێژووی کورد و کوردستانا به یه‌کێک له شه‌ڕه ناڕه‌وا و پیسه‌کانی کورد کوژی ئه‌ناسرێ، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی سازماندابوو ئه‌یزانی که له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه دا قه‌ندیل ئه‌بێته ناوه‌ندی پاراستنی تایبه‌ت بۆ هێزه‌کانی پ ک ک و سه‌ره‌تای چۆڵکردنی بێقاع و ده‌رچون له‌ژێر حوکمی حافز ئه‌سه‌د و سووریه‌کان بوو. ئه‌ڵبه‌ت پێش تر و به گه‌رم بوونی شه‌ڕ له باکووڕ، ده‌وڵه‌تی تورک که‌وته فشار خستنه سه‌ر سووریه که پ ک ک له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی وه‌ده‌ر نێت و بۆ ئه‌مکاره له دووچه‌ک که‌ڵکی وه‌رده‌گرت، یه‌که‌م هه‌ره‌شه پێش‌گرتن به ره‌وتی ئاوی چۆمی فورات و دووه‌م به هه‌ڕه‌شيی هێرشی نیزامی، ا ئه‌و جێگه‌یه که که‌وته هێزکۆکردنه‌وه له‌سه‌ر سنووره‌کانی سووریه. که سه‌ره‌نجام وه‌ک باسکرا هێزه‌کانی پ ک ک سووریه‌یان به‌جێ‌هێشت.
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌کانا تورکیه داوای ته‌سلینم کردنه‌وه‌ی هه‌زاران گریلا و فه‌رمانده‌ی پ ک ک ی ئه‌کرد که له گه‌ماروی هێزه‌کانی ی ن ک و پ د ک دا بوون و خه‌ریکی دانوسان بوون، به‌ڵام ئه‌و داوایه ڕه‌تکرایه‌وه و گریلاکان به سواری ماشین گوازرانه‌وه بناری قه‌ندیل و ئیمکانناتی ژیانیان بۆ فه‌راهه‌م کرا.
له‌و کاته دا بونی سه‌رکردایه‌کی کاریزمای وه‌ک ئۆجه‌لان که ببوه خۆشه‌ویستی به‌شێک له گه‌لی کورد و که‌سێکی زانا، سازمانده‌ر و بیر تێژ بوو و ئاماده نه‌بو مل بۆ داواکانی ئه‌مریکا ڕاکێشێ و له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و حوکم کردنی یه‌کیه‌تی، پارتی و خۆی له مام جه‌لال و کاک مه‌سعود پێ گه‌وره‌تر بوو و ده‌یوت که ده‌بێ ئه‌وان په‌یڕه‌وی له من بکه‌ن، کێشه‌که‌ی ئالوز ئه‌کرد و ئه‌مریکا نه‌یئه‌توانی تورکه‌کان ڕازی به بێده‌نگی بکات.
له ڕاستیدا ئه‌مریکایه‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌یان قه‌بوڵ کردبوو که به بێ هاوکاری پ ک ک ناتوانن به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن به‌ڵام نه‌یانده‌ویست پ ک ک یه‌کی قورس و قایم و یه‌کده‌ست ببێته لایه‌نی به‌رانبه‌ریان.
سه‌رئه‌نجام سه‌رۆک ئاپۆ به پیلان و به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی له نایروبی پێته‌ختی کێنیا ڕاده‌ستئ تورکیه کرایه‌وه و پرۆسیه‌کی نۆی له گۆڕانکاریه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد.
گیرانی به‌رێز ئوجاڵان و ده‌سپێکردنی خه‌باتی نۆێ:
کاتێک به‌ڕێز ئۆجه‌لان له فرۆکه‌خانه‌ی ئانکارا به چاوبه‌ستراوی قسه‌ی ئه‌کرد وتی: من دایکم تورکه، ئه‌و قسه‌یه ئێستاش له لایه‌ن موخالیفانی پ ک ک و ئۆجه‌لانه‌وه ئه‌وترێته‌وه به بێ ئه‌وه بزانین که ئایا به‌ڕاستی ئه‌وه ئۆجه‌لانی ده‌ست و چاو به‌ستراو بو که ئه‌و قسه‌یه کرد یان نا، به‌ڵام ئه‌وه شتێک بوو که پێشی به ئاگری شه‌ڕێکی ناوخۆی گرت.
کاتێک به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی ئه‌مریکای پێوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتداره تورکه‌کانه‌وه ئه‌کات پیان ده‌ڵێ که به شه‌رتی ئۆجه‌لانتان ڕاده‌ست ئه‌که‌ینه‌وه که ئێعدامی نه‌که‌ن.
له ڕاستیدا بۆ گرتنی ڕێزدار ئۆجه‌لان چه‌ند پلانێک هه‌بوو، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که دادگای ئا‌ڵمانیا به حوکمی ئاژاوه‌نانه‌وه له‌و وه‌ڵاته‌دا حوکمی زیندانی ئه‌به‌دی به‌سه‌ردا بدا، دووهه‌م ئه‌وه‌ی له ڕوسیه‌ی سپی ده‌سگیری که‌ن و به تاوانی هاتنه ژووره‌وه‌ی نایاسای به‌ندیکه‌ن و پاشان پروسه‌ی دادگایکردنه‌که‌ی چه‌ندین ساڵ درێژه بکێشی و سێهه‌م ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی به تورکیه به‌و شه‌رته نه‌یکوژن و کاتێک تورکه‌کان به‌و پێشنیاره ڕازی بون پرۆسه‌ی ڕاده‌ست کردنه‌وه‌که ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌و ئۆجه‌لانه‌ی که دوژمنی ده‌ره‌جه یه‌کی تورک بوو و به سه‌دان ملیون دولاریان بۆ ده‌سگیرکردنی خه‌رج کردبوو برایه ناو شێشه‌به‌ندێکی گوله نه‌وڕ و ده‌یان چاوی کامێرا ڕوی له دادگاکه‌ی کرد و ئه‌ویش به شێوه و مێتودی خۆی هه‌م یاری به دادگای تورک وهه‌م یاری به ئه‌قڵی موخایلفانی خۆی کرد و پرۆژه‌ی ئاشتی گشتی پێشکه‌ش کرد و جارێکی دیکه له دوڕگه‌ی ئیمرالیه‌وه جڵه‌وی شۆڕشه‌که‌ی گرته‌وه ده‌ست به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ی که ڕاده‌ستیان کرده‌وه و ئاگری شه‌ڕه‌که کپ کرایه‌وه به‌ڵام هێزی گریلا و ته‌وانایه‌کانی پ ک ک که‌می نه‌کرد و ئیمکانی مانه‌وه‌یان له پێشتر زیادی کرد و ئه‌وجاره خۆیان سازمان دایه‌وه و هێزه‌کانی خۆیان په‌روه‌رده‌کرد و له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانا که‌وتنه سازماندانی گه‌نج و لاوان و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانا پێگه‌یه‌کی به‌رینی مه‌عنه‌ویان داکوتا.
دامه‌زراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان( پژاک) و گه‌شه کردنێکی خێرا:
سه‌ره‌تا هیچ لایه‌ک پارتی ژیانی ئازادی قه‌بوڵ نه‌بوو و به به‌شێک له پ ک ک ناویان ئه‌برد، کاتێک ئه‌و هێزه به ئه‌نجامدانی چه‌ندین شه‌ڕی جه‌سوورانه له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ره ئێرانیه‌کاندا توانای به‌رخۆدانی خۆی نیشاندا مێدیاکانی جیهان سه‌رنجیان دانێ و حیزبه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له هه‌ڵۆێسته‌کانی خۆیان پاشگه‌ز بونه‌وه و ئه‌وجا نه‌یان ئه‌وت که پژاک مه‌شکوک و سه‌ربه ئیتلاعاتی سپای پاسدارنی ئێرانیه و ئه‌یانوت که ئه‌وانه ڕه‌سه‌ن نین و به‌شێکن له پ ک ک.
ئه‌و کاته‌ی که ئه‌مریکایه‌کان ڕویان له قه‌ندیل کرد و به‌رپرسانی پژاکیان بینی و بیر و ڕایان له‌گه‌ڵ گۆڕینه‌وه تێگه‌یشتن که ئه‌م هێزه له داهاتودا ئه‌توانێ نه‌خشێکی جیدی هه‌بێ له ناوچه‌که‌دا و بۆ ئه‌وه ده‌بێ ئه‌مریکایه‌کان گرینگ‌یان بده‌نێ و به به‌رده‌وام ڕاپۆرته‌کان له‌سه‌ر هێز و توانا و ڕێکخستنی ئه‌و هێزه تازه‌یه ئه‌گیشته واشنگتون.
به‌داخه‌وه حیزبه کوردیه‌کان له‌و حه‌ساسیه‌ته تێنه‌گیشتن و نه‌یان زانی که زه‌مان گۆڕاوه و ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا به ڕواڵه‌ت ئه‌یڵێ ڕوکه‌شه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی زۆری له بونی پ ک ک و پژاک دا هه‌یه و ئه‌گه‌ر پ ک ک ی له لیستی تێروری خۆی دا داناوه تا هه‌تای نیه و سیاسه‌تی لێده و هاوریش که‌یه و ته‌نیا کورد نه‌بێ هه‌موو لایه‌ک ته‌نانه‌ت تورکه‌کانیش باش له‌و گه‌یشتون.
کاتێک نۆێنه‌ری دوو حیزبی ڕۆژهه‌ڵات چونه واشنگتون و داوای هاوکاریان کرد توشی شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کرا و هاتن و یه‌کێک له به‌رپرسه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پێی وتن که پێویسته ئێوه سه‌ره‌تا به‌ره‌یه‌ک به به‌شداری پ ژ اک پێک بێنن له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا پ ژاک ئه‌مری واقعه و له گۆڕه‌پانه‌که‌دا خاوه‌ن هێز و ڕێکخستنه.
هه‌ر دوو نۆێنه‌ر له ڕێگه‌ی شه‌خسی سێهه‌مه‌وه به به‌رپرسه ئه‌مریکایه‌کانیان ڕاگه‌یاند که پێوسته ئه‌مریکا پ ژاک له لیستی تێرور باوێ له‌به‌ر ئه‌وه پ ژاک و پ ک ک ته‌نیا ناوه‌کانیان جیاوازه، له ڕاستیدا ئه‌مریکایه‌کان وه‌ڵامی ئه‌و قسه‌یه‌یان نه‌دایه‌وه له جیاتیان چه‌ند مسیونه‌ریکی ئه‌مریکای ڕویان له قه‌ندیل کرد و بونه میوانی گریلاکانی په‌ژاک و خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا به بونی هێزێکی ئاوا سازماندرا و گه‌نج و ڕێکخرا و دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران.
به داخه‌وه به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه کوردیانه له جیاتی ئه‌وه له واقعه‌که تێبگه‌ن هێندی قسه‌ی ناشیرینیان به پ ک ک و پژاک وت و له‌وشدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
کێشه‌ی پارته کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و چاوه‌ڕوانیه‌کانی ئه‌مریکا:
به‌رنامه‌ی شه‌ڕی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا به‌رنامه‌یه‌کی کورت و بێ پلان نیه، به‌ڵکو پرۆژه‌یه‌کی دوور و درێژ و ده‌یان ساڵه‌یه، ده‌سه‌ڵاتاداره ئێرانیه‌کان ئه‌و مه‌ترسیه ده‌زانن و خۆشیان بۆ ئاماده کردوه.
حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ماوه‌ی ئه‌م 16 ساڵه دا نه‌یاتوانی خۆ له ژیانی ئوردوگا نشینی قوتار که‌ن و ئاسوده‌ی ژیان توشی جۆرێ له پاسیڤ بونی کردن و له جیاتی داڕشتنی شیوه‌یه‌کی هاوچه‌رخانه بۆ خه‌بات له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌وتنه بیری تۆڵه کردنه‌وه له یه‌کتر و هه‌رکامه‌یان بونه چه‌ند به‌شه‌وه و له‌وه ئه‌چێ هه‌تا دێ پارچه‌بونیان به‌رده‌وام ده‌بێ.
کێشه‌که ته‌نیا پارچه بون نیه کێشه‌که له خه‌یاڵدا ژیانه و نه‌بونی پلان و به‌رنامه‌ی دواڕۆژ و درێژ ماوه و نه‌خۆێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ل و مه‌رج و گۆڕانکاریانه‌یه که هاتون و دێنه پێش.
چاوه‌ڕوانی ئه‌ریکایه‌کان دروست کردنی به‌ره‌یه‌کی کوردی به‌رفراوان و خاوه‌ن سه‌نترالیزم و دیموکراتیکه، ئه‌م به‌ره‌یه له توانیادیه نۆێنه‌رایه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌کان بکات و ئه‌مریکایه‌کانیش به خه‌یاڵی ئاسووده ئه‌توانن به‌رنامه‌کانی خۆیان به‌رنه پێش.
ئه‌وه‌ی ئه‌یبینین و لێ تێده‌گه‌ین ئه‌وه‌یه که هیچکام له حیزبه‌کان ناتوانێ واز له خه‌ونی ده‌سه‌ڵات و کورسی بێنێ و نه‌ک هه‌ر لایه‌نه‌که‌ی دیکه ته‌حه‌مول ناکه‌ن به‌ڵکو که‌وتونه‌ته ڕاونانی بیرجیاوازانی ناوخۆشیان و ئه‌وه‌ش ئه‌مریکایه‌کانی به ته‌واوی نائومید کردوه و له ڕێگه چاره و ئالترناتیڤی دیکه ده‌گه‌ڕن.
سه‌رۆکی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات نازانن که ئه‌مریکا سیسته‌م و ده‌زگای به‌ڕێوه‌بردن وپلاندانانی هه‌یه و به‌رده‌وام ئاگاداری حاڵ و ڕۆژاگاری ئه‌وانه و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له ڕێگه‌ی شه‌خسی سێهه‌مه‌وه زانیاریان بۆ به‌رن و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی گاڵته‌جاری کاربه‌ستانی ئه‌مریکایه.
له قه‌ندیله‌وه بۆ واشنگتۆن:
به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان له قه‌ندیله‌وه هێندێ زانیاری ئاشکرا کرد، قسه‌کانی حاجی ئه‌حمه‌دی ساکار و ساده به نه‌زه‌ر ده‌گیشتن و جارێکی دیکه ئه‌ندام ولایه‌نگر و به‌رپرسانی حیزبه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌وتنه گاڵته پێکردن و بۆختان هه‌ڵبه‌ستن و چه‌واشه‌کردنی وته‌کانی نابراو.
ته‌له‌فزیونی کاناڵی یه‌کی ئاڵمانیاش له پرۆگرامێکی دوور و درێژ و کاربۆکراودا هێندێ شتی ئاڵۆزی له‌سه‌ر پ ژ ا ک ورۆژاند، ئه‌و شتانه له یه‌که‌م نیگادا مرۆڤ وا تێده‌گا که په‌ژاک بێ به‌رنامه‌یه به‌ڵام کاتێک له ناوه‌رۆکه‌که‌ی ورد بێنه‌وه ده‌بینین که هه‌موو ئه‌و شتانه ململانیه‌کی خه‌ستی نێوان ئه‌روپایه‌کان و ئه‌مریکایه‌کانه.
پژاک ته‌نیا حیزبی ڕۆژهه‌ڵاته‌ی کوردستانه که پێشتیوانی له لێدانی ئێران ئه‌کا و پلانی خۆی به ئه‌مریکایه‌کان پێشکه‌ش کردوه.
دوای ئه‌وه‌ی مسیونه‌ره ئه‌مریکایه‌کان له قه‌ندیل چاویان به به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی که‌وت و گه‌ڕانه‌وه ئه‌مریکا، سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان گه‌ڕایه‌وه ئه‌ڵمانیا و چاوپێکه‌وتێنی له‌گه‌ڵ کاناڵی "یه‌ک"ی ئه‌و وه‌ڵاته دا هه‌بوو و پاشان بێده‌نگ مایه‌وه و سه‌ر ئه‌نجام له واشنگتونه‌وه سه‌ری وه‌ده‌رهێنا و قسه‌کانی خۆی به ڕاشکاوانه دووباره کرده‌وه و وتی: ئێمه هاوکاری ئه‌مریکا ئه‌که‌ین بۆ ڕوخانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
سیاسه‌ت و دیپلۆماسی چڕتر و ئاڵۆزتره له‌وه‌ی ئێمه به ئێحساس هه‌ڵس و که‌وتی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین و به توڕه بونه‌وه وردی که‌ینه‌وه.
سیاسه‌ت و دیپلۆماسی پشوی درێژ و بیری تیژی ده‌وێ و وا باشتره هه‌موو لایه‌کمان له‌وه حاڵی بین و تێبگه‌ین که ده‌کرێ مرۆڤ له قه‌ندیله‌وه بفڕێ بۆ واشنگتون و پئچه‌وانه‌که‌شی.
ئاکام :
به ورد بونه‌وه له ڕوداو و گۆاڕنکاری و جبهه‌گیریه‌کانی ناوچه‌که و ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌ره‌وه کورد فاکته‌رێکی جیدیه و پێویسته ڕوڵی خۆی هه‌بێ، ڕه‌نگه ئاسته‌م بێ کوردستانی سه‌ربه‌خۆ یه‌ک ڕۆژه دامه‌زرێ به‌ڵام دوور نیه که له پروسه‌یه‌کی په‌نجا ساڵه دا به قوناخی فیدرالیسما یه‌کیه‌تی خاکی کوردستان بگاته ئه‌نجام.
وه‌ڵاتی چین به‌ڕێوه‌یه که ببێته هێزێکی سه‌ربازی و ئابوری له جیهاندا و ئامریاکیه‌کان وایان داناوه که تا ساڵی 2050 تاکه هێز بن و تا ئه‌وکاته ئه‌یانه‌وێ وه‌ڵاته‌کان بچوک بکه‌نه‌وه به جۆرێ که هه‌موویان ڕو له‌وان بکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر هی ئه‌وان بێ و به دانانی نێزیک به 100000 سه‌رباز و پسپۆڕ له ناوچه‌که‌دا که به‌شی زۆری له کوردستان ده‌بێ هه‌وڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی دوای 40 ساڵی دیکه ئه‌دات و ئه‌مه‌ش به قازانجی کورده ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه ئازادیمان ده‌وێ و پرۆژه و به‌رنامه‌ی دامه‌زراندی ده‌سڵاتی خۆماڵیمان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
باشترین کارێک که پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاه‌ت بیکه‌ن ئه‌وه‌یه که واز له خه‌یاڵی کۆن و ده‌سه‌ڵاتخۆازی بێنن و له‌گه‌ڵ پ ژاژک دا به‌ره‌یه‌ک پێک بێنن و سه‌رنجی ئه‌مریکایه‌کان بۆ لای گه‌له‌که‌مان ڕاکێشن و واز له ژیانی خۆشی ئوردوگا نشینی بێنن و چاره‌یه‌کی ئه‌و به‌رته‌سک بونه‌وه‌ی خه‌باته‌یان ببینن و ئه‌مه‌ش نامومکین نیه ئه‌گه‌ر بیانه‌وه‌ێ.
ئه‌م حیزبانه بیانه‌وێ یان نا واقعه‌که ئه‌وه‌یه و به بونی ئه‌وان و نه‌بونیان به‌رده‌وام ده‌بێ و باشتره که ده‌ست بده‌نه ده‌ستی یه‌کتر.