![]() |
![]() |
|
| به صفوف گریلاهای حزب حیات ازاد کردستان (پژاک )بپیوندید (بژی سه روک ئاپ‌و ) |
|
نه‌خشه‌ی رێگا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد و وه‌ڵامێک بۆ بیکه‌ر- هامیلتۆن
2006 12 19 - 15:50 دیار غریب نامه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ مێژوو، چونکه پێشتر له‌سه‌ر رابردووی ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که کاریگه‌ریان له سه‌ر گۆڕان و ڕه‌وتی روداوه‌کان هه‌یه به به‌رفراوانی نووسین و هه‌ڵسه‌نگاندن پێشکه‌شکراوه‌و بۆ خۆشم له‌سه‌ر گێژاوی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئه‌وته‌نگژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ هێز و پێکهاته‌کان تێیدا ده‌ژین بابه‌تێکی به‌رفراوانم نوسی، له‌و بابه‌ته‌دا زیاتر جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه کردبووه‌وه که پێویسته ئه‌مریکا به پشت به‌ستن به کورد و تورک کار بکات بۆ جێگیرکردنی به‌رنامه‌که‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هێزه‌کانی تر زیاتر زه‌مینه‌ی ئه‌م کاره‌یان تێدایه. هه‌روه‌ها باسم له‌وه کردبوو که پێویسته تورکیاش ده‌ست له سیاسه‌تی نکۆلیکردنی گه‌لی کورد به‌ربدات و ئاماده بێت له سه‌ر مێزی گفتوگۆ کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکات. لێره‌دا ده‌مه‌وێت تیشک بخه‌مه سه‌ر پێڤاژۆی دوای راپۆرته‌که‌ی بیکه‌ر-هامیلتۆن. ئه‌وه‌ی له ڕاپۆرته‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌مریکا و ئه‌وانه‌ی ستراتیژ و تاکتیکی ئه‌مریکا داده‌ڕێژن به هۆی ئه‌وه‌ی که له حساباتی ڕابردوودا بۆ جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و ئه‌نجامی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، له زۆر بابه‌ت په‌شیمان بوونه‌ته‌وه، یاخود ده‌خوازن په‌شیمان ببنه‌وه، ئه‌وه‌تا له جێگه‌ی فیدراڵی، ده‌وڵه‌تێکی ناوه‌ندی تۆکمه ده‌که‌نه بژاری خۆیان و له جێگه‌ی گرنگیدان به هێزو لایه‌نه دیموکراته‌کان و کرانه‌وه به روویاندا، رۆژ به رۆژ مل بۆ داخوازییه‌کانی هێزه توندڕه‌وه‌کان داده‌نه‌وێنن، له‌م هه‌ڵوێسته‌شیاندا پێ‌یان وایه که هه‌نگاوی ڕاست ده‌نێن. له لایه‌کی تره‌وه تورکیا پیداگری ده‌کات که کورد له هاوکێشه سیاسیه‌کان ده‌ربخرێت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا سه‌رکردایه‌تی کوردیش له باشووری کوردستاندا که‌هه‌میشه له‌هه‌ڵوێسته‌کانیدا پشتیوانی هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا کردووه و هیچ ڕه‌خنه‌و هه‌ڵوێستێکی جیاوازی نه‌بووه، ئه‌مه‌ش وایکردووه که ئه‌مڕۆ له شکستی ئه‌مریکادا هاوبه‌ش بێت، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌رچاوه‌ڕوانی ئه‌مریکایه که ببێته فریاد ڕه‌سی و هه‌تا ئێستا هه‌ڵوێستێکی کاریگه‌ری نییه، به پێچه‌وانه‌وه کار ده‌که‌ن که جه‌ماوه‌ری کوردستانیش هه‌ڵوێستی جدییان نه‌بێت و شێواندنی خۆ پیشادانه‌که‌ی سویدیش باشترین نمونه‌یه. ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه که به‌هۆیه‌وه کورد له رابردوودا رووبه‌رووی زۆر شکست بۆته‌وه و هیچ ئه‌زمونی وه‌رنه‌گرتووه له شکان ودۆڕاندنه‌کانی، ئه‌مڕۆش به هۆی ئه‌م سیاسه‌ته نا حه‌کیمانه‌یه‌وه کوردی ئه‌وه‌ندی تر له به‌ر چاوی گه‌لانی دراوسێمان ڕه‌ش کردووه‌و ئه‌وه‌تا هاوپه‌یمانه ستراتیژییه‌که‌شیان ده‌ستمان لێ به‌رده‌دات، که هێشتا ناخوازن باوه‌ڕ بکه‌ن ئه‌مریکا دۆستی به‌رژه‌وه‌ندییه‌و ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزێک نه‌بێت و ئه‌و هێزه‌ش به‌هێز و ئیراده نه‌بێت هیچ حسابی بۆ ناکات. هه‌ر چاوه‌ڕوانن که مام(سام) بیانپارێزێت. ئه‌وه‌ی دیاره ئه‌م سه‌رکردایه‌تییه ناخوازێت ئه‌ژنده‌ی خۆی بگۆڕێت و پێیدا بچێته‌وه، که ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رکردایه‌تی کورد عه‌یبێکی گه‌وره‌یه. لێره‌دا ده‌مه‌وێت وه‌ک و پرۆژه‌یه‌ک بۆ گه‌لی کورد و ئه‌مریکا و نه‌یاراتی کورد چه‌ند خاڵێک پێشنیار بکه‌م: 1-ئه‌مریکا به هۆى ئه‌وه‌ی که‌باش حسابى بۆ پێکهاته‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و بارى دیمۆگرافى ئێراق و هه‌رێمه‌که نه‌کردبوو له پرۆژه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوینداشکستى هێنا پێویسته له پرۆژه‌ى ئاینده‌دا نه‌که‌وێته‌وه هه‌مان هه‌ڵه. 2 – ئه‌مریکا به هۆى ئه‌وه‌ى که هیچ حسابى بۆده‌وڵه‌ته هه‌رێمییه‌کان نه‌کرد، ئه‌مرۆ رووبه‌رووى شکست بۆته‌وه به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نىیه که ته‌سلیم بوون به داخوازى ده‌وڵه‌ته هه‌رێمییه‌کان سه‌ریده‌خات به‌ڵکو زیاتر ته‌نگاوى ده‌کات له‌به‌ر ئه‌مه پێویسته نه‌که‌وێته ناو هه‌ڵه‌یه‌کى تر. 3 –ئه‌مریکا به هۆى دۆستایه‌تى بۆکورد له‌م ماوه‌یه‌دا رووبه‌رووى هه‌ندىَ ته‌نگاوی بویه‌وه به‌ڵام ده‌بێت له پرۆژه‌ى ئاینده‌دا نه‌که‌وێته ناو هه‌ڵوێستى دژه کورده‌وه چونکه ئه‌زموونى (80 )ساڵى سه‌ده‌ى بیسته‌م له به‌رچاوه که به‌بىَ سه‌قامگیرى مافىکورد ئه‌م هه‌رێمه ئارامى به‌خۆوه نابینىَ و ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگه له به‌رده‌م ده‌سته‌به‌ربوونى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا و کۆمپانیاکانیدا. 4 – له‌م روانگه‌یه‌وه پێویسته ئه‌مه‌ریکا به پرۆژه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناویندا بچێته‌وه و هه‌ڵسوکه‌وتى خۆى بخاته ژێر لێکۆڵینه‌وه‌وه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ى بیکه‌ر- هامڵتۆن نا چونکه له پرۆژه‌که‌ى بیکه‌ر-هامڵتۆن دا ته‌نیا کار بۆ ئه‌وه کراوه که چۆن ئه‌و لایه‌نانه نه‌رم بکه‌ن که هه‌تا ئێستادژایه‌تى ئه‌مریکا و پرۆسه‌ی گۆرانیان کردووه‌وحسابىدوای ئه‌م هه‌نگاوه نه‌کراوه بێگومان ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات که دوژمنى تر و ڕێگرى تریان یۆدروست ببێت، واته پێویسته ئه‌مه‌ریکییه‌کان ده‌ست له سیاسه‌تى پراگماتیکى به‌ربده‌ن. 5 – پێویسته سه‌رکردایه‌تى کورد ده‌ست له سیاسه‌تى وابه‌سته‌یى و پشت به‌ستن به‌ده‌ره‌وه به‌ربدات و به هێزى خۆی سیاسه‌ت بکات نه‌ک به هێزى ده‌ره‌وه . 6- پێویسته جه‌ماوه‌رى کوردستان و ئۆپۆزسیۆنى کوردى(که زۆر لاوازه) له‌م بار و دۆخه‌دا کارێک بکه‌ن که ئه‌مریکا و هه‌موو هێزه‌کانى تر حسابى بۆ بکه‌ن ئه‌مه‌ش به دوو شێوه ده‌بێت. یه‌که‌م له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاشتى و ته‌بایى ئاماده‌یى به یه‌که‌وه ژیان و که‌مکردنه‌وه‌ى ده‌مارگیرى نیشان بدات، دووه‌م نیشاندانى ئیراده‌یه‌کى پۆڵایین که هه‌موو هێزه‌کان ناچار بکات حسابى بۆ بکه‌ن، لێره‌دا ڕه‌نکه زۆرێک بىَ باوه‌ر بن به‌ده‌سه‌ڵات یاخود به پێچه‌وانه‌وه چاوه‌روانى ده‌سه‌ڵات بکه‌ن که‌هه‌ڵوێست نیشان بدات، لام وایه پێویسته جه‌ماوه‌ر و ئۆپۆزسیۆنى کوردى چاوه‌روانى ده‌سه‌ڵات نه‌که‌ن و به پشت به‌ستن به هێزى جه‌ماوه‌ر و ئه‌و ڕه‌خنانه‌ى که‌ساڵانه له ده‌سه‌ڵاتى کوردى ده‌گیرێت کار بکه‌ن، ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵاتى کوردى دواى شکستى ته‌واویان له په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ئه‌مرۆش ده‌خوازن کورد به ئه‌وه ڕ‌ازى بکه‌ن که ڕاپۆرته‌که‌ى بیکه‌ر_هامڵتۆن شتێکى ساده‌یه و بڕیارى ئه‌مه‌ریکا نىیه و جىَ به جىَ نابێت که ئه‌مه بۆخۆى هێنده‌ى ڕاپۆرته‌که زیاتر مه‌ترسى بۆکورد هه‌یه چونکه هه‌وڵێکه بۆ بىَده‌نگ کردنى کورد و نه‌بوونى هه‌ڵوێست له دژى ئه‌مه‌ریکا جا له‌م حاڵه‌ته‌دا چاوه‌روانى له ده‌سه‌ڵاتى کوردى شتێکى لىَ سه‌وز نابێت . 7- له‌هه‌مان کاتدا پێویسته ئێمه‌ى کورد له باشورى کوردستاندا خۆمان به ته‌نیا نه‌بینین ئه‌وه‌تا (هێزى پاراستنى گه‌ل)ى سه‌ر به (KKK) هێزى گه‌ریلاى (PJAK) چیاکانى کوردستانیان کردۆته پشت و په‌ناو ئێمه وه‌کو ساڵانى 1920، 1975، 1988 بىَ پشت و په‌نا نین و گه‌له‌که‌شمان له پارچه‌کانى تر‌ى کوردستان وریا‌و چاو کراوه‌ن و ئێمه‌ش: ئه‌وانه‌ى له ڕاستى و مافى گه‌لى کوردستان ده‌گه‌ڕێین ویاخود ئه‌وانه‌ی سه‌رمایه و گه‌نده‌ڵى ته‌مبه‌ڵى نه‌کردوون ده‌توانن له خراپترین حاڵه‌تدا چه‌کى شه‌ره‌ف بکه‌نه‌شانیان و به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو ئه‌و هێزانه تێک بده‌ن که مافى گه‌لى کورد به مافێکى ڕه‌وا نابینن و داواکانى گه‌لى کورد به ناڕه‌وا ده‌بینن لێره‌دا پێویسته پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستان و به‌ره‌ى گۆڕان و هه‌موو ئه‌و لاوه خوێن گه‌رمانه‌ى که بنده‌ستى و ده‌سته‌مۆیى و به‌کرێگیراوى په‌سه‌ند ناکه‌ن خۆیان بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره ئاماده بکه‌ن . به دڵنیاییه‌وه ته‌نیا ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌توانێت مافه‌کانمان گه‌ره‌نتی بکات. diyar_helmet@yahoo.com |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه بیست و نهم آذر 1385ساعت 6:12 توسط هه لو |
|
|
|||
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه بیست و نهم آذر 1385ساعت 6:7 توسط هه لو |
|
|
||||||||
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه بیست و نهم آذر 1385ساعت 6:3 توسط هه لو |
|
|
شێوازی نوێی تورکیا و ئێران بۆ دژایتی کورد
2006 12 19 - 12:11 دوێنێ (دووشه‌ممه) نوێنه‌ری ئێران، عه‌لی زاکری و نوێنه‌ری تورکیا له شاری وان کۆبوونه‌وه. به گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌رێمیه‌کان، بابه‌تی گفتوگۆی نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن، گه‌ریلاکانی هێزی پاراستنی گه‌ل HPG و په‌ژاک بووه، هه‌روه‌ها داڕشتنی شێوازی نوێ بۆ دژایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و به‌ربه‌ره‌کانی گه‌لی کورد له هه‌ر دوو به‌شی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ڕۆژی (دووشيممه) دوا به‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی شوڕای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا به سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، عه‌بدوڵڵا گول و به به‌شداری وه‌زیری داد و وه‌زیری ناوخۆ و هه‌روه‌ها چه‌ندین ژه‌نه‌ڕاڵی پایه‌بڵندی تورکیا ، ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین ئه‌دیب باشاری ئه‌رکدار بۆ کاروباری PKK و نوێنه‌رانی هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و تورکیا له شاری وان چاوپێکه‌وتنیان ساز کرد. شایانی باسه که کۆبوونه‌وه‌که داخراوه بووه و هیچ زانیاریه‌کیش له‌م باره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه. |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه بیست و نهم آذر 1385ساعت 5:59 توسط هه لو |
|
|
سوپای پاسداران فشار بۆ گوندنشینان ده‌هێنێت که له دژی گریلا چه‌ک هه‌ڵگرن
2006 12 17 - 15:17 سه‌رچاوه هه‌رێمیه‌کان له رۆژهه‌لاتى کوردستان ڕایانگه‌یاند، که هێزه‌کانى ئیتلاعات له گه‌لى بران دز و مه‌رگه‌وه‌ڕ و گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى، هه‌وڵ بۆ گرتن و له‌ناوبردنى هێزى گریلا و لایه‌گیرانى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان، په‌ژاک ده‌ده‌ن. زانرا هێزه‌کانى ئیتلاعات رێگایان داوه به که‌سانى پیاوکوژ و چه‌ته، که له به‌رامبه‌رى لێبوردنى رژێم له تاوانیان، ئه‌ندامانى په‌ژاکیان بۆ بکوژن. پێشتر ئه‌م سیاسه‌ته له سه‌ڵماس و ده‌وربه‌رى له لایه‌ن رژێمى ئیسلامی ئێرانه‌وه تاقى کراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌هاش زانرا ئوپراسیۆنه‌کانى سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران، له سه‌لماس و ئاواییه‌کانى ده‌وروبه‌رى به‌رده‌وامه و هێزه‌کانى رژێم زۆر له گوندنشینه‌کان ده‌که‌ن که له دژى په‌ژاک چه‌ک هه‌ڵگرن. |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه بیست و ششم آذر 1385ساعت 22:21 توسط هه لو |
|
|
|
|
+ نوشته شده در
یکشنبه بیست و ششم آذر 1385ساعت 22:19 توسط هه لو |
|
|
سایت دختران مبارز فیلتر شد .
رژیم جمهوری اسلامی که مخالف هر گونه فعالیت سیاسی است . با فیلتر کردن بیش از ده میلیون سایت می خواهد جل‌و حرکت آزادی خواهی مردم ایران از جمله ملت کورد را بگیرد به همین دلیل در این اواخر دو سایت انسانیت و دختران مبارز را فیلتر کرد . مرگ بر دیکتاتور زنده باد آزادی |
|
+ نوشته شده در
جمعه بیست و چهارم آذر 1385ساعت 1:5 توسط هه لو |
|
|
شه‌هلا حه‌میدی گواسترایه‌وه بۆ زیندانی کرماشان
2006 12 14 - 20:57 شه‌هلا حه‌میدی خه‌ڵکی شاری کامیاران که ڕۆژی( دووشه‌ممه) له شاری کامیاران دوای ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی ئتلاعات هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵه‌که‌یان و ناوبراویان دستگیرکرد، ڕۆژی چوارشه‌مه گواسترایه‌وه بۆ زیندانی کرماشان. ناوبراو به تاوانی هاوکاری کردنی له گه‌ڵ پارتێکی سیاسی ده‌ستگیر کراوه و هاوکات کۆمپیوته‌ر و موبیل ته‌له‌فۆنه که‌شی له‌له‌لایان هێزه‌کانی ئتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. شایانی باسه که تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ک سه‌باره‌ت به شه‌هلا له‌لایان ئتلاعاته‌وه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه. |
|
+ نوشته شده در
جمعه بیست و چهارم آذر 1385ساعت 0:27 توسط هه لو |
|
|
||||||||
|
+ نوشته شده در
جمعه بیست و چهارم آذر 1385ساعت 0:21 توسط هه لو |
|
|
چالاکی جه‌وانانی مه‌هاباد
2006 12 14 - 14:38 ڕۆژی چوارشه‌ممه له گه‌ڕه‌کی باخی شایگان، پشته‌پ و مه‌یدانی شۆڕش خۆپێشاندانێک له لایه‌ن جه‌وانانه‌وه به دروشمی نا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئازادی بۆ زیندانانی سیاسی و پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ ساز کرا. چالاکییه‌که تا کاتژمێر 7 ئێواره بۆ ماوه‌ی 3 کاتژمێر به‌رده‌وام بووه و له ئه‌نجام دا هێزی تایبه‌ت (گارد ویژه) و هێزه‌کانی ئینتزامی هێڕشیان کردۆته سه‌ر جه‌وانان و له ئه‌نجام دا جه‌وانانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له شاری مه‌هاباد هێڕشیان کردۆته سه‌ر که‌لانته‌ری ژماره 13 له باخی شایگان و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ئه‌م شوێنه‌یان شکاندوه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌مه‌ڕ ڕه‌وشی هه‌یی ده‌ڕبڕیوه. هاوکات جه‌وانان بڕیاریان داوه که رۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی له گه‌ڕه‌کی مه‌یدانی شۆڕش خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دووپات که‌نه‌وه. |
|
+ نوشته شده در
جمعه بیست و چهارم آذر 1385ساعت 0:12 توسط هه لو |
|
|
حوکمی 3 ساڵ زیندان بۆهاووڵاتییه‌کی کامیارانی ڕێنێسانس نیوز؛ كامیاران: به گوێره‌ی دوا زانیارییه‌کانکه‌سێک به ناوی " میکائیل غوڵامی " خه‌ڵکی گوندی " پاڵنگان " سه‌ر به شاریکامیاران له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ماوه‌یه‌ک له مه‌وبه‌ر به تاوانی هاوکاریکردن ده‌گه‌ڵ پارتێکی ئۆپۆزیسیۆن ده‌سگیر کرابوو، له دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئه‌وشاره دادگایی کرا و سزای 3 ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه |
|
+ نوشته شده در
جمعه بیست و چهارم آذر 1385ساعت 0:10 توسط هه لو |
|
|
تووشبونی 328 که‌س به ویروسی ئایدز له ئوستانی کوردستان
![]() سه‌رۆکی دانیشگاى پزیشکی ئۆستانی کوردستان ڕایگه‌یاند: به پێی ئاماره‌کان ئێستا 328 که‌س تووشبوو به ویروسی ئایدز له‌م ئوستانه‌دا هه‌ن.ته‌یه‌ب قه‌دیمی، سه‌رۆکی دانیشگاى پزیشکی ئۆستانی کوردستان راگه‌یاند: زۆرترین که‌سانێ که له ئوستانی کوردستان تووشی ویروسی ئایدز بوون، گیروده‌بووانی ماده سرکه‌ره‌کانن که له رێگای به‌کارهێنان ده‌رزى هاوبه‌ش تووشی ئه‌م ویروسه ده‌بن و هه‌روه‌ها 95 له سه‌دی تووشبووانی ئه‌م ئوستانه به ویروسی ئه‌یدز له پیاوان پێک دێن. شایانى باسه بانده‌کانی قاچاخ و فرۆشی ماده سڕکه‌ره‌کان که به شێوه‌ی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی رژیمى ئیسلامى ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌کرێن، هۆکاری سه‌ره‌کی په‌ره‌سه‌ندنی گیرۆده‌بوون به ماده‌سرکه‌ره‌کان له رۆژهه‌لاتى کوردستان، به تایبه‌ت له ناو لاوان. |
|
+ نوشته شده در
دوشنبه بیستم آذر 1385ساعت 6:59 توسط هه لو |
|
|
ئه‌ندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئارارات ناوی خۆیان ئاشکرا ده‌که‌ن
چه‌ند ڕۆژ له مه‌وبه‌ر به‌یاننامه‌یه‌ک به ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستان - ئارارات له هێندێک له ماڵپه‌ره ئینته‌رنێتییه‌کان دا بڵاو بۆوه که دواتر ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئه‌و خه‌به‌ره‌ی وه‌درۆ خسته‌وه . خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان! چه ند روژ له وه ي پیش له لايان ئيمه وه بياننامه يه ک بلاو کراوه که ئيمه سه‌ر به هیچ یه‌ک له لایه‌نه‌کانی کاک مسته‌فای هیجری و کاک عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده نین"ئێمه له سه‌ر داوای پێشمه‌رگه و کادره قاره‌مانه‌کانی هه‌رێمی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به یه‌کده‌نگ و بۆ دیفاع له خوێنی شه‌هیدان و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی کوردستان، به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتین که حیزبی دێموکراتی کوردستان ( ئارارات ) ئاوا بکه‌ین.ئێمه به‌م شێوه‌یه خۆمان له شه‌ڕی ده‌روون حیزبی ده‌پارێزین و بۆ یه‌کیه‌تی و ئازادی میلله‌ته‌که‌مان تێده‌کۆشین تا خوێنی شه‌هیده‌کانمان به فیڕۆ نه‌ڕوات. حیزبی دێموکراتی کوردستان ( ئارارات) تيمور عليزاده بنه ماله ي شه هيدان : کاشفي . اميني . کردنژاد. کلش. ُمحمدي. پاشائي. حاتمي |
|
+ نوشته شده در
دوشنبه بیستم آذر 1385ساعت 6:56 توسط هه لو |
|
|
خوێندکارانی کوردی زانستگاکانی تاران
2006 12 07 - 15:28 خوێندکارانی کوردی زانستگاکانی تاران ئه‌مسال به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له رێ و ڕه‌سمی (16) ی سه‌رماوه‌ز (رۆژی خوێندکار) دا به‌شدار یان کرد. له‌و چالاکیه‌دا که به به‌شداری سێ لایه‌نی خوێندکاری (ته‌حکیمی وه‌حده‌ت، خوێندکارانی چه‌پ و خویندکارانی کورد) به‌رێوه چوو، 2000 خوێندکار به گشتی و له ناویاندا 300 خوێندکاری کورد تێیدا به‌شداریان کرد و هه‌ر سێ لایه‌ن بلاڤۆکی خۆیان خوێنده‌وه. له وچالاکیه‌دا دوابه‌دوای خوێندنه‌وه‌ی سرودی "ای ایران" له لایه‌ن هیندێک له خوێندکارانه‌وه، خوێندکارانی کورد ده‌ستیان دا به گوتنه‌وه‌ی سرودی نه‌ته‌وه‌یی "ئه‌ی ڕه‌قیب" و به‌هه‌ر دوو زمانی کوردی و فارسی دروشمیان وته‌وه. خوێندکارانی کورد پلاکاردیان به ناوه‌رۆکی وه‌ک "باکور، باشور، رۆژهه‌لات، یه‌ک ولات و یه‌ک خه‌بات"، "یا سه‌ر که‌وتن یان سه‌رکه‌وتن"، "بژی بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری"، "دیاری کردنی چاره‌نوس، سه ره‌کیترین مافی خه‌ڵکی کورده"، "کوردستان گه‌وره‌ترین قوربانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ " "کوردستان گۆره‌ستانی"و... خوێندکارانی کورد هه‌روه‌ها دروشمیان ده دا "باکور، باشور، رۆژهه لات، یه‌ک ولات و یه‌ک خه‌بات"، "کوردستان ناوت به‌رزه دوژمن ده‌خاته له‌رزه"، "کوردستان، کوردستان، گۆرستانی فاشیستان". له بڕیارنامه‌ی خوێندکاران که به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی و له لایه‌ن خوێندکارێکی کورد خوێندرایه‌وه، وێرای جه‌خت کردن له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی سیاسه‌تی حاشاگه‌ری، جیاوازی خستنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، سه‌رکوت و پێشێل کردنی به‌رفراوانی مافی مرۆڤ له کوردستان، خوازیاری سه‌ر به‌ست به‌ردانی گیراوانی سیاسی به‌زووترین کات و لاچوونی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی گۆڤاره سه‌ربه‌خۆکانی کوردوستان بوون. هه‌روه‌ها به ئاماژه بۆ "خوێندکارانی ئه‌ستێره‌دار" که ژماره‌یه‌کیان به تاوانی چالاکی له بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری کورد دا له خوێندن بێبه‌ش کراون، خوازیاری لابردنی ئه‌و حوکمانه بوون. خوێندکارانی کورد له ڕاگه‌یه‌ندراوی ناو براودا خوازیاری به‌فه‌رمی ناسینی مافی دیاری کردنی چاره‌نوسی گه‌لی کورد بوون. چالاکیه‌که پاش خوێندنه‌وه‌ی سرودی "ئه‌ی ره‌قیب" کۆتایی پێهات. |
|
+ نوشته شده در
جمعه هفدهم آذر 1385ساعت 7:40 توسط هه لو |
|
|
عامل اصلی پرونده سازی برای معلمین کامیارانی
غلامعلی امانی رئیس شورای نگهبان کامیاران و مدیر مدرسه ی تعریف عامل اصلی پرونده سازی برای معلمین در اطلاعات است . او در شهر برعلیه این معلمین شایعه پراکنی می کند .بعد با معلم وفعال سیاسی تماس گرفته سعی می کند او را به بحث سیاسی بکشاند بعد به اطلاعات سپاه گزارش می دهد در ضمن او از عوامل اصلی پرونده سازی برای معلمین دستگیر شده ، فرزاد کمانگر و ساسان بابایی است او در نظر دارد با خوش خدمتی به رژیم ، فرماندار یا رئیس آ موزش وپرورش شود .
|
|
+ نوشته شده در
جمعه هفدهم آذر 1385ساعت 7:25 توسط هه لو |
|
|
انقلاب فرهنگی دوم
رژیم جمهوری اسلامی که در انقلاب فرهنگی اوایل انقلاب ایران با تعطیلی مدارس و دانشگاه ها توانست عده ی زیادی از استادان دانشگاه ها و معلمین مدارس را از کار اخراج کند . آ ن ها را زندانی و یا اعدام کرد .رژیم حالا که دوباره احساس خطر نابودی می کند سعی می کند با ایجاد رعب و وحشت در دل روشنفکران و فعالین سیاسی و خانه نشین کردن استادان و ستاره دار کردن دانشجویان و اخراج و دستگیری معلمین می خواهد انقلاب فرهنگی دوم را به راه بی اندازد و تجربه ی گذشه ی خود را تکرار کند.
|
|
+ نوشته شده در
جمعه هفدهم آذر 1385ساعت 7:1 توسط هه لو |
|
|
PJAK هه‌ڵبژرادنه‌کان بایکۆت ده‌کات
2006 12 05 - 15:22 بڵاڤۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان سه‌باره‌ت به هه‌لبژاردنه‌کانی ئێران هه‌روه‌ک ده‌زانرێت له رۆژه‌ڤی ئه‌مڕۆی جیهانی دا پرۆسه‌ی گۆڕانکاری دیموکراتیانه‌ی بۆته بابه‌تێکی سه‌ره‌کی و ته‌نها رێگای چاره‌سه‌ری قه‌یرانه سیاسی، کۆمه‌لایه‌تی و ئابوری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به گشتی و ئێران به تایبه‌تی. له کاتێکدا هه‌وڵدان چ له‌ناو خۆ و چ ده‌ڕه‌وه بۆ به‌گوڕ کردن و سه‌قامگیر کردنی دیموکراسی له ئارادا هه‌یه، له هه‌مان ئاستیش دا وڵاتانی نادیموکراتیک وه‌ک ئێران ئیسرار له مانه‌وه‌یان وه‌ک سیسته‌مێکی نادیموکراتیک ده‌که‌ن. له‌م ڕه‌وشه‌دا له‌یه‌ک نزیک بوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئێران و تورکیا له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره گۆڕانکاری دیموکراتیانه و پێکهاتنیان له چوارچێوه‌ی پاکتاو کردنی به‌هاکانی گه‌لی کورد و بزاڤی ئازادی خوازی کوردی نمونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م هه‌وڵدانانه‌یه. به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م بابه‌تانه‌ی ئاماژه پێکراو، له هه‌مان کاتدا هه‌بوونی قه‌یرانه سیاسی، ئابووری و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی هه‌یی له ئێران دا، ئه‌م وڵاته‌ی به‌ره‌و قه‌یرانی مه‌شروعیه‌تی بردووه و هه‌ر رۆژ ناره‌زایه‌تیه‌کانی گه‌ل له دژی سیسته‌م ڕوی له زیاد بوون دایه. له‌م ناوه‌دا ئێران له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ندی لێهاتووه‌کان (شورای خبرگان) و شوڕای شاره‌کان دایه. هه‌ر وه‌ک ده‌زانرێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له چوارچێوه‌ی دووپاته‌کردنه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری سیسته‌می تێئۆکراتیکی کۆماری ئیسلامیه که خۆی بناخه‌ی سه‌ره‌کی قه‌یرانی هه‌یی له ئێران دایه. هاوکات شورای شاره‌کان که ده‌بوا بووبایه ناوه‌ندێک بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌کان خۆی له خۆی دا هیچ ئه‌و ڕۆله نابینێت و سیسته‌م له چوارچێوه‌ی دانانی که‌سانی گرێدروای خۆی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م که‌سانی لێهاتوو ده‌گرێت بۆ به‌شدار بوونیان وه‌ک نۆێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل له شاره‌کان دا. لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بکرێت ته‌نها ڕێگای چاره‌سه‌ری به ئه‌ساس گرتنی ئیراده‌ی ئازادی گه‌له. هه‌ڵبژاردن کاتێک ده‌توانێت به جه‌وهه‌ر و چاره‌ساز بێت که گه‌لانی ئێران به گشتی و گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی بتوانێت به هێزی خۆی به‌شداری هه‌ڵبژرادن بێت و هاوکات له ئه‌تمۆسفه‌رێکی ئازاد دا بتوانێت ده‌نگ بدات به که‌سانی لێهاتو له چواچوه‌ی پاراستنی به‌هاکانی گه‌ل و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری گه‌ل. به‌ڵام هه‌ڵبژارتنێکی به‌م شێوه‌یه له ئه‌مڕۆ ی ئێران دا به هه‌بوونی سیسته‌می نا دیموکراتیک، مافی به‌شداری دیموکراتیکی گه‌ل ئاسته‌نگ ده‌کات و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌نها که‌ره‌سه‌یه‌که بۆ ده‌رباز بوون له قه‌یرانی مه‌شروعیه‌ت و پرۆپاگه‌نده‌یه‌کی سیاسی. لێره‌دا ئێمه وه‌ک پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان ده‌وڵه‌تی حاکم له ئێران دا وه‌ک ده‌وڵه‌تی قه‌تڵه زنجیریه‌کان، ده‌وڵه‌تی سێداره، ده‌سه‌ڵاتداری ئایینی و ده‌وڵه‌تی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌کانی سه‌ر گه‌لی کورد ده‌نرخێنین و بانگه‌شه‌ی هه‌وڵوێستی به‌رفراوان له چوارچێوه‌ی پرۆتیستۆ کردنی هه‌ڵبژرادنه‌کانی خوبره‌گان و شورای شاره‌کان که له ڕۆژی 24.09.85 پێکدێت، ده‌که‌ین. ئێمه وه‌ک په‌ژاک داوای چالاکی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی بۆ داکۆکی کردن له مافه نه‌ته‌وه‌یی- دیموکراته‌کانمان له گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا ده‌که‌ین و به تێکڕای ده‌ڵێین نا بۆ سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قی، سیاسه‌تی هێرش کردنه سه‌ر گه‌ل و سیسته‌می نادیمو‌کراتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ته‌نها ڕێگای چاره‌سه‌ری گۆڕانکاری دیموکراتیانه له زیهنیه‌ت، شێوازی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و دانانه به مافه دیموکراتیه‌کانی گه‌لی کورد. له کۆتایی دا دوا له خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئیلام هه‌تا ماکۆ ده‌که‌ین هه‌تا به‌شداری هه‌ڵبژادنه‌کانی خوبرگان نه‌که‌ن و به‌م هه‌ڵوێسته‌یان داکۆکی له مافی نه‌ته‌وه‌یی- دیموکراتیکی خۆیان بکه‌ن. کۆڕدیناسیۆنی پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان- په‌ژاک 5 دێسامبری 2006 |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه شانزدهم آذر 1385ساعت 5:15 توسط هه لو |
|
|
به‌یاننامه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
2006 12 06 - 23:45 هاونیشتمانانی به‌ڕێز! كۆمه‌لاَنی ئازادیخوازی خه‌ڵكی كوردستان! ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی تێكۆشه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران! حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كان! دۆستان‌و دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌ی كورد! له هه‌لومه‌رجێكدا كه ره‌وتی رووداوه‌كانی ناوچه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورددا ده‌چنه پێش‌و ئاسۆی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران روونتر ده‌كه‌وێته به‌رچاو، له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی له نێوخۆ‌و له ده‌ره‌وه‌ڕا كه‌وتۆته ژێر ته‌وژم‌و فشاره‌وه‌و بزووتنه‌وه‌ی كورد له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیی به یه‌كیه‌تی‌و یه‌كڕیزی هه‌یه، به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزب سه‌ره‌ڕای هه‌موو دڵفراوانی‌یه‌كی رێبه‌رایه‌تیی حیزب‌و هه‌وڵ‌و تێكۆشانی دۆست‌و دڵسۆزانی كورد به‌تایبه‌ت دوو هێزی برامان پارتی دێموكراتی كوردستان‌و یه‌كیه‌تی نیشتمانیی كوردستان بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م جه‌معه له‌نێو ریزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا، له رێكه‌وتی 15/9/1385ی هه‌تاوی به‌رابه‌ر به 6/12/2006ی زایینی، به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران راگه‌یاندوه. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی پێ‌ناخۆشبوونی خۆی له هه‌ڵوێستی ئه‌و برایانه، راده‌گه‌یه‌نێ كه رێبه‌رایه‌تیی حیزب پاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌و باس‌و وتووێژ له سه‌ر داخوازیی ئه‌وان‌و ته‌نانه‌ت قبووڵی به‌شێكی به‌رچاو له داواكانیان ـ هه‌رچه‌ند ناڕه‌واش بووبن ـ له پێناوی پاراستنی یه‌كڕیزیی حیزب‌دا له به‌رچاو گیراون، به‌و حاڵه‌ش ئه‌م ژماره‌یه له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب له نیازپاكی‌و دڵفراوانیی رێبه‌رایه‌تیی حیزب كه‌ڵكی خراپیان وه‌رگرت‌و رۆژبه‌ڕۆژ به‌هانه‌ی جۆراوجۆر‌و شه‌رت‌و پێش شه‌رتی تازه‌یان بۆ درێژه‌ی دیالۆگ هێنایه گۆڕ‌و دواین داوای رێبه‌رایه‌تیی حیزب بۆ دانیشتن‌و درێژه‌ی دیالۆگ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه خۆیان له رۆژی دوای كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌مه‌وه بۆ حیزبیان دروست كرد‌و، جار له‌گه‌ڵ جار زیاتر‌و به‌رفراوانتریان كرد، ره‌ت كرده‌وه تا ئه‌و جێگایه‌ی كه به كرده‌وه ریزی خۆیان له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران جیا كرده‌وه‌و ئێستاش ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یان به‌ڕه‌سمی راگه‌یاندوه‌و به سه‌ر حیزبیان‌دا سه‌پاندوه. خۆشه‌ویستان! حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران حیزبی پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌ممه‌دو دوكتور قاسملووی رێبه‌رو دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندیی زانا، له ره‌وتی خه‌باتی 61 ساڵه‌ی خۆیدا زۆر جار له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی له‌و بابه‌ته به‌ره‌وڕوو بووه‌و، زۆر جار ئه‌م رێبه‌ره شه‌هیدانه‌مان به شێوه‌ی جۆراوجۆر تۆمه‌تبار كراون‌و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزب له كاتی ژیان‌و رێبه‌رایه‌تیی ئه‌واندا ریزه‌كانی حیزبیان جێ‌هێشتووه‌و ناو‌و ناتۆره‌یان وه‌پاڵ داون. به‌لاَم هه‌ره‌وه‌ك ئه‌م رێبه‌رانه خۆیان فه‌رموویانه ئه‌م حیزبه به‌م جۆره هه‌ڵوێست‌و لێ‌دابڕانانه كز نه‌بووه‌و كز نابێ‌و له ژێر هیچ فشار‌و به‌ربینگ پێ‌گرتنێكدا له ره‌وتی دێموكراتی‌و پرنسیپه دێموكراتی‌یه‌كانی خۆی دوور نه‌كه‌وتۆته‌وه‌و دوور ناكه‌وێته‌وه، دیاره پاش شه‌هیدبوونی ئه‌م رێبه‌رانه‌ش سه‌یر نیه كه درێژه‌ده‌رانی رێگایان له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره هه‌ڵوێست‌و لێ‌دابڕانانه به‌ره‌وڕوو ببن. به‌لاَم به گرتنه پێشی رێگا‌و رێبازی ئه‌م رێبه‌ره شه‌هیدانه له لایه‌ن رێبوارانیانه‌وه‌و بیری ورد‌و واقیعبینانه‌ی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌موو جارێك راستی‌یه‌كان ده‌ركه‌وتوون‌و ئه‌مجاره‌ش خه‌ڵك به چاوی ئاواڵه‌وه ده‌ڕواننه راستی‌یه‌كان‌و زۆر زوو هه‌ست ده‌كه‌ن كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حیزب چ دڵسۆزی‌و دڵفره‌وانی‌یه‌كی بۆ پاراستنی یه‌كڕیزیی حیزب له خۆی نیشان داوه، كێ سوور بووه له سه‌ر لێك دابڕان‌و وه‌لانانی ره‌وتی دیالۆگ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه به ناحه‌ق‌و ناڕه‌وا بۆ حیزب پێـك هێندران‌و كێ ته‌نانه‌ت ته‌حه‌موولی ئه‌م هه‌موو كارشكێنی‌و به‌رگرتن له به‌ره‌و پێـشچوونی ره‌وتی تێكۆشانی حیزبی كردووه؟ ئێمه سه‌ره‌ڕای پێ ناخۆش بوونمان له‌و هه‌ڵوێسته كه ژماره‌یه‌ك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی پێشووی حیزب گرتوویانه، هه‌موو هه‌وڵ‌و تێكۆشانمان له ره‌وتی خه‌باتدا به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه ته‌نیاو ته‌نیا رووی له كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك دوژمن‌و زه‌وتكه‌ری ماف‌و ئازادییه‌كانی گه‌لانی ئێران‌و خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێ.سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێستی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له داهاتووشدا هه‌ر له سه‌ر ئه‌م ره‌وت‌و رێبازه ده‌بێ كه تا ئێستا رێبه‌رانی گه‌وره‌و شه‌هیدمان قازی‌و قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی بوویانه‌و پێ‌یان له سه‌ر داگرتووه‌و ئێستاش ئه‌م رێبه‌رانه له بیروباوه‌ڕدا زیندوون‌و له‌گه‌ڵمانن. سلاَو له گیانی پاكی ئه‌و رێبه‌ره شه‌هیدانه‌مان‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی حیزب‌و گه‌ل سلاَو له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی شه‌هیدان‌و هه‌موو زیندانی‌یه سیاسییه‌كان سلاَو له خه‌ڵكی خه‌باتگێڕو خۆڕاگری كوردستان پشتیوانانی هه‌میشه‌یی حیزبی دێموكرات سلاَو له ئه‌ندامان‌و تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات‌و رێبوارانی رێبه‌رانی سه‌ربه‌رزو شه‌هیدمان قازی، قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی سلاَو له كادر‌و پێشمه‌رگه فیداكاره‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سلاَو له حیزبی پێشڕه‌و و خۆشه‌ویستی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران! حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كومیته‌ی ناوه‌ندی 15/9/1385ی هه‌تاوی 2006/12/6ی زایینی |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه شانزدهم آذر 1385ساعت 5:11 توسط هه لو |
|
|
به‌یاننامه‌ی حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران سه‌باره‌ت به جیا بوونه‌وه
2006 12 06 - 23:43 ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران! کۆمه‌ڵانى خه‌باتگێڕى خه‌ڵکى کوردستان! حیزب و رێکخراوه سیاسىیه کوردستانى و ئێرانىیه‌کان! دۆستانى گه‌لى کورد و بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى خه‌ڵکى کوردستان! له یه‌کێک له ناسکترین هه‌ل ومه‌رجه‌کانى مێژووى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورد و بزووتنه‌وه‌ى دیموکراسیخوازى له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاستدا، نیزیک به دوو ساڵ و نیوه حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران، حیزبى جێگاى متمانه و پشتیوانیى زۆربه‌ى زۆرى خه‌ڵکى کوردستان، حیزبێک که به ده‌ستى به تواناى پێشه‌وا قازى محه‌ممه‌د دامه‌زرا و به بیرى تیژى دوکتور قاسملوو نوێ کرایه‌وه، له ئاکامى پاوانخوازیى زۆرایه‌تیى کومیته‌ى ناوه‌ندىدا تووشى قه‌یرانێکى قووڵى ته‌شکیلاتى بووه که سه‌رانسه‌رى قه‌واره‌که‌ى هه‌ر له سه‌رێ ڕا تا خوارێ داگرتوه و به کرده‌وه کردوویه‌ته دووله‌ت. پاش پتر له دوو ساڵ هه‌وڵى نهێنى بۆ گێڕانه‌وه‌ى یه‌کڕیزى و یه‌کدڵى بۆ نێو حیزبى دێموکرات، رۆژى 7ى گه‌لاوێژى 1385 ئێمه به ناوى "ئوپوزیسیۆن" یادداشتێکى بیست ماده‌ییمان خسته به‌رچاوى زۆرایه‌تیى کومیته‌ى ناوه‌ندى که قه‌بووڵکردن و جێبه‌جێکردنى ده‌ىتوانى میکانیزمێک بۆ چارى گیروگرفته‌کان و گێڕانه‌وه‌ى یه‌کپارچه‌یى بۆ ریزه‌کانى حیزب به ده‌سته‌وه بدا. هه‌ر چه‌ند ئه‌م یادداشته وه‌ک سه‌نه‌دێکى نهێنى ئاماده کرابوو، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ى بمانه‌وێ که‌وته نێو میدیاکان و ئه‌و که‌سانه‌ى ئۆگرى چاره‌نووسى بزووتنه‌وه‌ى کورد و حیزبى دێموکراتن لێى ئاگادار بوون . به‌داخه‌وه چه‌ند کۆبوونه‌وه‌ى وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌و یادداشته و هه‌روه‌ها هه‌وڵ و ته‌قه‌لاى هێندێ له دڵسۆزانى کورد له نێوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران و هه‌وڵى نێوبژیکردنى هێند ێحیزبى کوردستانى له‌وانه پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کیه‌تیى نیشتمانیى کوردستان و هه‌روه‌ها هه‌وڵى نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانیى کوردستانى عێراق به هۆى ره‌دکردنه‌وه‌ى قۆڵى زۆرایه‌تىیه‌وه بێ ئاکام مایه‌وه و قۆڵى ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستى کومیته‌ى ناوه‌ندى به ره‌فتارى توندوتیژ به‌رامبه‌ر جودابیران رۆژ به رۆژ که‌لێنى نێوان خۆى و لایه‌نى ئۆپۆزیسیۆنى گه‌وره‌تر و فره‌وانتر کرد. له راستىدا ئه‌و لایه‌نه به ئاشکرا هه‌وڵى داوه له‌تکردنێک که له دواى کۆنگره‌ى سێزده‌وه به کرده‌وه به‌سه‌ر حیزبى دێموکراتىدا سه‌پاندوه، ره‌سمییه‌ت پێ بدا و ستراتیژیى له‌مێژینه‌ى خۆى سه‌باره‌ت به پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ى هه‌نگاوى "وه‌سه‌ریه‌ک که‌وتنه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ى گه‌وره‌ى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران" له دواى کۆنگره‌ى ده‌یه‌م، پیاده بکا . ئێستا ناچارین به‌وپه‌ڕى داخ و که‌سه‌ره‌وه هه‌موو لایه‌ک ئاگادار بکه‌ین که هه‌وڵ و تێکۆشانى ئێمه بۆ پاراستن یان باشتر بڵێین بۆ گێڕانه‌وه‌ى یه‌کپارچه‌یى بۆ ریزه‌کانى تێکۆشه‌رانى دێموکرات گه‌یشتۆته بنبه‌ست و ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌مانتوانیوه یه‌کڕیزی به‌سه‌ر لایه‌نى به‌رامبه‌ردا بسه‌پێنین، ئه‌وان توانیویانه له‌تبوونى حیزب، حیزبێک که به فرمێسکى چا وو خوێنى دلڕ و شه‌و و شه‌ونخوونیى هه‌زاران تێکۆشه‌رى شه‌هید و بریندار و که‌م ئه‌ندام گه‌یشتۆته ئه‌مڕۆ، به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێنن. له‌و پێوه‌ندىیه‌دا حه‌ز ده‌که‌ین چه‌ند مه‌سه‌له‌ى گرنگ و به‌په‌له رابگه‌یه‌نین : ـ هه‌ڵوێسته سیاسىیه‌کان و بنه‌ما ته‌شکیلاتىیه‌کانى ئێمه که دیاره ریشه‌یان له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست و بنه‌ما فکرى و ته‌شکیلاتىیه‌کانى حیزب دایه و له‌گه‌ڵ پێداویستىیه‌کانى هه‌لومه‌رجى تازه‌ى خه‌بات و ئاڵوگۆڕه‌کانى ئه‌م سه‌رده‌مه موتوربه ده‌کرێن، له ده‌رفه‌تێکى دیکه‌دا به ئاگاداریى تێکۆشه‌رانى حیزب و بیروڕاى گشتى ده‌گه‌یه‌ندرێن. مه‌به‌ست له ده‌رکردنى ئه‌م به‌یاننامه‌یه زۆرتر ئه‌وه‌یه که رابگه‌یه‌نین له‌مڕۆ به‌دواوه ئێمه تێکۆشانى سیاسى و ته‌شکیلاتیمان به جیا له قۆڵى زۆرایه‌تیى کومیته‌ى ناوه‌ندى درێژه پێده‌ده‌ین و له‌و رێگایه‌شدا به پشتیوانیى سه‌دان که‌س له باشترین و به ئه‌زموونترین کادر و پێشمه‌رگه‌کان و هه‌زاران که‌س له ئه‌ندامه دڵسۆزه‌کانى حیزب له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ى کوردستان پشت ئه‌ستوورین . ـ مل راکێشانمان بۆ له‌تبوونى حیزب ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه که چیدیکه توانا و لێوه‌شاوه‌یى تێکۆشه‌رانى حیزب به فیڕۆ نه‌چێ و سه‌رفى گیروگرفتى نێوخۆیى نه‌کرێ، به‌ڵکوو هه‌وڵه‌کان روویان پێ بکرێته وه‌دیهێنانى ئامانجه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان و به‌ربه‌ره‌کانى دژى دوژمنانى ماف و ئازادىیه‌کانى گه‌لى کورد، نه‌ک قۆڵ و لایه‌نه‌کانى نێوحیزب. بۆیه به‌ره‌سمى راده‌گه‌یه‌نین که کارى ئێمه دژایه‌تى و به‌ربه‌ره‌کانیى سیاسى و ته‌بلیغاتى و .... دژى هاوسه‌نگه‌ره‌کانى پێشوومان نیه و له هیچ مه‌یدانێکدا ده‌ستپێشخه‌ر نابین. ئاواتمان ئه‌وه‌یه لایه‌نى به‌رامبه‌ریش هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته بگرێته‌به‌ر و رێگا نه‌دا دوژمنانى بزووتنه‌وه‌ى کورد پێمان خۆش بن و دۆستانمان نا ئومێدى دایان بگرێ . ـ ئاشکرایه که رێبه‌رایه‌تیى حیزبى دیموکرات و به‌شێکى زۆر له کادر و پێشمه‌رگه‌کانى و به سه‌دان بنه‌ماڵه‌ى تێکۆشه‌رانى حیزب، له کوردستانى عێراق و له ژێر سێبه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا ده‌ژین، که له هه‌موو که‌مپه‌کاندا بنه‌ماڵه‌کان تێکه‌ڵ و دراوسێى یه‌کترن. ئه‌م وه‌زعه تا پێش کۆنگره‌ى سێزده زۆر سروشتى و له دواى کۆنگره‌ش تا ئێستا به‌هه‌رحاڵ "قابل تحمل" بووه. به‌ڵام ئێستا ئیدى هه‌موو شتێک پێویستیى به لێک جیاکردنه‌وه هه‌یه. له‌و پێوه‌ندىیه‌دا ئێمه له لایه‌نى به‌رامبه‌ر داوا ده‌که‌ین هاوکارى بکا تا به شێوه‌یه‌کى شارستانیانه و بێ کێشه و ناخۆشى لێک جیابینه‌وه و دوژمنان به خۆمان خۆش نه‌که‌ین . به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ى ئاره‌زووى ئێمه ئه‌وان مل به‌و کاره نه‌ده‌ن، سروشتىیه که به‌رپرسایه‌تیى ئه‌و کاره ده‌که‌وێته سه‌ر شانى کاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى کوردستان. هیوادارین هه‌م سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان، هه‌م حکوومه‌تى هه‌رێم و هه‌م دوو حیزبى دۆست و برامان پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کیه‌تیى نیشتمانیى کوردستان به‌رپرسایه‌تیى نه‌ته‌وه‌یى و ئه‌خلاقیى خۆیان له‌و پێوه‌ندىیه‌دا به‌جێ بێنن و هه‌موو ئاواتمان ئه‌وه‌یه له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ى کوردستان و ئێران و رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاستدا که چاوه‌دێره سیاسىیه‌کان ئاڵوگۆڕى قووڵى سیاسى له ئێران و ناوچه‌که‌دا پێش بینى ده‌که‌ن هه‌موو لا جۆرێک ره‌فتار بکه‌ن که زه‌بر له یه‌کیه‌تیى ریزه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان نه‌درێ و ئه‌گه‌ر نه‌مان توانیوه له نێو حیزبى دێموکراتێکى یه‌کپارچه‌دا هه‌وڵه‌کانمان وه‌سه‌ریه‌ک بخه‌ین، رێگاى ئه‌وه که له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانىیه‌کى کوردستانىدا پێکه‌وه کار بکه‌ین به‌ربه‌ست نه‌کرێ . سڵاو له گیانى پاکى شه‌هیدانى حیزب و گه‌ل و له ریزى پێشه‌وه‌یاندا قازى ، قاسملوو، شه‌ره‌فکه‌ندى سڵاو له حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران سه‌رکه‌وتن بۆ بزووتنه‌وه‌ى میللى ـ دیموکراتیکى گه‌لى کورد کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانى ده‌فته‌رى سیاسى و کومیته‌ى ناوه‌ندى و جێگران و موشاویرانى کومیته‌ى ناوه‌ندیى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران 15.9.1385 ی هه‌تاوی |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه شانزدهم آذر 1385ساعت 5:6 توسط هه لو |
|
|
|||
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه شانزدهم آذر 1385ساعت 4:59 توسط هه لو |
|
|
عکس و گزارش از اعدام دسته جمعی فرزندان مردم کردستان
2006 12 05 - 20:15 روزنامه وال استریت ژورنال چاپ آ‌مریکا گزارشی از اعدام دسته جمعی فرزندان مردم کردستان ایران توسط رژیم جمهوری اسلامی را که در سال 1358 صورت گرفته، منتشر کرده است.خبرنگار این روزنامه که به تهران سفر کرده در این باره با جهانگیر رزمی، عکاس صحنه این اعدامها مصاحبه ای انجام داده و نوشته است روز 27 اوت سال 1979 در دو خط موازی یازده مرد در فرودگاه سنندج رویاروی هم ایستاده بودند. در یک خط 11 نفر با چشمانی بسته و در خطی دیگر 11 پاسدار مسلح آماده اجرای فرمان آتش. یک اعدامی مجروح نیز روی تخت خوابانده شده بود. وال استریت ژورنال نوشت صادق خلخالی، رئیس دادگاههای اسلامی که از تهران به کردستان اعزام شده بود، 11 متهم کرد را روی نیمکت نشانده و در عرض 30 دقیقه آنها را محاکمه و برای اجرای حکم اعدام، آنان را به محوطه فرودگاه سنندج می برد.به نوشته این روزنامه، ناصر سلیمی که نفر اول در صف اعدامیها بود با دست باندپیچی شده که به گردنش آویزان بود، تیرباران شد و سپس 9 نفر دیگر یکی پس از دیگری به خاک افتادند. آنگاه کریمی، محافظ صادق خلخالی با سلاح کمری گلوله ای به سر ناهید (یکی از اعدامیها) که زخمی بود و بر روی برانکارد خوابانده شده بود، شلیک می کند. وال استریت ژورنال نوشت روزنامه ها و خبرگزاریهای معتبر جهان همان موقع این عکس را به سراسر جهان مخابره کردند. از جمله مجله پاری ماچ چاپ فرانسه عکس این اعدامها را به چاپ رساند. به خاطر چاپ این عکس مردم نسخه هايی از این مجله را 20 برابر قیمت عادی می خریدند.برای دیدن این عکس‌ها یا ویدیو آن می‌توانید مستقیما از سایت روزنامه وال‌استریت‌ژورنال، دیدن کنید. برای دیدن تصاویر کامل: http://online.wsj.com/public/resources/documents/info-iranpics0611-28.html برای دیدن ویدیو: http://online.wsj.com/public/page/8_0004.html |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه شانزدهم آذر 1385ساعت 4:49 توسط هه لو |
|
|
PJAK: هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرکی ئه‌مه‌ریکایی به‌درۆ خسته‌وه
2006 11 22 - 17:18 پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاک هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرکی ئه‌مه‌ریکی به‌درۆ خسته‌وه، که ده‌ڵێت: په‌ژاک پشتگیری له ئه‌مه‌ریکا وه‌رده‌گرێ، تا وه‌کوو نائارامی له ئێران‌دا دروست بکات. ئه‌نجومه‌نی په‌ژاک لێدوانێکی له به‌رابه‌ر هه‌واڵی سه‌یمۆرهه‌رش بڵاو کرده‌وه و ده‌ڵێت: بانگه‌شه‌کانی ئه‌م هه‌واڵه دوورن له ڕاستیه‌وه. په‌ژاک هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌ڕێز سه‌یمۆرهه‌رش به‌ر له نووسینه‌که‌ی په‌یوه‌ندی له‌ته‌ک په‌ژاک دروست بکردایه و زیانیاری ڕاستی وه‌رگرتایه، ئه‌وا نووسینه‌که‌ی هه‌م بۆ ئێمه و هه‌میش بۆ ڕای گشتی سودبه‌خشتر ده‌بوو. ئه‌نجومه‌نی په‌ژاک له به‌رده‌وامی ده‌ڵێت که هه‌واڵی به‌م جۆره ماویه‌که له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی تورکیه و کۆماری ئیسلامی ئێرانیشه‌وه بڵاو ده‌کرێنه‌وه و مه‌به‌ستیشیان پاکتاوکردنی په‌ژاکه. لێدوانه‌که ده‌ڵێت: په‌ژاک هۆکاری نائارامی ئێران نییه، به‌ڵکوو ڕژێمی ئیسلامی ئێران خۆی هۆکاری نائارامی وڵات و ناوچه‌که‌یه و ده‌ست‌نیشانیشکرا: که په‌ژاک بنه‌مای چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و میکانیزمی دیموکراتیزه‌کردنی ئێرانه. هه‌روه‌ها له لێدوانه‌که‌دا ده‌ستنیشانکرا: که له‌م باره‌یه‌وه په‌ژاک هاوپه‌یمانێتی له‌ته‌ک هێزه به‌رهه‌ڵستکاره دیموکراته‌کان به بنه‌ما ده‌گرێت و هه‌روه‌ها ئه‌یه‌وێت له‌ته‌ک سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌ش له سه‌روویی هه‌موویانه‌وه ئێران‌دا بکه‌وێته قۆناخی دیالۆگه‌وه. |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه یکم آذر 1385ساعت 19:57 توسط هه لو |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
هر کس در بر قراری ازادی و دموکراسی تلاش نکند یا مفهوم ازادی را درک نکرده است یا لیاقت ازاد زیستن را ندارد
|
| نوشته های پیشین |
|
اسفند 1386 آبان 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 فروردین 1386 اسفند 1385 بهمن 1385 دی 1385 آذر 1385 آبان 1385 مهر 1385 شهریور 1385 مرداد 1385 |
|
RSS
|