ڕێنێسانس نیوز، ناوه‌ندی هه‌واڵ: کۆمیته‌ی مافی مرۆڤ و کاروباری حقوقی مه‌جلیسی په‌رله‌مانتارانی کۆنسه‌ی ئه‌وروپا، دوێنێ چوارشه‌ممۆ به تێکرای ده‌نگ ڕاپۆرتێکی تێر و ته‌سه‌لیان سه‌باره‌ت به دۆخی که‌لتوری و سیاسی و ئینسانی کوردان له چوار وڵاتی داگیرکه‌ری کوردستان په‌سه‌ند کرد و له تورکیا داوا کرا ڕێبه‌ری زیندانی پ.ک.ک عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان له نوێوه دادگایی بکرێته‌وه.ڕاپۆرتی ئاماژه بۆکراو که له لایه‌ن" ئێریک یورگێنس" پارله‌مانتاری هولهندیهوه ئاماده کرابوو، باس له دۆخی کوردان ده‌کات و داوا له حکومه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستان(تورکیا، سوریا، ئێران و عێراق) به تایبه‌ت تورکیا ده‌کات که که‌لتوری کوردان وه‌کو دهوڵهمهدیهک، نه‌ک وه‌کو هه‌ڕه‌شه سه‌یر بکات و به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ڕێگه به ئاوا کردنی کۆمه‌ڵه‌کانی، پارت و ڕێکخراوه‌ی کوردی بدات.هه‌روه‌ها پێویسته یارمه‌تی خوێندن و په‌روه‌رده به زمانی کوردی بکات، دۆخی ئابووری کوردستان به‌ره‌و پێش ببا، ڕێگه بۆ خوێندنی کوردی له زانکۆکان خۆش بکات و که‌لتور، ئه‌ده‌ب و زمانی کورد بپارێزێ.
له بواری یاساش دا له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه که پێویسته ئۆجه‌لان به پێی یاساکانی ئه‌وروپا له نوێوه دادگایی بکرێته‌وه.
ڕاپۆرته‌که باس له‌وه ده‌کات که مێژوو و زمان و که‌لتوری کوردان، یه‌کێک له به‌شه گرینگ و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌کانی ئه‌ورووپاشه و کوردان مه‌زنترین گه‌لی بێ ده‌وڵه‌ت له جیهانن و ئاسایش و ئارامی ئه‌م وڵاتانه‌ی که کوردی لێ ده‌ژین پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به دۆخی کورد و پاراستن و په‌ره‌پێدانی که‌لتوری ئه‌م گه‌له هه‌یه.




: وه‌زاره‌تی دادی تورکیا، داوا له وه‌زاره‌تی دادی سویس ده‌کات که زوبه‌یر ئایدار، سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ڵ، ڕاده‌ستی به‌رپرسانی قه‌زایی وڵاته‌که‌ی بکاته‌وه.
دولت تركیه با استفاده از فناوری نوین، از پخش برنامههای "روژ.تی.وی." در مناطق كوردنشین این كشور ممانعت می‌كند. 