![]() |
![]() |
|
| به صفوف گریلاهای حزب حیات ازاد کردستان (پژاک )بپیوندید (بژی سه روک ئاپ‌و ) |
|
کوژرانی 2 که‌س له پیرانشار به ده‌ستی هێزه‌کانی ئینتیزامی
شه‌وی ڕابردوو کاتژمێر 12 به کاتی تاران ، له سه‌ر سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران له شوێنێک که پێی ده‌گوترێ " کاناڵ " لاوێکی 14 ساڵه به ناوی " عه‌زیز مه‌هابادی " خه‌ڵکی شاری پیرانشار که‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه ئینتیزامییه‌کان و له ئه‌نجام دا گیانی له ده‌ست دا . ده‌گوترێ که ناو براو له لایه‌ن که‌سێک به ناوی " فتووحی " که ئه‌فسه‌ری هێزه ئینتیزامییه‌کانی ته‌قه‌ی لیکراوه و کوژراوه . ته‌رمی عه‌زیز دواتر ڕاگوێزرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیئ پیرانشار و تا ئاماده کردنی ئه‌و هه‌واڵه هه‌ر له وێیه. به پێی دوا هه‌واڵ هه‌روه‌ها که‌سێکی تر به ناوی " عه‌زیز دێماسی " که‌وتۆته به ده‌سڕێژ و به برینداری گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار و دواتر به هۆی سه‌ختی برینه‌کانی ژیانی له ده‌ستر داوه . |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سی و یکم مرداد 1385ساعت 23:44 توسط هه لو |
|
|
مۆڵدانی جه‌رده‌وانان له بناری قه‌ندیل له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه سوپای پاسدارانی ئێران پاش ئه‌وه‌ی له هێرشه‌کانیان بۆ باشوری کوردستان به تۆپ و فڕۆکه‌وه هیچ ئه‌نجامی وه‌ده‌ست نه‌خست، ئه‌مجاره‌یان ڕووی له پلانی کۆنی خۆی یانی کوشتنی کورد به ده‌ست کورد کردوه. به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌ست که‌وتوون، سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ستی به کۆکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی خۆی و مۆڵدانیان له ده‌وروبه‌ری چیای قه‌ندیل کردوه و له‌و باره‌وه ژماره‌ی نیزیک هه‌زار جه‌رده‌وانانی شاره‌کانی مه‌هاباد و سه‌رده‌شت و پیرانشار و بۆکانی ڕه‌وانه‌ی شوێنی ئاماژه‌پێکراو کراون. خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که پێیان وایه پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی لوبنان، ئه‌و جاره کۆماری ئیسلامی ئاژاوه‌یه‌کی دیکه بونیاد ده‌نێ تاکو له ژێر سێبه‌ری ئه‌ودا بتوانێ درێژه به پڕۆژه‌ی پیتاندنی ئۆڕانیۆم بدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاش ئه‌وه‌ی که سه‌رفه‌رمانداری هێزه‌کانی ئینتزامی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، سه‌ردار که‌ره‌می ڕایگه‌یاند که ئه‌وان بۆ له‌ناوبردنی پژاک و PKK ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان بێت ده‌یکه‌ن و ناوزه‌د کردنی پژاک وه‌ک مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌ر ئاسایشی ئێران، شیمانه‌ی هێرشێکی به‌رفراوان بۆ سه‌ر چیای قه‌ندیل دور نابینرێت. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سی و یکم مرداد 1385ساعت 23:42 توسط هه لو |
|
|
له نێوان خه‌ڵک و هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تدا له سه‌رده‌شت شه‌ڕ هاته ئاراوه دوابه‌دوای هێرشی هێزه‌کانی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌کی سه‌رده‌شتی به‌ناوی "عه‌زیز ئه‌حمه‌دیان" و کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که له شوێنی ڕووداوه‌که، له‌نێوان خه‌ڵک و هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت شه‌ڕ هاته ئاراوه و چه‌ند که‌سێک له هاوڵاتیان بریندار بوون. به‌گوێره‌ی هه‌واڵی په‌یامنێرانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 20ی ئاگوست هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت له سه‌رده‌شت هێرشیان کرده سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌کی کورد له گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌ولانه. دوای هێرشه‌که کۆمه‌ڵێکی زۆر کوردستانی له ده‌وروبه‌ری ماڵه‌که کۆبوونه‌وه و ده‌ستیان دایه چالاکی پرۆتێستۆیی. چالاکی کوردستانیان دوای هێرشی به‌رفراوانی هێزه‌کانی پۆلیس و لێدانی گازی فرمێسک ڕێژ کۆتایی پێهات. له ئه‌نجامی ئه‌م پێکادانه کورتخایه‌نه له‌نێوان خه‌ڵک و هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تدا چه‌ند هاوڵاتییه‌کی کورد، له‌ناویاندا 3 ژن بریندار بوون. په‌یامنێره‌کان ڕایانگه‌یاند له ناو برینداره‌کاندا کچێکی ته‌مه‌ن شانزه‌ساڵه هه‌یه به‌ناوی شادی ئه‌حمه‌دیان. هه‌روه‌ها ژنێکی 50 ساڵه به‌ناوی ڕابیعه شاعێری و مینا شاعێری بریندار بوون. ده‌وترێ که شادی ته‌مه‌ن شانزه‌ساڵه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری مه‌هاباد کراوه. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سی و یکم مرداد 1385ساعت 23:39 توسط هه لو |
|
|
کوژرانی 4 که‌س له هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت له کامیاران
سه‌رچاوه‌کانی هه‌رێمی له کامیارانه‌وه ڕایانگه‌یاند که له شه‌ڕێکی نێوان هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی سه‌ربه هه‌په‌گه‌دا که له ناوچه‌ی "ته‌نگیوه‌ر" ی سه‌ربه هه‌ورامان هاتۆته ئاراوه 4 که‌س له هێزه‌کانی ئێران کوژراون. سه‌رچاوه‌که ڕایگه‌یاند که له ناو کوژراواندا جاش و به‌کرێگیراوی هه‌رێمیش به‌رچاو ده‌که‌ون. هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا گه‌ریلایه‌کی هه‌په‌گه که تا ئێستا ناوه‌که‌ی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نه‌کراوه گیانی له‌ده‌ست داوه. له هه‌مان کاتدا زانرا که له‌م ڕۆژانه دا هێزێکی زۆر له سپا و جاش له نیزیک گوندی " له‌گز " ی سه‌ر به شاری بۆکان کۆبوونه‌وه و ده‌ستیان داوه‌ته ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌رربازی له‌دژی هێزه‌کانی په‌که‌که |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سی و یکم مرداد 1385ساعت 23:35 توسط هه لو |
|
|
مامۆستایه‌کی کورد له ناوچه‌ی کامێران بێسه‌روشوێن کرا
مامۆستایه‌کی پله‌ی دواناوه‌ندی ( دبیرستان) یه‌کێک له خوێندنگه‌کانی کامێران و ئه‌ندامی چالاکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان به ناوی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر دوای ئه‌وه‌ی بۆ بنکه "ئاسایشییه‌کانی" ده‌وڵه‌ت بانگ کرا ئێستا بێسه‌روشوێنه. به‌گوێره‌ی هه‌واڵی په‌یامنێرانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان مامۆستا فه‌رزادی که‌مانگه‌ر سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی کامێران بانگ کراوه و له‌و کاته‌وه بێسه‌روشوێنه. هۆی بانگ کرانی که‌سی ناوبراو، که یه‌کێک له چالاکانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی چالاکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانه، ڕوون نه‌بۆته‌وه و تا ئێستاش له سه‌ر شوێنی ڕاگیرانی وی هیچ زانیارییه‌ک نه‌دراوه به بنه‌ماڵه و هه‌ڤاڵانی. دۆستان و هاوکارانی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر له نامه‌یه‌کا بۆ ڕێکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان نیگه‌رانی خۆیان له‌مه‌ڕ ئاسایشێ گیانی ناوبراو هێناوه‌ته زمان |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سی و یکم مرداد 1385ساعت 23:30 توسط هه لو |
|
|
هونه‌رمه‌ندێکی کوردی کامیارانی سزای 3 مانگ زیندانی پێ درا
- به پێی ئه‌و ده‌نگ و باسانه‌ی که له شاری کامیارانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه به ده‌ستمان ده‌گات ، هونه‌رمه‌ندێکی کوردی ئه‌م شاره به ناوی " مه‌نسوور سه‌یفی" ناسراو به " مه‌نسوور کرمانج " به تاوانی به‌شداری کردن له ڕێپێوان و سه‌رهه‌ڵدانی ساڵی پار که له ڕاستای شه‌رمه‌زار کردنی کووشتی لاوی بێ تاوانی کورد" شوانه‌ی سه‌ید قادر " پێک هاتبوو، ڕه‌وانه‌ی زیندان کراوه و له لایه‌ن دادگاوه سزای 3 مانگ زیندانی پێ دراوه |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سی و یکم مرداد 1385ساعت 23:24 توسط هه لو |
|
|
له چالاکییه‌کانی پێنج ڕۆژی ڕابردووی گه‌ریلادا 31
که‌س له هێزه‌کانی ئێران کوژران
سێشه‌ممه 22ی ئاگوستی 2006؛ ناوه‌ندی خه‌به‌ر ڕێنێسانس نیوزـ به‌تۆڵه‌ی هێرشه موشه‌کییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌کانی پارستنی مێدیا( قه‌ندیل) و کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌دیفاع، هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی سه‌ر به هێزی پاراستنی گه‌ل( باسکی سه‌ربازیی پ.ک.ک) هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی کۆماری ئیسلامی هه‌ڵکه‌وتوو له ناوچه‌ی زمزیران و پێنج که‌سیان لێ کوشتن. ... ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سی و یکم مرداد 1385ساعت 23:22 توسط هه لو |
|
|
درگیری بین نیروهای رهایی بخش پژاک (( pjak ونیروهای سپاه در کامیاران
در27/5/85 درشاهو در قسمتی به نام تنگی خاو ما بین روستاهای
تیله کو و تنگی و‌ر در نزدیکی شهر کامیاران بین نیروهای رهایی
بخش پژاک (( pjak ونیروهای سپاه کامیاران در گیری روی داد
و در این درگیری چند جاش کشته وچند جاش دیگر زخمی شدند
و متاسفانه یک هه وال از نیروهای رهایی بخش پژاک (( pjak
به نام منظور شهید شد شه هید نیشانه ی به رزی میلله ته میلله ت بی شه هید نابی زه حمه ته (سه روک ئاپ‌و) بژی سه روک ئاپ‌و
بژی اتحاد ازاد خلقها
بژی کنفدرالیزم دمکراتیک |
|
+ نوشته شده در
دوشنبه سی ام مرداد 1385ساعت 12:27 توسط هه لو |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
هر کس در بر قراری ازادی و دموکراسی تلاش نکند یا مفهوم ازادی را درک نکرده است یا لیاقت ازاد زیستن را ندارد
|
| نوشته های پیشین |
|
اسفند 1386 آبان 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 فروردین 1386 اسفند 1385 بهمن 1385 دی 1385 آذر 1385 آبان 1385 مهر 1385 شهریور 1385 مرداد 1385 |
|
RSS
|