![]() |
![]() |
|
| به صفوف گریلاهای حزب حیات ازاد کردستان (پژاک )بپیوندید (بژی سه روک ئاپ‌و ) |
|
با عرض سلام حضور خوانندگان و بلاگ گریلای پژاک
از شما عزیزان و ازادی خواهان در خواست می کنیم که ما را در جهت ارائه بهتر وبلاگ یاری دهید ما را از اخبار و اطلاعات محل زندگی خود اگاه کنید اخبار خود را در قسمت نظرات و یا توست ای‌میل در قسمت پست الکترونیک برای ما ارسال کنید تا با نام و مشخصات خودتان در وبلاگ ثبت شود با سپاس |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه بیست و نهم اسفند 1386ساعت 12:17 توسط هه لو |
|
|
ناوه‌ندی چاک له دژی تاڵه‌بانی و جێگره‌که‌ی دۆزێک ده‌کاته‌وه
ڕێنێسانس نیوز؛ به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆزی تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به‌و جۆره‌ی که کورد ده‌یه‌وێت نه‌چۆته پێش و هه‌ندێ له تاوانباره‌کان به‌ر له سزادانیان له‌مه‌ڕ تاوانه‌کانی دژ به‌کورد له‌سێداره دراون، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ستکاریی بڕیاری دادگا له‌مه‌ڕ تاوانبارانی ئه‌نفال بکه‌ن، له دژی سه‌رکۆماری ئێڕاق جه‌لال تاڵه‌بانی و جێگره‌که‌ی تارق هاشمی دۆزێک ده‌کرێته‌وه. ناوه‌ندی چاک له لێدوانێکی نووسراودا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه ڕاشیده‌گه‌یه‌نێ که به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌کانی ئێراق ولاوازی نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غدا، دادگای تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ی کردۆته دۆزێکی ئێڕاقی و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێڕاقی نوێشدا به‌کار ده‌هێنرێ. ئه‌و ناوه‌نده کوردییه ئه‌مه‌ش به‌وه پشتڕاست ده‌کاته‌وه که دۆسیه‌ی "تاوانی بچووکی دوجه‌یل" پێش دۆسیه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵبجه خراوه و به‌و یه‌که‌ش تاوانباران، به‌ر له سزادنیان له‌سه‌ر تاوانه‌کانی دژ به کورد، حوکمه‌کانیان جێبه‌جێ کراوه. ڕێکخراوه‌که ئه‌م پڕۆسه‌یه له به‌ژه‌وه‌ندیی کورد نازانێ و پێیوایه کورد فیدای به‌رژوه‌ندییه‌کانی "ئێڕاقی نوێ" کروان. ناوه‌ندی چاک نیگه‌رانه له‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی له مه‌ڕ جێبه‌جێکردنی حوکمی عه‌لی شیمیایی، سوڵتان هاشم و حوسێن ڕه‌شید محه‌مه‌د، له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێڕاقه‌وه کراون و جه‌ختیشی ده‌کاته‌وه که سه‌رکۆماری ئێڕاق جه‌لال تاڵه‌بانی و جێگره‌که‌ی تارق هاشمی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بڕیاره‌که‌ی داگا ده‌ستکاری بکه‌ن و هه‌وڵی ڕزگارکردنی سوڵتان هاشم به گه‌رمی له ئارادایه. ناوه‌نده‌که گله‌یی توند له تاڵه‌بانی ده‌کا و ده‌ڵێ: هه‌رچه‌ند به نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵکی کورد ه‌م پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، "له سه‌نگه‌ری داکۆکیکردن له تاوانبار سوڵتان هاشم دایه و هه‌وڵی ڕزگارکردنی ده‌دات." ناوه‌ندی چاک هه‌ر له‌و بواره‌وه گله‌یی له ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌کا و به‌وه تاوانباری ده‌کا که "هه‌ست به به‌رپرسیارتیی مێژوویی خۆی ناکات." له‌و بواره‌وه ده‌نسووسێت: "ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان له‌م ڕووداوه بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێستن. ئه‌وه‌ش جێگای نیگه‌رانی و ڕه‌خنه‌ی زۆره، هیوادارین هه‌ست به‌رپرسیاری مێژووی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه بکه‌ن و چیتر که‌مته‌رخه‌می نه‌که‌ن، بێده‌نگی ئه‌وان ره‌زامه‌ندی سه‌رگرتنی پلانی ئازادکردنی یا ده‌ستکاری کردنی سزای تاوانبارانه. " ناوه‌ندی چاک له‌و بواره‌وه ڕه‌خنه له ئه‌مریکاش ده‌گرێ و ده‌نووسێ: "هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه پرۆتستۆی هه‌ڵوێست و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان به‌تووندی ده‌که‌ین، ئه‌مه‌ریکا که له‌سه‌ر گیانی تاکه مرۆڤێکی خۆی ئاماده‌یه جیهان بهه‌ژێنێ، ئێستا چۆن به‌خۆی ڕه‌وا ده‌بینێت، تاوانبارانی ژینۆساید بکوژانی 182.000 که‌س ئازاد بکات. " ناوه‌ندی چاک له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی خۆیدا له‌به‌ر ئه‌م کێشه‌یه، بڕیاری داوه به فه‌رمی له‌دادگای یه‌کێتی فیدرالی ئێراق سکالا دژ به سه‌رۆک کۆماری ئێراق (جه‌لال تاله‌بانی) و جێگره‌که‌ی (تاریق هاشمی) تۆمار بکا، له‌به‌ر پێشێلکردنی ده‌ستور و قانونی ئێراق. |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و چهارم آبان 1386ساعت 17:1 توسط هه لو |
|
|
تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ناوی هه‌موو کورده‌کانی ئێڕاق هه‌ڕه‌شه له پ.ک.ک ده‌کات
ڕێنێسانس نیوز؛ ئاژانسه‌کان: له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ میسر و دیداری له‌گه‌ڵ عه‌مرو مو‌سا، سه‌رکۆماری ئێڕاق جه‌لال تاڵه‌بانی جموجۆڵه سه‌ربازییه‌کانی پ.ک.ک ـی له‌ناو خاکی تورکیادا به دوژمنایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ ئێڕاق و ئێڕاقیه‌کان زانی و ڕوونیشی کرده‌وه ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه‌کانی سه‌قامگیریی هه‌رێمه‌که بوه‌ستێته‌وه هه‌موو گه‌لی کوردی ئێڕاق ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. تاڵه‌بانی که به سه‌ردانێکی فه‌رمی له وڵاتی میسر بوو له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگه‌یاند که ئه‌و هێرشه سه‌ربازییانه‌ی پ.ک.ک له‌ناوخۆی تورکیا ده‌یانکاته سه‌ر حکوومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆگان، دوژمانیه‌تیکردنه له‌گه‌ڵ ئێڕاق و ته‌ئکیدیشی کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی دژی تیرۆریزم ڕاده‌وه‌ستێت. ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووساندا له‌مه‌ڕ پ.ک.ک وتی: "نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حکوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌هێشتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی پ.ك.ك بڕیاری داخستنی باره‌گاكانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستانی داوه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی چیای قه‌ندیله به باره‌گاكانی ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه. ناوبراو جه‌ختیکرده‌وه "بۆ پارێزگاریكردن له سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه چی باش بێت كاری بۆ ده‌كرێت". ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشانکرد که "ئه‌گه‌ر پ.ك.ك به‌رامبه‌ر ئه‌و سنووره‌ی نێچیرڤان بارزانی دایناوه بووه‌ستێته‌وه و واز نه‌هێنێت له كاره نه‌شیاوه‌كانی له توركیا، ئه‌وه هه‌موو گه‌لی كوردی وڵاتی عیراق رووبه‌ڕوویان ده‌وه‌ستێته‌وه". تاڵه‌بانی پێشتر داوای له پ.ک.ک کردبوو ئاگربه‌ستی بێ‌قه‌ید و شه‌رت ڕابگه‌یه‌نێت و ئاماده‌یی خۆشی بۆ ناوبژیوانی ڕاگه‌یاندبوو. پارتی کرێکارانی کوردستان دوابه‌دوای ئه‌و داوایه‌ی تاڵه‌بانی و لێدوانه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌مه‌ڕ هه‌مان مه‌سه‌له، ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاندبوو و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی و بارزانییه‌وه به هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی و ئاقڵمه‌ندانه به‌ناو کرابوو. پ.ک.ک له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردووش‌دا ڕایگه‌یاندبوو که ئاماده‌یه به‌یه‌کجاری ده‌ست له چه‌ک به‌ردات، ئه‌مه به مه‌رجێک دانوستانی دوولایه‌نه ده‌ست پێبکه‌ن و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانیش ڕاوه‌ستێنرێن |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و چهارم آبان 1386ساعت 16:56 توسط هه لو |
|
|
بنا به گزارشات دریافتی از شرق کردستان و بر اساس خبر دریافتی از مرکز انتشارات و مطبوعات حزب حیات آزاد کردستان PJAK ، نیروهای رژیم ایران که مدتیست یک‌بار دیگر اقدام به توپ باران کردن و کاتیوشاباران نمودن مناطقی از مرزهای جنوب- شرق کردستان و همچنین مناطقی از شرق کردستان از جملو منطقه‌های هورامان ( شاهو ) نموده‌اند، در چند مکان مختلف با گریلاهای این حزب درگیر شده و تلافاتی را برای خود موجب گردیدند....
درحالیکه رژیمهای ترکیه- آ‌مریکا- عراق و ...غیره در صدد امحاء و نابودی جنبش آپوئیستی به رهبری PKK می‌باشند و رژیم ترک نیز درشمال کردستان همچنان در حال جنگ و درگری و وپراسیونهای نظامی بر ضد گریلاهای PKK می‌باشد، رژیم ظاهرآ اسلامی ایران نیز بر اجرای این سیاستها مصر بوده و درراستای همکاریهای مستقیم و غیر مستقیم خود با طرح مذکور بر ضد گریلاهای PKK و PJAK یک بار دیگر اقدام به توپ‌باران و کاتیوشا باران نمودن مناطقی در مرز جنوب و شرق کردستان از جمله منطقه‌های " دولاکوک" و " سیدکان" نموده است. در همین زمان مدتیست که نیروهای رژیم با همکاری جاشها و مزدوران محلی در مناطقی از هورامان از جمله در کوههای " شاهو " مابین کرمانشاه- پاوه و کامیاران اقدام به انجام دادن اوپراسیونهای نظامی و به توپ بستن این کوهستانها نموده‌اند. در حالیکه این اقدامات رژیم بدون نتیجه مانده است، در عین حال تلفاتی را نیز برای رژیم در بر داشته است. از جمله درروز 7 ماه ( میلادی ) در طی یک درگیری در کوهستانهای مذکور 1 پاسدار رژیم به هلاکت رسیده و 3 جاش و پاسدار دیگر نیز به شدت زخمی شده‌اند. این در حالی‌ست که اوپراسیونها همچنان ادامه داشته و رژیم جهت جبران تلفات خود اقدام به دروغ پراکنیهای گسترده‌ای درسطح رسانه‌های خود بر علیه گریلاهای آزادیخواه کرد نموده است. از جمله در روزنامه‌ی ایران در طی روزهای گذشته ادعا شده بود که گویا 3 تن از چریکهای PJAK توسطنیروهای رژیم در هورامان و در نزدیکی کامیاران کشته شده‌اند.از سوی دیگر PJAK اعلام کرده است که گریلاهای آنان هیچ نوع زیان مادی و جانی نداشته‌اند. در همین زمان نیروهای رژیم در منطقه‌ی " ماکو " نیز اقدام به اوپراسیونهای نظامی بر ضد گریلاهای حزب حیات آزاد کردستان نموده‌اند و در نتیجه حمله آنان گریلاها مجبور به پاسخ‌گویی نظامی و درگری شده‌اند که در نهایت 5 تن از سربازان رژیم کشته و یک کامیون نظامی آنان نیز کاملآ منهدم گردیده است... ![]() |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و چهارم آبان 1386ساعت 16:53 توسط هه لو |
|
|
له به‌ڵگه‌نامه‌كانی پارله‌مانی توركیا دا هاتووه كه
ئاتاتورك كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كانی په‌سند كردووه
به پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پارله‌مانی توركیا ئاشكرا بووه كه مسته‌فا كه‌ماڵ پاشا، ناسراو به ئاتاتورك، له میانه‌ی قسه‌كانی خۆیدا و له ساڵرۆژی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كان له (24/ 4 / 1920) دا دانی به‌و كۆمه‌ڵكوژیی دا ناوه. ئه‌تاتورك له‌و قسانه‌ی خۆیدا كه له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه دا و له لاپه‌ڕه‌ی (41، 42 و 43) دا هاتووه، باس له رووداوه‌كانی ساڵی 1914 و 1915 ده‌كا و وتوویه‌تی: "كۆمه‌ڵِكوژی له‌و كاته دا هه‌بووه".
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و لێدوانانه له كاتێكدایه كه حكومه‌تی توركیا به‌رده‌وام ده‌یه‌وێ سه‌رپۆش له سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كان دابنێ و ئه‌و نكووڵی كردنه‌ش له‌و راستییه كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له سه‌ر پێوه‌ندیی ئه‌و وڵاته و گه‌لێك وڵاتی دیكه‌ی جیهان هه‌بووه.
ئێستا توركه‌كان ئیدیعای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئاتاتورك ئه‌و زه‌مان وتویه‌تی كه رووداوێكی وه‌ك كۆمه‌ڵكوژیی بووه نه‌ك كۆمه‌ڵكوژیی، ئه‌وه‌ی ئێستاش له به‌ر ده‌ست دایه له هه‌ڵه‌ی وه‌رگێڕانی ئه‌و قسانه‌یه كه له به‌ڵگه‌نامه و كتێبه‌كاندا نووسراوه.
به‌ڵگه‌نامه‌كانی مه‌جلیسی توركیا له نێوان ساڵه‌كانی 1920 تا 1930 و جارێكی دیكه‌ش له ساڵی 1978 دا له لایه‌ن مه‌جلیسی ئه‌و وڵاته‌وه به رێنووسی توركی نوێ داڕێژراونه‌وه |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و چهارم آبان 1386ساعت 16:52 توسط هه لو |
|
|
پ.ک.ک هه‌ڕه‌شه له بۆریه نه‌وتییه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا ده‌کا
ڕێنێسانس نیوز؛ سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی کۆما جڤاکێن کوردستان موردا قه‌ره‌یڵاو له دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵیی فورات ڕایگه‌یاند: له ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیادا بۆ سه‌ر باشووری کوردستان، له‌و هه‌رێمانه‌ی ده‌ستمان به سه‌ریدا ڕاده‌گا، بۆرییه‌کانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی نێوان ئێران و تورکیا ده‌ته‌قێنینه‌وه. قه‌ره‌یڵان له‌و لێدوانه‌ی خۆیدا هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه کرد که ئه‌و هێرشه‌ی تورکیا تێکچوونێکی گه‌وره بۆ ده‌وڵه‌تی تورک له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت. سه‌رکردایه‌تیی پ.ک.ک له لێدوانه‌کانی ڕابردوویاندا ڕایانگه‌یاندبوو که له ناوخۆی تورکیاشدا گورز له ئابووری تورکیا ده‌ده‌ن و شه‌ڕیش بۆ شاره گه‌وره‌کانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای تورکیا ده‌گوازنه‌وه. |
|
+ نوشته شده در
شنبه بیست و هشتم مهر 1386ساعت 17:57 توسط هه لو |
|
|
بڵاڤۆکی "هێزی گه‌ل" سه‌باره‌ت به ماده سڕکه‌ره‌کان
ه- گ پشتی به خه‌ڵكی كوردستان به‌ستووه و پێویستی به هاوكاری هه‌مووی جه‌ماوه‌ر هه‌یه هێزی گه‌ل ئه‌و هێزه گیان له سه‌ر ده‌سته‌یه كه چالاكانه هاتۆته مه‌یدان و ڕێگا نادا هێندێك له خوا بێخه‌بری بێ ویژدان به ڕۆژی ڕوون، به بڵاوكردنه‌وه‌ی تریاك، هێرۆیین و كریستال گاڵته به چاره‌نووسی كوڕ وكچی ئه‌م گه‌له ژێر ده‌سته بكه‌ن و غیره‌ت و ئازایه‌تی كورد بخه‌نه ژێر پرسیار‌و سوكایه‌تی پێ بكه‌ن. هاوشاریان بۆ له ڕۆژێكی نوێژی هه‌ینی داهه‌ڵ ناستنه‌وه‌و ئه‌و بێحورمه‌تی كردنه به خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان ناكه‌نه چه‌ندپرسیارو ڕوبه‌ڕوی به‌رپرسانی حكومه‌تی ناكه‌نه‌وه . خه‌ڵكی به‌شه‌ڕه‌ف و قاره‌مان تێبینی : هێزی گه‌ل سه‌ر به هیچ لایه‌نێكی سیاسی نییه، ڕێكخراوێكی سه‌ر به‌خۆ و حه‌ڕه‌كه‌تێكی مه‌ده‌نییه و هه‌ڵقوڵاوی ئازار و ژانی ئه‌م خه‌ڵكه بێ ده‌ره‌تانه‌یه. ڕێکخراوی هێزی گه‌ل |
|
+ نوشته شده در
شنبه بیست و هشتم مهر 1386ساعت 17:55 توسط هه لو |
|
|
داواکاری گشتیی سنه سه‌باره‌ت به فه‌رزادی که‌مانگه‌ر: ئه‌گه‌ر کوشتمان جه‌نازه‌که‌تان ده‌ده‌ینه‌وه
ڕێنێسانس نیوز؛ سنه: ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌ی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی بۆ پرسینی ڕه‌وشی برا ئه‌شکه‌نجه‌کراوه‌که‌ی سه‌ردانی داواکاری گشتی (دادستان)ی سنه "ئه‌مجه‌دیان"ی کرد، به قۆڵبه‌ستکراوی ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات کرا. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ڕێنێسانس که‌وتوون، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو مێهردادی که‌مانگه‌ر(برای گیراوی کورد فه‌رزادی که‌مانگه‌ر)، به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له بارودۆخی برا ئه‌شکه‌نجه‌کراوه‌که‌ی سه‌ردانی داواکاری گشتیی سنه‌ی کردووه. به گوێره‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو داواکاری گشتی به مێهردادی ڕاگه‌یاندووه که هه‌رکات فه‌رزادیان کوشت، جه‌نازه‌که‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان مێهرداد که له به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ی داواکاری گشتی ناڕه‌زایه‌تی نیشان ده‌دا، له لایه‌ن داواکاره‌وه به قوڵبه‌ستکراوی ڕاده‌ستی هێزه‌کانی ئیتلاعاتی سنه ده‌کرێ. ناوبراو چه‌ند کاتژمێرێک دواتر ئازاد کراوه. |
|
+ نوشته شده در
شنبه بیست و هشتم مهر 1386ساعت 17:49 توسط هه لو |
|
|
|
|
+ نوشته شده در
یکشنبه بیست و دوم مهر 1386ساعت 14:59 توسط هه لو |
|
|
فه‌رزادی که‌مانگه‌ر ئاوه‌کوڵ کراوه
![]() به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌نووسێکی کورد له هه‌رێمه‌که‌وه، فه‌رزادی که‌مانگه‌ر خه‌ڵکی کامیاران و ئه‌ندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و مامۆستای دواناوه‌ندی، که ماوی 15 مانگه له گرتووخانه‌کانی ده‌وڵه‌تدایه، له لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به شێوه‌یه‌کی دڕندانه ئه‌شکه‌نجه کراوه. هاوبه‌ندییه‌کی فه‌زاد که ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا ئازاد کراوه، به‌و ڕۆژنامه‌نووسه کورده‌ی ڕاگه‌یاندووه که فه‌رزاد له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی هێزه‌کانی ئیتلاعاتدا له کرماشان ڕانێکی شکاوه و سه‌رتاپای جه‌سته‌شی، به‌هۆی ئاوه‌کوڵکرانه‌وه، سووتێنراوه. ئه‌و هاوبه‌ندییه‌ی فه‌رزاد وێڕای ئه‌وه‌ی بواری ته‌ندروستیی فه‌رزادی به "زۆر خراپ" وه‌سف کردووه، وتووشیه‌تی که ناوبراو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕووحیش کراوه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی "شێواندنی که‌سێتی". به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه فه‌رزاد له به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه‌دا چه‌ند جارێک، له ڕێگای دروونی ده‌می خۆیه‌وه، مانی له خواردن گرتووه. |
|
+ نوشته شده در
شنبه هفتم مهر 1386ساعت 21:18 توسط هه لو |
|
|
گه‌ریلاکانی پژاک سه‌ربازێکی ئێرانیان به دیل گرت
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پژاک ئاشکرای کرد که له میانه‌ی ئه‌نجامی ئۆپێراسیۆێنکی هێزه‌کانی ئێران له هه‌رێمه‌کانی نێوان پیرانشار و سه‌رده‌شت، سه‌ربازێکی ئێرانی به‌دیل گیراوه و 6ی تریش کوژراو و بریندار بوونه. به گوێره زانیاریه‌کان،. له رۆژی 19ی سێپته‌مبه‌ره‌وه، هێزه‌کانی چه‌کداری ئێران له به‌رزایی و دارستانه‌کانی نێوان سه‌رده‌شت و پیرانشار، ئۆپێراسیۆنێکی به‌رفراوانیان دژ به گه‌ریلاکانی پژاک ده‌سپێکردووه و له ئاکام دا رۆژی 25ی مانگ شه‌ڕێکی قورس سازده‌بێت و له ئه‌نجام دا 3 چه‌کداری ئێرانی ده‌کوژرێن، 3ی تر بریندار ده‌بن و سه‌ربازێکیش له لایه‌ن گه‌ریلاکانی پژاکه‌وه به‌دیل ده‌گیرێت. پژاک ده‌ڵێ ڕه‌وشی ته‌ندروستی سه‌ربازه گیراوه‌که باشه و باس له‌وه‌ش ده‌کات که تۆپخانه‌کانی ئێران دوێنێ بۆ جارێکی تر هه‌رێمه سنووریه‌کانی کوردستانی باشووریان بۆردومان کردووه و ئه‌مجاره به‌رده‌ناز، سووره‌دێ و به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له باشووری کوردستانیش ده‌ورووبه‌ری چۆمان که‌وتۆته به‌ر هێرسی تۆپخانه‌یی ره‌ژیمی ئێران. |
|
+ نوشته شده در
شنبه هفتم مهر 1386ساعت 21:17 توسط هه لو |
|
|
له ئاکامی ئۆپراسیۆنه‌کان له باکوری کوردستان
29 سه‌ربازی تورک کوژراون و 33 تریش بریندار بوون
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل HPG ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک که له نێو ڕۆژانی 13 و 15 ئه‌م مانگه و به به‌شداری 20 هه‌زار سه‌رباز له چیای کاتۆی شیرناخ به‌ڕێوه ده‌چوو، لێدوانێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردوه. به‌پێی لێدوانه‌که‌ی HPG ڕۆژی 16 مانگ له هه‌رێمی ژیرکای کاتۆ له نێوان سه‌ربازان و گه‌ریلاکانی HPG دا شه‌ڕێک هاتوه‌ته ئاراوه و تێیدا 3سه‌رباز و جاشێک کوژراوه. هه‌مان ڕۆژ له هه‌رێمی کۆلیش له شه‌ڕێکی تردا 5 سه‌رباز کوژراون. رۆژی 17 مانگیش له 6 جێگا، پێکادان هاتوه‌ته ئاراوه و له ئه‌نجامدا 14 سه‌رباز کوژراون و 3 گه‌ریلای کوردیش گیانیان له‌ده‌س داوه. هه‌په‌گه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندوه که ڕۆژی 18 ئه‌م مانگه‌ش له هه‌مان هه‌رێم پێکادانێکی تر هاتوه‌ته ئاراوه و تێیدا 2 سه‌رباز کوژراوه و 2 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ش گیانیان له‌ده‌س داوه. له 25ی ئه‌م مانگه‌شدا له هه‌رێمی سه‌تکاره‌ی هه‌ڵکه‌وتو له شڕنا‌خ شه‌ڕێک ڕویداوه و له ئه‌نجامدا 5 سه‌ربازی تورک کوژراون و 4 گه‌ریلای HPG گیانیان له‌ده‌س داوه. HPG له لێدوانه‌که‌یدا ئاشکرای کرد که له‌و شه‌ڕانه دا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی HPG نازان بایرام ناسراو به نودا کارکه‌ر له‌دایکبوی ساڵی ١٩٧٢ی ناوچه‌ی ئه‌لباکی وان و 9 گه‌ریلای تر گیانیان له‌ده‌س داوه. HPG ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که دوێنێش له چیای گابار له‌نێوان سه‌ربازان و گه‌ریلاکان شه‌ڕێک هاتوه‌ته ئاراوه و تێیدا 5 سه‌رباز کوژراوه و 5 ی تریش بریندار بون |
|
+ نوشته شده در
شنبه هفتم مهر 1386ساعت 21:15 توسط هه لو |
|
|
بنا به گزارشات دریافتی از نقده، نیروهای رژیم در طی یکی از شبهای هفته گذشته اقدام به ایجاد فضایی غیر عادی و میلیتاری در مناطق کردنشین این شه‌ر نمودند. نیروهای مذکور به ویژه در حاشیه‌ی پارکی که در منطقه کردهای نقده می‌باشد، با لباس شخصی اقدام به کنترل منطقه و پرس و جو کردن از رهگذران نمودند. بنا به ادعای جاشهای محلی گزارش وجود چهار گریلای PJAK در شه‌ر به اداره‌ی اطلاعات رسیده است که گویا این چهار گریلا نیز با لباسهای شخصی و برای کشتن یکی از نیروهای رژیم در راستای انتقام خون یکی از رفقایشان به نام " عبدالله باهمت"معروف به " بروسک آزادی" وارد شه‌ر شده‌اند. پرس و جوها و کمینهای نیروهای رژیم پس از جند ساعت بدون نتیجه مانده و در نهایت منطقه را پس از جند ساعت ترک نمودند. در عین حال منابع محلی از سهرستان بوکان مدعی هستند که یکی دیگر از نیروهای مزدور رژیم که به کار فروش مواد مخدر در منطقه مشغول بوده است در طی شبهای گذشته در شه‌ر بوکان توسط نیروهای گریلای PJAK به قتل رسیده است. اما تا کنون PJAK هیچ اعلامیه‌ای در این مورد صادر نکرده است... |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سوم مهر 1386ساعت 10:53 توسط هه لو |
|
|
خوی
بنا به گزارشات رسیده از شه‌ر " خوی" نیروهای رژیم مدتیست که در این منطقه اقدام به دستگیری و شکنجه تعداد زیادی از جوانان کرد در شه‌ر خوی و روستاهای حومه کرده‌اند که تعدادی از این دستگیر شده‌گان نیز به بهانه‌ی همکاری با PJAK در زندانها و بازداشتگاههای خوی و ارومیه تحت فشار و شکنجه شدید می‌باشند. در راستای تداوم فشار و موج دستگیریها در منطقه خوی، این‌بار در طی روزهای گذشته 5 دختر کرد از اهالی روستای" هندوان" از طوابع از شه‌ر توسط نیروهای دولتی به بهانه‌ی اینکه گویا قصد پیوستن به صفوف گریلاهای PJAK را داشته‌اند، دستگیر و زندانی شده‌اند. گفته می‌شود که این 5 دختر از روستای خود خارج نشده و درمنزل دستگیر شده‌اند و در حقیقت عملآ جرمی نیز مرتکب نشده‌اند. اما نیروهای رژیم بنا به گزارشات یکی از افراد فامیل یکی از دختران مدعی اند که این 5 دختر قصد و برنامه‌ی پیوستن به نیروهای PJAK را داشته و همکنون تحت شکنجه و بازجویی اداره‌ی اطلاعات خوی قرار دارند. ر شه‌ر خوی و روستاهای حومه کرده‌اند که تعدادی از این دستگیر شده‌گان نیز به بهانه‌ی همکاری با PJAK در زندانها و بازداشتگاههای خوی و ارومیه تحت فشار و شکنجه شدید می‌باشند. در راستای تداوم فشار و موج دستگیریها در منطقه خوی، این‌بار در طی روزهای گذشته 5 دختر کرد از اهالی روستای" هندوان" از طوابع از شه‌ر توسط نیروهای دولتی به بهانه‌ی اینکه گویا قصد پیوستن به صفوف گریلاهای PJAK را داشته‌اند، دستگیر و زندانی شده‌اند. گفته می‌شود که این 5 دختر از روستای خود خارج نشده و درمنزل دستگیر شده‌اند و در حقیقت عملآ جرمی نیز مرتکب نشده‌اند. اما نیروهای رژیم بنا به گزارشات یکی از افراد فامیل یکی از دختران مدعی اند که این 5 دختر قصد و برنامه‌ی پیوستن به نیروهای PJAK را داشته و همکنون تحت شکنجه و بازجویی اداره‌ی اطلاعات خوی قرار دارند. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سوم مهر 1386ساعت 10:51 توسط هه لو |
|
|
بنا به گزارشات رسیده از مرکز مطبوعات و اطلاع رسانی حزب حیات آزاد کوردستان امروز مورخه 2007/09/16 ساعت 5 صبح یک گروه از سپاه پاسداران در منطقه مردوان سردشت به کمین گریلاهای PJAK می افتند و درنتیجه درگیری یک ماشین نظامی سپاه پاسداران نابود و8 تن از افراد سپاه پاسداران کشته و 4 تن دیگرزخمی شدند.افراد سپاه مجبور به فرار از صحنه نبرد شدند. این عملیات به منظور انتقام خون رفقا :بروسک حمزه و گابار که در 11 سپتامبر دریک درگیری در سردشت به شهادت رسیده بودند انجام گرفته است. همچنین در روز 14 همین ماه به همان منظور در طی دو عملیات جداگانه در جاده میرآباد – آلواتان و آلواتان دو ماشین نظامی کاملا نابود کرده و 5 نظامی کشته و تعداد زیادی زخمی شدند. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سوم مهر 1386ساعت 10:44 توسط هه لو |
|
|
له بۆكان مه‌واد فرۆشێكی تر كوژرا و 11 كه‌سیش
به تاوانی كوشتنی مه‌واد فرۆشه‌كان گیراون
له كاتێكدا كه له شاری بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 11 كه‌س به تاوانی كوشتنی چه‌ندین فرۆشیاری ماده‌ی هۆشبه‌ر، قۆڵبه‌ست كراون، پێرێ شه‌و مه‌واد فرۆشێكی تر كوژرا. هه‌واڵنێرمان له شاری بۆكان پێی راگه‌یاندین: له چه‌ند مانگی رابردوو دا چه‌ندین كه‌س كه خه‌ریكی فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوون له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كوژران و له ناو خه‌ڵك دا وا بڵاو ببۆوه كه ئه‌و كه‌سانه له لایه‌ن هێزه‌كانی پژاكه‌وه كوژراون.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش مه‌واد فرۆشێك به ناوی "ئازاد ستایش" له شاری بۆكان كوژرا و پاش ئه‌وه 11 كه‌س له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسداران و هێزی ئینتیزامیی ئه‌و شاره‌وه قۆڵبه‌ست كران و پرۆپاگه‌نده‌یه‌كی سه‌یریشیان به گرتنی ئه‌و 11 كه‌سه كرد. به شێوه‌یه‌ك كه له ده‌وری مه‌یدانی ئازادی (فه‌رمانداری) لافیته (پلاكارد)یان لێدابوو و نووسرابوو: "خه‌ڵكی بۆكان ئاگادار بن كه سوپای پاسداران و هێزی ئینتیزامی ئاسایشی ئێوه ده‌پارێزن."
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرمان: ئه‌و 11 كه‌سه‌ی كه گیراون له لێپرسینه‌وه‌كان دا دانیان به كوشتنی چه‌ند كه‌سێكدا ناوه به‌ڵام گوتویانه: ئێمه سه‌ر به هیچ رێكخراوه و حیزبێك نین و ته‌واو سه‌ربه‌خۆین و "ئازاد ستایش" مان نه‌كوشتووه و كه‌سانێكی مه‌نفووری ترمان كوشتووه.
وه‌ك باس ده‌كرێ به پێی ئه‌وه‌ی كه پێشتر پارتی ژیانی ئازادی كوردستان، پژاك، به‌رپرسیارێتیی كوشتنی ئازاد ستایشی وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو، حكوومه‌تی ئێران ده‌یهه‌وێ كوشتنی ئازاد ستایش بخاته ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سانه و ئه‌وان به ئیش كردن بۆ پژاك تاوانبار بكا.
هه‌ر بۆیه بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه و پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پلانه‌ی حكومه‌ت، هێزه‌كانی پژاك شه‌وی پێنجشه‌ممه له سه‌ر هه‌ینی له گه‌ڕه‌كی به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی كۆنی شاری بۆكان، مه‌واد فرۆشێكی تر به ناوی "حسێن قازی نیا"یان به ده‌مانچه كوشتووه. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سوم مهر 1386ساعت 10:42 توسط هه لو |
|
|
له‌یلا زانا: كورده‌كان به كورد و كوردستان دڵخۆش ده‌بن
په‌رله‌مانتاری پێشووی dep له‌یلا زانا له دادگای دیاربه‌كر داكۆكیی له قسه‌كانی خۆی، له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیه كرد و وتی: ناوی ئه‌و جێگایه‌ی كه كوردی لێ ده‌ژی كوردستانه‌و كورد له سه‌ر ئه‌و خاكه ده‌حه‌سێته‌وه‌و پێی دڵخۆشه، له به‌ر ئه‌وه‌شه كه ئه‌و به‌رده‌وام وشه‌ی كوردستان له قسه‌كانی دا به كار دێنێ. له یلا زانا وتی: مه‌به‌ستی ئه‌و له كوردستان، پارچه‌پارچه‌كردنی خاكی توركیا نییه، به‌ڵكوو قسه كردن له سه‌ر هه‌رێمێكی جوغرافیایی جیاوازه كه توركیا ناتوانێ به سیستمێكی مه‌كه‌زی و له ئانكارا ئیداره‌ی ئه‌و هه‌رێمه بكات، بۆیه ده‌یه‌وێت سیستمی ئییاله‌تی به كار بهێنرێ.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: مه‌سه‌له ناوی كوردستانه و له مێژوو دا واهاتووه كه ئه‌و جێیه‌ی كه میلله‌تێك تێیدا ده‌ژیت هه‌ر به ناوی ئه‌و میلله‌ته ناو ده‌برێ. ئه‌و شوێنه‌ی كه كوردیشی تێدا ده‌ژی ناوی نراوه كوردستان و له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانیشه‌وه، هه‌تا هاتنه سه‌ركاری حكومه‌تی كۆماری، ئه‌و ناوه به كار هاتووه.
شایانی باسه دادگای توركیه به‌هۆی ئه‌وه كه پێشتر له‌یلا زانا كه به كوردی قسه‌ی كردبوو، تاوانی رێكخستنی تیرۆریستان و ژێر پێ خستنی یاسای هه‌ڵبژاردنیان وه‌ئه‌ستۆ خستبوو. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سوم مهر 1386ساعت 10:40 توسط هه لو |
|
|
ڕه‌وشی ته‌ندروستی ڕێبه‌ری پ.ک.ک
به‌رو خراپی ده‌چێت
پزیشکانی ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری پ.ک.ک پێیان ڕاگه‌یاندووه که بۆری هه‌ناسه‌کێشانی تا ده‌گاته سی‌یه‌کانی ئیفلاسی کردووه و خه‌ریکه له‌ناو ده‌چێت. عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری گیراوی پ.ک.ک له لێدوانی ئه‌م حه‌وته‌یه‌یدا بۆ پارێزه‌رانی باس له ناله‌باری ره‌وشی ته‌ندروستی خۆیده‌کات و ده‌ڵێ: "پێش ئه‌وه‌ی وه‌فدی پزیشکان و نوێنه‌رانی ڕێکخراوی جیهانی دژ به ئه‌شکه‌نجه سه‌ردانم بکه‌ن، وه‌فدێک له پزیشکانی تورکیش هاتوونه‌ته ئیمراڵی و من کێشه‌کانی هه‌ناسه‌کێشانی خۆم بۆ شی کردوونه‌ته‌وه. پێیان گوتووم "بۆری هه‌ناسه‌کێشان تا سیه‌کانم، ئیفلاسی کردووه و به‌ره‌و له‌ناوچوونه و بۆیه‌ش پێویسته ره‌وشێکی له‌بار و که‌ش و هه‌وایه‌کی خاوێنتر و موناسب فه‌راهه‌م بکرێت." ناوبراو ده‌ڵێ که به هۆی ئه‌م کێشه‌یه، پزیشکان جۆرێک سپرێیان پێ داوم و که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرم و له‌و کاته‌وه‌یه که ده‌توانم بۆن بکه‌م و هه‌ندێک ئاسانتر هه‌ناسه بکێشم. ئۆجه‌لان، که له دیداری ئه‌مجاره‌یدا زۆرتر باس له ره‌وشی خۆی له گرتووخانه‌ی ئیمراڵی ده‌کات، دێته سه‌ر باسی ئه‌وه که 24 کاتژمێری شه‌وانه ڕۆژ، له ژێر چاوه‌دێری کامێرا دایه و جگه له‌مه‌ش، گاردیانه‌کان به‌مه دڵیان ناحه‌سێته‌وه و له کونی ده‌رگا و له پشت په‌نجه‌ره‌وه سه‌یری ده‌که‌ن، تا بزانن چی ده‌کات و چی ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌مه له کاتی خه‌وتنیشی دا به‌رده‌وامه. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سوم مهر 1386ساعت 10:37 توسط هه لو |
|
|
سه‌رۆکی پێشووی سپای پاستاران به
فه‌رمی دانی به تۆپبارانه‌کانی کوردستان نا
سه‌ر‌له‌شکه‌ر "یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی" سه‌رۆکی پێشووی سپای پاستاران که ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌یه‌که بۆته ڕاوێژکاری باڵای خامنه‌یی له کاروباری سه‌ڕبازی دا، به که‌ناڵی ئینگلیزی زمان و تازه‌کراوه‌ی "پڕێس تی‌ڤی" ڕاگه‌یاند که "ئێران پێشتر هۆشداری به حکومه‌تی عێراق دابوو که پێش به چالاکی چه‌کدارانی پژاک له ناو خاکی ئه‌م وڵاته بگرێ و کاتێک دیتمان ئه‌م وڵاته به‌ڵێنیه‌کانی به‌جێنه‌گه‌یاندووه، و به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان گوێیان به هۆشداره‌کانی ئێمه نه‌دا، خۆمان ده‌ستبه‌کاربووین و به مافی خۆمانمان زانی و بنکه‌کانی پژاکمان له هه‌رێمه‌که تۆپباران کرد. سه‌فه‌وی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که بنکه و باره‌گاکانی پژاک له قووڵای 10 کیلۆمه‌تری خاکی کوردستان دایه و به مافی ئێرانی ده‌انی که به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی سنووره‌کانی هێرشی عێراق بکات، به‌ڵام باسی له‌وه نه‌کرد که گه‌لۆ ئه‌م هێرشانه به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا. ئه‌وه له کاتێک دایه که نیزێک به دوو مانگه، سپای پاستارانی ئێران به درێژایی سنووری هه‌رێمی کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆپباران ده‌کات و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئاواره‌بوونی هه‌زاران ها‌وڵاتی سیڤیل و "مه‌هدی مسته‌فه‌وی" جێگرێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ره‌ڕای ئاشکرابوونی ڕۆژانه‌ی تۆپبارانه‌کان، ڕه‌تیکردبۆوه که ئێران ئه‌م کااره‌ی کردبێ و لێدوانه‌کانی سه‌فه‌وی بۆ پڕێس تی‌ڤی دانێپدانانی ئاشکرای ئه‌م کرده‌وه نایاساییه‌یی کۆماری ئیسلامیه. ڕۆژی 29ی ئه‌گۆست، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و هاوکات پارله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و وه‌زیرانی کوردستان له به‌یاننامه و ڕاگه‌یاندراوی جیاجیادا، هێرشه‌کانی ئێرانیان بۆ سه‌ر کوردستان ئیدانه کردبوو و داوای کۆتایی هێنان به‌م ڕه‌وشه‌یان له تاران کردبوو و "عه‌لی لاریجانی" سه‌رۆکی شۆڕای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ره‌ژیمی ئێرانیش ئه‌مریکای تۆمه‌تبار کردبوو ئه‌وه له کاتێک دایه که ئه‌مریکا له‌مباره‌وه لێدوانێکی نه‌داوه، به‌ڵام پژاک ره‌تیده‌کاته‌وه که یارمه‌تی و پشتیوانی له ئه‌مریکا وه‌رگرتبێ و سه‌رۆکی پژاک له چه‌ند لێدوانی جیاواز دا باس له دیداری ژه‌نه‌راڵه ئه‌مریکیه‌کان له قه‌ندیل ده‌کات و به‌ڵام ڕه‌تیده‌کاته‌وه که جیاوازی خواز بێت.
|
|
+ نوشته شده در
سه شنبه سوم مهر 1386ساعت 10:35 توسط هه لو |
|
|
کووژرانی جاشێکی دیکه‌ی ڕه‌ژیم - ئه‌مجاره‌یان
له سه‌رده‌شت
کووژرانی جاشێکی دیکه‌ی ڕه‌ژیم
به پێی سه‌رچاوه‌کانی ڕه‌ژیمی ئێران له ماوه‌ی ڕۆژه‌کانی ڕابڕدوو دا جاشێکی ئه‌و ڕه‌ژیمه له شه‌ڕێک له دژی گه‌ریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان کووژراوه. جاشێک به پاشناوی " ژاله" له لایه‌ن گه‌ریلاکانی PJAK و له ئه‌نجامی ئۆپێڕاسیۆنی هێزه‌کانی ڕه‌ژیم له ناوچه سنووریه‌کانی سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دراوه‌ته به‌ر گولله و کووژراوه و ژووماره‌یه‌کیش پاسدار بریندار بوون. ڕه‌ژیم به مه‌به‌ستی چه‌واشه کردنی ڕووداوه‌که باس له‌وه ده‌کات که گۆیا ئه‌وانیش له گه‌ریلاکانی PJAK یان کووشتووه، به‌ڵام خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که و شاهیدان ئه‌و یه‌که ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه. تا ئێستا PJAK یش له‌م باره‌وه هیچ داخوویانیه‌کی نه‌داوه... سه‌رده‌شت: شه‌ڕ و پێكدادان له نیوان په‌ژاك و هێزه‌كانی سوپای
پاسدارانی ئێران له ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران و گه‌ریلاكانی په‌ژاك له نزیكی گوندی "پاراست" سه‌ر به شاری "سه‌رده‌شت"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سێ سه‌ربازی ئێران و دوو كه‌س له گه‌ریلاكانی په‌ژاك كوژران و نزیكه 6 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. په‌یامنێرمان له شاری سه‌رده‌شت پێ راگه‌یاندین: شه‌وی رابردو شه‌ڕوپێكدادانێكی قورس له نێوان هێزه‌كانی په‌ژاك و سوپای پاسداران له نزیك گوندی پاراستی ئه‌و شاره رووی داوه كه له ئاكامدا سێ سه‌ربازی ئێرانی و گه‌وره جاشێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی "ژاڵه" كوژراوه و هه‌روه‌ها دووكه‌س له گه‌ریلاكانی په‌ژاكیش گیانیان له‌ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌شیان بریندار بوونه و دواتر ته‌رمه‌كانیان بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه ئێران به‌رده‌وامه له دروست كردنی دیوار له سه‌ر سنووركانی هه‌رێمی كوردستان به درێژاییی چوار كیلومه‌تر و مه‌به‌ست له‌و كاره رێگرتن له هاتووچووی نائاساییی له نێوان رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان ، له لایه‌ن كاربه‌ه‌ستانی ئێرانه‌وه راگه‌یاندرابوو. |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و دوم شهریور 1386ساعت 9:44 توسط هه لو |
|
|
بژی پژاک و نیروهای گریلا
شهادت چالاک عزیز را به همه ی نیروهای گریلا تسلیت عرض می کنیم |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه بیستم شهریور 1386ساعت 12:15 توسط هه لو |
|
|
ڕه‌ژیم: ئه‌گه‌ر بابه‌تی PJAK چاره‌سه‌ر نه‌که‌ین،
پڕێستیژمان ده‌که‌وێته ناو مه‌ترسییه‌وه...
گه‌وره‌ترین دانیشتنی تایبه‌تی هێزه‌کانی سپا و ئیداره‌ی ئیتلاعات له دژی PJAK له ئورمیه به پێ ی ئه‌و ئاگاداریانه‌ی که له شاری ئورمیه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، چه‌ندین نوێنه‌ری تایبه‌تی له لایه‌ن سه‌رۆکی ئایینی ئێران " خامه‌نه‌یی" له سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه سه‌ردانی شاری ئورمیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیان کردووه و له گه‌ڵ به‌رپرسانی سپای پاسداران، ئیداره‌ی ئیتلاعات، ژووماره‌یه‌ک له مه‌لاکان و له ناویشیان دا مه‌لا حه‌سه‌نی و هه‌روه‌ها تاقمێک له سه‌رۆک جاشه‌کانی ناوچه کۆبوونه‌یه‌وه‌ی تایبه‌ت و گه‌وره‌یان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی PJAK پێک هێناوه. وه‌ک دزاندرێ له ماوه‌ی ڕابڕدوو به ده‌یان دانیشتنی ئاشکرا و نهێنی ئه‌و هێزانه له شاره‌کانی وه‌ک مه‌هاباد، خۆی، سنه، کرماشان، کامیاران و ...هتد دا هه‌بووه. به‌ڵام سه‌رچاوه نهێنییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وه گه‌وره‌تین و گشتی ترین نموونه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان تا ئێستا له مه‌ڕ دۆزی PJAK بووه. زاندراوه که‌له‌م کۆبوونه‌وه‌یه دا به‌رپرسانی ڕه‌ژیم دانیان به‌وه داناوه که ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی PJAK چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئه‌وه ڕه‌ژیمی ئێران تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره و شکستێکی پڕستێژی دێت. ده‌گووترێ که شه‌خسی خامه‌نه‌یی په‌یامێکی بۆ ئاماده بووان ناردووه و له‌و په‌یامه به‌م جۆره هاتووه: ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی PJAK چاره‌سه‌ر نه‌که‌ین، ئه‌وا پڕستێژی ناونه‌ته‌وه‌یی ده‌سهه‌ڵاتداری و هێزی ئێران تێک ده‌شکێت. پیویسته ئه‌و چه‌ند که‌س و تێڕۆڕستانه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک کۆتای‌یان پێ بێت و مه‌سه‌له‌که چاره‌سه‌ر ببێت. له هه‌مان کات دا چه‌ند سه‌رۆک جاش له‌م کۆبوونه‌وه‌یه دا باسیان له‌وه کردووه که ئه‌وان هه‌موو جارێ ناچار کراون بۆ شه‌ڕ بچنه سنووره‌کانی باشوور و ته‌له‌فاتی گه‌وره‌یان داوه و پێویسته ڕه‌ژیم پاره و ئیمکاناتی زۆرتریان پێ بدات و له هه‌مان کات دا تۆپبارانه‌کانی ناوچه‌یان وه‌ک زیانێکی گه‌وره بۆ ڕه‌ژیمی ئێران ناوزه‌د کردووه که ده‌بێته هۆی بێزاری خه‌ڵک له ڕه‌ژیم و گه‌وره بوون و خوشه‌ویست بوونی PJAK له ناو خه‌ڵک دا. هه‌ر بۆیه‌ش داوایان له به‌رپرسن کردووه که له جیاتی تۆپ باران له شێوازی نوێی شه‌ڕ له دژی PJAK بگه‌ڕێن و به تایبه‌ت به دانی ئیمکاناتی زۆرتر له ناو خاکی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا زه‌ربه له PJAK بده‌ن و پیلانی تایبه‌تیان بۆ داندرێت... چاودێران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن: شکستی یه‌ک به دوای یه‌کی هێزه‌کانی ئێران و به تایبه‌ت سپا پاسداران و جاشه‌کان له هه‌مبه‌ر شه‌ڕی گه‌ریلاکانی PJAK له هه‌ورامان هه‌تا سه‌ڵماس و ماکۆ بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ڕه‌ژیم به‌رده‌وام کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت و گشتی و پیلانی تازه وه‌ڕێ بخات... |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه بیستم شهریور 1386ساعت 11:55 توسط هه لو |
|
|
هەڵوێستەکانی تاڵەبانی ناکەوێتە خزمەتی
گەلی کوردستانەوە
رۆژى هەینى رێکەوتى 792007 جەلال تاڵەبانى سەرۆک کۆماری ئێراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە کێشەی تۆپبارانی سنوور و کێشەی کەرکوک، ووتى: پێوستە پارتی کرێکارانی کوردستان بۆماوەی دووسال شەڕرابگرێت وخەباتی سیاسی بکات، ئەگەر نا ئەوا شاخەکانی کوردستانى تورکیا زۆرسەختترن لێرەو بابچن لەوێ خەباتى چەکداری بکەن، هەروەها ڕایگەیاند ئەوخەباتەى کەبەناوى چەکدارییەوە دەکرێت لەکوردستانی "ئیران وتورکیا" ئەنجامەکەی زەرەردانە لەخەڵکى ئەوناوچانە وهیچ خێریکی بۆ خەڵکى ئەو دوو وڵاتە تێدا نییە، جگە لەزەرەر. ئەوەی جێگەی سەرنج بوو ئەوەیە کە ئەم کۆنگرە رۆژنامەوانییە دوای دیداری "تاڵەبانى وبارزانى" بەرۆژیک ئەنجام درا. لەکاتێکدا جەماوەرچاوەڕوانى ئەوەبوون کە هەڵوێستێکى جددی و تووند لەبەرامبەری ئێران نیشان بدەن؛ کەچى ئەوەى دەرکەوت پێچەوانەکەی بوو؛ چونکە تاَلەبانى دەڵێ ئەمە تێروانینی هەردوو مەکتەبی سیاس (پ‌د‌ک و ینک)یە. ئێمە وەک پارتی چارەسەری دیموکراتى کوردستان ئەم لێدوانە ڕەت دەکەینەوە، لەهەمانکاتدا بەلێدوانیکى نابەرپرسیارانەی دەبینین لە بەرامەری دۆزى نەتەوەکەمان، چونکە ئەوەندەی ئێمە و جەماوەری کوردستانیش ئاگادارین (KCK) لە (1/10/2006)وە لەسەر داوای تاَلەبانی و بارزانی شەڕیان راگرتووە و هەتا ئێستاش لە ئاگربەستدان؛ ئەوەى ئۆپەراسیۆن وکیومال ئەنجام دەدات لەسەرتاسەری باکورى کوردستان و هەڕەشە لەباشوری کوردستان دەکات، تورکیایە، نەک (KCK). هەروەها لەبەهاری رابردووەوە (PJAK)چالاکی سەربازى لەدژی ئێران ئەنجام نەداوە و زیاتر تێکۆشانى سیاسی و جەماوەری بەڕیوەبردووە، هەروەها وەک تاڵەبانى بۆ خۆی دەڵێ (15) ساڵە حیزبی دیموکرات وکۆمەڵەشمان بێدەنگ کردووە و پارچەشمان کردون و خەباتی چەکداری ناکەن؛ کەچى ئێران بەردەوام بووە لە یارمەتیدانی گروپە توندڕەوەکان و دەستوەردان لە کاروبارى عراق و باشوری کوردستان و ئامادە نیە هیچ مافێکى گەلى رۆژژهەڵاتى کوردستان قبوڵبکات. لەکاتێکی وەهادا لەجێگەی ئەوەی تاڵەبانی وەکو سەرۆکێکى کورد بەرئەکی مێژوویی خۆی هەستێت و داوا لە تورکیا و ئێران بکات کەدەست لەدژایەتی کردنى کورد هەڵبگرن و کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانیان بهێنن و وەڵامی ئاگربەست و داخوازی گەلەکەمان بدەنەوە وکێشەى کورد بەشێوەی ئاشتى چارەسەر بکەن. دەبینین لێدوانی بەوڕەنگە دەدەن کە تەنیا دەکەوێتە خزمەت داگیرکەرانی کوردستانەوە. هەر بۆیە داوا لەتاڵەبانی دەکەم کە داواى لێبوردن لەگەلی کوردستان بکات و لێدوانەکەی راست بکاتەوە. لە شوێنى ئەو لێدوانانە با داوا لە حکومەتى تورکیا بکات کۆتایی بەئۆپەراسیۆنەکان بێنێ کە بەوێنەی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالی (1988) باشوری کوردستان بۆماوەى ساڵێکە بەڕێوەى دەبات و جار جارەش چەکى کیمیاوى بەکاردێنێ، داوا لە حکومەتى تورکیا بکات وەڵامی ئاگربەستی (KCK) بداتەوە. با لە باتى هەڕەشە لە (پژاک)، تاڵەبانى داوا لە ئێران بکات کە دیالۆگ لەگەڵ (PJAK) و لایەنەکوردستانیەکانى تر‌ى رۆژهەڵاتدا ئەنجام بدات. لەبەر ئەوە تەنیا بەم شێوەیە کێشەکانى نێوان گەلى کورد و دەوڵەتە داگیرکەرەکانى کوردستان چارەسەردەکرێن، نەک بە شێوەى لێدوانەکانى رۆژى 7-9-2007 کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەى بەڕێزى. دکتۆر فایەق محەمەد گوڵپی سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان 8-9-2007 |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه بیستم شهریور 1386ساعت 11:54 توسط هه لو |
|
|
چالاکیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی PJAK و گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان... - تازه کراوه‌ته‌وه -
A. چالاکیه‌کانی گه‌ل: 1. چالاکی لاوانی شاری دێهگوولان: چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر له شاری " دێهگوولان" ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستن، گرووپێک له لاوانی ئاپۆئیستی ئه‌م شاره له وڵامی هێرشکاریه‌کانی ڕه‌ژیمی ئێران و تۆپباران کردنی گه‌ریلاکانیPJAK و PKK و خه‌ڵکی سڤیل له سه‌ر سنووره‌کانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له دژی ماشێنێکی نیزامی هێزه‌کانی ڕه‌ژیم هێرشێکیان پێک هێنا. ماشێنێ هێزه‌کانی ڕه‌ژیم له ئه‌نجامی هێرشی لاوان دا زیانی پێ که‌وت و ئاگری تێ به‌ر بوو... 2. چالاکی لاوانی ئاپۆئیستی شاری سنه: له هه‌مانکات دا ڕۆژی شه‌ممه، گرووپێک له لاوانی ئاپۆچی شاری سنه له گه‌ڕه‌کی " فه‌ره‌ج"ی ئه‌م شاره له کاتێک دا که ڕووخساری خۆیان داپۆشی بوو و به پلانێکی له پێش دا داڕێژراو، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له هه‌مبه‌ر هێرشه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ڕه‌ژیمی ئێران بۆ سه‌ر چالاکانی مافی مرۆڤ، چالاکانی مه‌ده‌نی و گیران و ده‌ست به سه‌ر کردنیان و هه‌روه‌ها بۆ ناڕه‌زایی نیشان دان له هه‌مبه‌ر ئه‌و تۆپبارانانه‌ی ڕه‌ژیمه‌کانی ئێران و تورکیه له سه‌ر گه‌لی کورد، هێرشین کرده سه‌ر دوو چه‌کداری ڕه‌ژیم و له ئه‌نجام دا توانیان په‌لاماری سه‌ربازێک و ئه‌فسه‌رێکی هێزه‌کانی ئینتیزامی بده‌ن. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاکیه دا سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری ناوبراو به گرانی بریندار بوون و ئێستا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه کراون و لاوه‌لان توانیان ده‌ست به سه‌ر چه‌کێکی کڵانشینکۆف دابگرن و له شوێنه‌که دوور که‌ون. ڕه‌ژیم له دژی لاوه‌کانی ئاپۆئیستی شاری سنه که‌وتووه‌ته جووڵه و ده‌گووترێ که له ڕه‌وشی ئاماده باش دایه و گه‌لێک که‌س ڕۆژانه له لایه‌ن هێزه‌کانی ڕه‌ژیم له پاش چالاکیه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی گه‌ریلاکانی PJAK له هه‌رێمه‌که ئازار ده‌ده‌رێن و ڕه‌وشێکی میلیتاریستی ته‌واو به سه‌ر هه‌رێمه‌که دا زاڵ بووه. 3.چالاکی دایکانی ئاشتی له سنه: له ڕۆژانی ڕابڕدوو دایکانی ئاشتی له شاری سنه له ده‌وری یه‌ک کۆ بوونه‌وه و چالاکیان پێک هێناوه. دایکان له کۆبوونه‌وه‌که‌ی خۆیان دا زه‌ختی ڕه‌ژیمی تورکیه بۆ کووشتن و له ناو بردنی ده‌می ڕێبه‌ری گه‌لی کورد " ئۆجه‌لان" و هه‌روه‌ها ئۆپێڕاسیۆنه‌کانی هاوبه‌ش و هاوکاتی ڕه‌ژیمه‌کانی ئێران و تورکیان له دژی جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورد له باشوور و باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کردستان مه‌حکووم و شه‌رمزار کرد و به تایبه‌ت ئاماژه‌یان خسته سه‌ر ئه‌و هێرش و تۆپبارانانه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ڕه‌ژیم له دژی گه‌ریلاکانی PKK و PJAK و سنووره‌کانی هه‌رێمی باشووری کوردستانی فه‌ده‌ڕاڵ. دایکان هه‌روه‌ها گیران و ده‌ست به سه‌ر کردنی چالاکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامه‌وانان و تێکۆشه‌رانی مه‌ده‌نیان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئێران مه‌حکووم کرد و به تایبه‌ت خوازیاری ئازادی به په‌له‌ی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان " مه‌حه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند " و هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌وانان " ئیجلال قه‌وامی، هیوا بووتیمار، عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و ئاکۆکورد نه‌سه‌ب " بوون و نیگه‌رانی خۆیان له سه‌ر ڕه‌وشی یه‌که به یه‌که‌ی ئه‌وان ده‌ربڕی... B. چالاکیه‌کانی گه‌ریلا: ئاخرین ئاگادارییه‌کانی شه‌ڕی گه‌ریلاکانی PJAK له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان... پارتی ژیانی ئازادی کوردستانPJAK له دواترین ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی خۆی دا ڕایگه‌یاندووه که له ڕۆژی 6 ی ئه‌م مانگه دا له ناوچه‌ی له ناوچه‌ی گه‌لی بارزان و پیرانشاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا گه‌ریلاکانی ئه‌م پارتیه به تۆڵه‌ی ئه‌و ئۆپێڕاسیۆنانه‌ی که ڕه‌ژیمی ئێران پێکیان ده‌هێنێت، چالاکیه‌ک به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن و له ئه‌نجامی ئه‌و چالاکیه دا ماشێنێکی سپای پاسداران ده‌ته‌قێنه‌وه و 6 پاسدار ده‌کووژرێت... هه‌روه‌ها PJAK ڕایگه‌یاندووه که ڕۆژی 7 ی ئه‌م مانگه - مانگی زایینی- هێزه‌کانی سپای پاسداران به مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی که‌مین له دژی گه‌ریلاکانی PJAK له سه‌ر سنووری حاجی ئۆمه‌ران ده‌که‌ونه جووڵه و له ئه‌نجامی ئه‌و که‌مینه دا ته‌قه له منداڵێکی کورد ده‌که‌ن و منداڵێکی 12 ساڵانه‌ی گوندی به ناوی " جه‌لال " ده‌کووژن و که‌سیکیش به ناوی " مسته‌فا ده‌ربه‌ده‌ر" به گرانی بریندار ده‌بێت... هه‌روه‌ها: ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیPJAK ڕایگه‌یاند که له 6 ئه‌م مانگه له‌دژی ئۆپراسیۆنه‌کانی ڕژیمی ئێران چالاکی جوابدانه‌وه‌ی جودا جودا پێکهاتووه. چالاکی یه‌که‌م له نێوان پیرانشه‌هر و هه‌یکه‌ل ته‌په پێکهاتووه و له‌ئه‌نجامدا ماشێنێکی سوپای پاستاڕان به‌ته‌واوی تێکشکێنراوه و 3 پاسدار کوژراون و 4 تریش بریندار بوون. له‌هه‌مان ڕۆژدا، له‌نێوان مه‌رگه‌سیر و به‌رده‌ناز، له‌کاتێکدا ماشێنێکی دیکه‌ی سوپای پاسداران که سه‌رقاڵی ئۆپراسیۆن بوون، له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانی PJAKوه هێرشی کراوه‌ته سه‌رو له ئاکامدا ته‌قێندرایه‌وه و هه‌موو ئه‌و پاسدارانه‌ی که له‌ناو ماشێنه‌که‌دا بوون، کوژران. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بونی ئۆپراسیۆنه‌کانی رژیم له ناوچه‌کانی ئورمیه، چالاکی جوابدانه‌وه به‌رده‌وامه. هه‌ر له هه‌مان ڕۆژ له ناوچه‌ی " زێوه" ی سه‌ر به شاری ئورمیه، گه‌ریلاکانی PJAK هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گرووپێک له هێزه‌کانی ئیتلاعاتی سپای ئێرانی و له ئه‌نجام دا ژووماره‌یه‌کیان ده‌کووژن و بریندار ده‌که‌ن. دیسان له ناوچه‌ی جاڕێی سه‌ربه ئه‌سه‌ن ده‌ره‌ی ئورمیه، گه‌ریلاکانی PJAK له خاڵێکی پشکنینی سوپای پاسداران ده‌ده‌ن و له‌ئاکامدا 2 پاسدار ده‌کوژرێن و ژماره‌یه‌کی زۆریش بریندار ده‌بن. PJAK ناوی ئه‌و کوژراوانه ئاشکرا ده‌کات که له‌نێوان کامیاران و ڕه‌وانسه‌ر له ئه‌یاله‌تی کرماشان چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر کوژرابوون. ناوی کوژراوه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ن: 1. ڕه‌زا په‌ناهی: فه‌رمانده‌ی ده‌سته 2. عه‌زیز نوری: فه‌رمانده‌ی ده‌سته 3. وه‌لیئه‌ڵا نوری: کۆماندۆی هێزی تایبه‌ت 4. په‌رویز کازمی: کۆماندۆی هێزی تایبه‌ت 5. عه‌بدوڵا باشوری: فه‌رمانده‌ی ده‌سته 6. عه‌سکه‌ر مه‌رده‌لی: کۆماندۆی هێزی تایبه‌ت 7. قادر نه‌مه‌تی: کۆماندۆی هێزی تایبه‌ت 8. ئه‌میر نه‌ژادی: کۆماندۆی هێزی تایبه‌ت 9. مه‌نسور وه‌لیلیانی: کۆماندۆی هێزی تایبه‌ت 10. سه‌لمان ئه‌کبه‌ر: ... هه‌روه‌ها پێشتریش PJAK ناسنامه‌ی سێ که‌سی کووژراوی دیکه‌ی له‌م شه‌ڕه دا به‌م جۆره ڕاگه‌یاند بوو: 1. وه‌لیوڵا عیبادی (به‌سیجی ئاکتیف)، 2. مه‌نسوری (فه‌رمانداری لک) 3. هه‌روه‌ها فاخری (فه‌رمانداری تیم ![]() |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه بیستم شهریور 1386ساعت 11:52 توسط هه لو |
|
|
ئۆجالان: من تاڵه‌بانی و بارزانی تاوانبار ناکه‌م
به‌ڵام ئه‌وانیش ئه‌رکه‌کانیان باش پێک نه‌هێناوه
ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عبدوڵا ئۆجالان که 20 ڕۆژ سزای
ژووری تاکه‌که‌سی بۆ بڕاوه‌ته‌وه چواشه‌مه‌ی ڕابردوو
دیدار له‌ته‌ک پارێزه‌رانی کرد. ئۆجالان له سه‌ر ئه‌و بارودۆخی گۆشه‌گیریه‌ی تێدایه وتی: هه‌ر که‌س بوایه له شوێنی من سێ رۆژ به‌رگه‌ی نه‌ده‌گرت و سه‌ری به دیواره‌کاندا ده‌کێشا و هاواری ده‌کرد، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م که به‌رگه بگرم. من له هه‌لومه‌رجێکی وادا ده‌کرا ڕێگایه‌کی تر هه‌ڵبژێرم، وه‌ک که‌مال پیر یان ئه‌وانی دیکه، به یه‌کجار ده‌متوانی ده‌ست به به‌رخودانێکی دژوار بکه‌م، به‌لام گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که بژیم له‌وه باشتره، وێرای ئه‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌م که به‌رگری بکه‌م و بۆچوونه‌کانم ده‌ر‌بڕم و هه‌وڵ ده‌ده‌م قۆناغه‌که سه‌ر بخه‌م. ئۆجالان له دیداره‌که‌یدا سه‌رنجی بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌لوێستانه راکێشا که له دژیه‌وه به‌ڕێوه ده‌بن و وتی: PKK، من وه‌ک سه‌رۆکی پراکتیکی ده‌بینێت، ئه‌وه تێ نه‌گه‌یشتنێکه، من دیلی ده‌وڵه‌تم و له ده‌ست ده‌وڵه‌تدام، من ناتوانم سه‌رۆکایه‌تی پراکتیکی بکه‌م، ده‌بێت ئه‌وه مایه‌ی تێگه‌یشتن بێت و لێره‌وه ناتوانم سه‌رۆکایه‌تی پراکتیکی بکه‌م. ده‌بێت هه‌موو که‌س ئه‌وه بزانێت، گۆشه‌گیری شتێکی گرانه، له دۆخێکی وادا، دیالوگ چه‌نده شتێکه له جێی خۆیدا بێت، له سه‌رۆکاتی پراکتیک ڕۆژانه به لایه‌نی که‌مه‌وه ده‌بێت، 40 رێنمایی بدرێت، من له‌م ڕه‌وشه‌دا چۆن ده‌توانم ئه‌وه بکه‌م؟ له دۆخێکی وادا ناڕه‌واییه ئه‌گه‌ر سه‌رۆکایه‌تی پراکتیکی بکه‌م، له ڕووی ئه‌خلاقیشه‌وه نابێت، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش ده‌رفه‌ت بدات، ئه‌وه ناکه‌م. ئۆجالان ڕاشیگه‌یاند که PKK به‌رپرسیاره له‌و سزایه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆمی بڕیوه‌ته‌وه و وتی، PKK من وه‌ک سه‌رۆکی پراکتیکی ده‌بێنێت و به پێی ئه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، ده‌وڵه‌ت ئه‌وه ده‌بێنێت و به جدیه‌وه له سه‌ری هه‌لوێست ده‌گرێت، ده‌یه‌وێت سزا له سه‌ر قسه‌کانی من ببڕێته‌وه. ئۆجالان له درێژه‌ی ئه‌و لێدوانه‌یدا وتی ته‌نیا ده‌کرێت گوزاره له بۆچوونه سیاسیه‌کانم بکه‌م و ناتوانم ببمه سه‌رۆکێکی چالاک، هه‌موو که‌س من وه‌ک سه‌رۆکێکی پراکتیکی ده‌بینێت، PKK، DTP من وه‌ک سه‌رۆکی پراکتیک ده‌بینێت، چاوه‌ڕێن بێم و ڕزگاریان بکه‌م، من نه خودام و نه قاره‌مانێک، من ته‌نیا که‌سێکی دورستم، خاوه‌ن ویژدانم، دیموکرات و گه‌ل پارێزێم، له سه‌ر فکره ئید‌ۆلۆژی و فه‌لسه‌فیه‌کانم ٥٠٠ په‌رتووکم هه‌یه، هه‌موو شت هه‌یه با وه‌رگرن و بیخوێننه‌وه، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا چیتان له من ده‌وێت؟ له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ناتوانم که‌سێک ڕزگار بکه‌م. ئۆجالان ڕاشیگه‌یاند که وێرای هه‌موو شتێک گوزاره له بۆچونه‌کانی ده‌کات و به‌رگرینامه‌یه‌کی نوێش ئاماده ده‌کات. ئۆجالان له‌و باره‌یه‌وه وتی، ده‌ستم به نوسینی به‌رگیری نامه‌یه‌کی فراوان و جیاواز کردووه، ئه‌ما ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌کێشێت. ئۆجالان هه‌روه‌ها له دیداره‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هه‌موو که‌سێک ئه‌رکێک بگرێته ئه‌ستۆ و به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی پێدا: ئه‌و که‌سانه‌ی که بانگه‌شه ده‌که‌ن که وه‌فاداری منن، ڕاست نیه که فرمێسک بڕێژن و بیانوو بێننه‌وه، با که‌س به هیچ هۆکارێ نه‌یه‌ته لای من، له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی, که‌سێک بووم که زیاترین شه‌ڕم کرد، نه‌خۆشی ده‌سته‌لات، له‌ته‌ک هه‌موو که‌سێک هه‌یه، ئه‌وه بۆ هه‌موو که‌سێک ده‌ڵێم. ئه‌گه‌ر ناتوانن له‌ته‌ک لایه‌نه‌کانی ده‌سته‌ڵات و گه‌مه‌کانیدا شه‌ر بکه‌ن، با نه‌که‌ونه ناو ئه‌و کاره‌وه، ئه‌گه‌ر دوورکه‌و‌تنه‌وه له به‌هاکان هه‌یه، ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه، ئه‌وه بۆ که‌سێک به شه‌خسی نالێم، به هه‌موو که‌سێک ده‌لێم، با هه‌موو که‌س به‌رپرسیاری خۆی به جێ بێنێت. ئه‌گه‌ر تۆ سیاسه‌تمه‌دار بیت، ته‌واو سیاسه‌ت بکه و دیموکرات به، ئه‌گه‌ر تۆ گه‌ریڵا بیت، گه‌ریڵایی خۆت به ته‌واوی بکه، پارێزه‌ر بیت، پارێزه‌ری خۆت به ته‌واوی بکه، ئه‌گه‌ر ناتوانی کاری خۆت به ته‌واوی بکه‌یت، ئه‌وه تێگه‌یشتنێکی راست نیه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش به هه‌موو که‌سێک ده‌لێم، که ده‌بێت له‌م کاته‌دا ئه‌رک بگرنه ئه‌ستۆ. ئۆجالان له سه‌ر کومه‌ڵکوژیه‌که‌ی شه‌نگال که سه‌دان کوردی ئیزیدی گیانیان له ده‌ستدا ڕایگه‌یاند که کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه و شیمانه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که هێرشی له‌وه گه‌وره‌تر ئه‌نجام بدرێت و وتیشی پێ ده‌چێت که ئێران کۆمه‌ڵکوژی به ده‌ستی حزبوڵا و و سوریه‌ش به ده‌ستی ڕێکخراوه عه‌ره‌به‌کان ئه‌نجام بدات. ئؤجالان وتیشی ئه‌و پێشتریش وشیاری داوه له سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی که به سه‌ر ئیزیدیه‌کاندا هێنایان و پرسیاریشی کرد، بۆ ڕێ و شوێنی پێویست وه‌رنه‌گیراوه. ئۆجالان وتیشی له که‌رکوک ڕۆژانه هێرش ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌گه‌ر گه‌ل ده‌رفه‌تی خۆ‌پاراستن بئافرێنێت، ئه‌وا ناتوانن هه‌ر وا بکه‌ونه نێو گونده‌کانیان و ئه‌و کرده‌وانه پێک بێنن، کۆمه‌ڵکوژی شه‌نگال، ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی سوپای پاسدارانی ئیران، به‌کارهێنانی بۆمبی ناپالم و سزای ژووری تاکه‌که‌سی په‌یوه‌ستن به یه‌که‌وه. ئۆجالان ڕاشگه‌یاند کۆماری ئیسلامی ئێران که له دژی کورد گوڕی به هێرشه‌کانی داوه، ده‌وله‌تێکی به هێز و غه‌داره و ئه‌وانیش کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئۆجالان وتیشی ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه پێویسته جێی خۆیان بگۆڕن و بچنه هه‌رێمه‌کانی برادۆست و پاشانیش ئه‌و که‌سانه پێویسته له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ئاسایشیان دابین بکرێت، ئه‌و شتانه‌ی که به سه‌ر ڕۆم و ئه‌رمه‌نیه‌کان هات، ده‌یانه‌وێت به سه‌ری کوردیشی بهێنن، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن که کورد له زۆر هه‌رێم ده‌رکه‌ن. پێشتریش له ساڵی 1915 دا پشگیریان له ئه‌رمه‌نیه‌کان ده‌کرد پاشان هێزه‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌یی کشانه‌وه، ئه‌رمه‌نیه‌کان پشتگیری له ده‌ستدا و له کۆمه‌ڵکوژی ساڵی 1915 ڕزگاریان نه‌بوو. ئۆجالان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له باشوری کوردستان، شوێن هه‌یه که خۆیانی لێ بپارێزن و له باره‌یه‌وه وتی پێ ده‌چێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن کورده‌کانی باشوور بخه‌نه ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ریکا له‌ته‌ک ئه‌وروپا له سه‌ر ئه‌وه رێک که‌وتبێت. تورکیه و ئێران و سوریه‌ش، پێ ده‌چێت زۆر بۆ کورد بهێنن، له‌وانه‌شه ئه‌مه‌ریکا خۆی له‌و گووشاره سێ قۆلیي بکێشێته‌وه .له قۆناغی داهاتووشدا ده‌بینین چۆن ده‌بێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی بۆ ئێزدیه‌کان رێوشوێنی پێویستیان نه‌گرته به‌ر و ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه پێک هات. کۆمه‌ڵگایه‌کیش نه‌که‌وێته ژێر گه‌ره‌نتی پاراستنه‌وه، مه‌حاڵه بتوانێت خۆی بپارێزێت. باشوریش ناتوانێت به‌و شێوه‌یه به‌رگه بگرێت به پێی هه‌لو مه‌رج دۆخی سیاسی‌یان ده‌گۆڕێت، PCDK ئه‌رکی خۆی به جێ ناهێنێت. ناتوانن ته‌دبیر بۆ پاراستنی گه‌له‌که‌مان له‌وێ بگرن و رێ له‌و کۆمه‌ڵ کوژیه بگرن، ئه‌گه‌ر نه‌که‌ویته ره‌وشی پاراستنه‌وه، چۆن گه‌ل ده‌پارێزیت؟ من تاڵه‌بانی و بارزانی تاوانبار ناکه‌م به‌ڵام ئه‌وانیش ئه‌رکه‌کانیان باش پێک نه‌هێناوه. ئوجه‌لان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی له‌و دیوارانه کرد که له لایه‌ن تورکیه و ئێرانه‌وه دروست ده‌کرێت و ده‌ڵێت: ئه‌وه پلانی AKPیه، به هه‌ڵچنینی دیوار مرۆڤه‌کان له یه‌کتر داده‌بڕێنن وه‌ک دیواری نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین. له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش ئوجه‌لان سه‌رنجی بۆ سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی AKP راکێشاو ده‌ڵێت: مه‌زهه‌بی بوونی AKP وه‌رگرتنی له 46% ده‌نگه‌کان زیره‌ک بوونی AKP و دیموکراسی نیشان نادات، دیموکرسیه‌کی ساخته‌یه و کاری ده‌وڵه‌ته ,واته داڕشتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته، سه‌زه‌ر و CHP له سه‌ر AKP رێککه‌وتن مۆدێلی ئیسلامی میانه‌ڕه‌ویان هێنا، نه‌ک مۆدێلی ئیسلامی، به پێی ئه‌و سیسته‌مه رۆلیان به AKP دا ئه‌رکی جیاوازیشیان به CHPو MHPدا. هێشتیان MHP به قه‌د CHP ده‌نگ بێنێت له داهاتووشدا ده‌خوازن ئه‌وه‌ی بایکال له ناو CHP دا کردی له DTPشدا به ڕێگای هه‌ندێ که‌س بیکه‌ن، من ناڵێم با DTP له‌ته‌ک ده‌وله‌ت گفتوگۆ نه‌کات، به‌ڵام پێویسته سیاسه‌تێکی به پێوه‌ر و پێوانه په‌یڕه‌و بکات. |
|
+ نوشته شده در
شنبه هفدهم شهریور 1386ساعت 17:51 توسط هه لو |
|
|
تاله‌بانی: با PKK و PJAK بچنه وڵاتی خۆیان
خه‌باتی چه‌كداری بكه‌ن
تاڵه‌بانی: PKK و PJAK ئه‌گه‌ر پێیان باش بوو، خه‌باتی سیاسیی و دیپلۆماسی په‌یڕه‌و بكه‌ن ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌توانیین به ئاشكرا داڵده‌یان بده‌ین، وه‌ك چۆن چه‌ند ساڵێكه، 2 حزبی دیموكرات و 2 كۆمه‌ڵه‌مان داڵده داوه له باشووری كوردستان، چونكه به‌ڵێنیان پێداوین، شه‌ڕ نه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران. دوێنێ ڕۆژی هه‌ینی، جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆک کۆماری عێراق له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان له سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌ست. له ده‌ستپێکی چاوپێکه‌وتنه ڕۆژنامه‌وانه‌یه‌که تاڵه‌بانی ده‌ستنیشانی دوو خاڵی كه‌ركوك و تۆپبارانی سنوره‌كانی باشووری كوردستانی کرد. تاڵه‌بانی، له كۆنگره رۆژنامه‌نوسییه‌كه‌دا له سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خه‌باتی چه‌كداری له كوردستانی تورکیه‌و ئێران قسه‌ی كرد‌و ئاماژه‌ی به جۆری خه‌باتی چه‌كداریی پارتی كرێكارانی كوردستان له باکووری كوردستان و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان PJAK له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی کرد. جه‌لال تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند: ئه‌و خه‌باته‌ی كه به ناوی چه‌كداری ده‌كرێت له ڕۆژهه‌ڵات و باکووری كوردستان، ئه‌نجامه‌كه‌ی زه‌ره‌ردانه له خه‌ڵكی باشووری كوردستان و شێواندنی رێگای خه‌باتیان و ونكردنی رێگای راسته و ئه‌نجامه‌كه‌ی زه‌ره‌ردانه له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه و هیچ خێرێكی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و دوو ولاَته تێدا نییه جگه له زه‌ره‌ر. تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها وتی: PKK و PJAK ئه‌گه‌ر پێیان باش بوو، خه‌باتی سیاسیی و دیپلۆماسی په‌یڕه‌و بكه‌ن ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌توانیین به ئاشكرا داڵده‌یان بده‌ین، وه‌ك چۆن چه‌ند ساڵێكه، 2 حزبی دیموكرات و 2 كۆمه‌ڵه‌مان داڵده داوه له باشووری كوردستان، چونكه به‌ڵێنیان پێداوین، شه‌ڕ نه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران. تاڵه‌بانی له به‌رده‌وامی وتی: "هه‌روه‌ها تورکیه ناتوانێت ئه‌وه قبوڵ بكات و خه‌ڵك بێت بكوژێت و بگه‌ڕێته‌وه ئێره، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و برایانه ئه‌م بیر‌و بۆچونانه‌ی ئێمه‌یان پێڕاسته سه‌رچاومان ئه‌گه‌ر پێشیان راست نییه فه‌رموو بچنه‌وه ولاَتی خۆیان ! ئه‌م قسانه‌ی تاڵه‌بانی له كاتێكدایه كه دوێنی له‌ته‌ک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هاوینه‌هه‌واری پیرمام كۆ بۆته‌وه، تاڵه‌بانی وتی: ئه‌م قسانه قه‌ناعه‌ت و بۆچونی فكری و سیاسی ئێمه‌یه بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌و بۆچونی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی یه كه له به‌غدا گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌م رایه به‌و براده‌رانه رابگه‌یه‌نین، بۆیه ئه‌گه‌ر به قسه‌یان كردین سه‌رچاو، ئه‌گه‌ر به‌قسه‌شیان نه‌كردین بچنه‌وه ولاَتی خۆیان، كێشه بۆ ئێمه دروست نه‌كه‌ن و ئێمه ناتوانین ولاَتی خۆمان بكه‌ین به مۆڵگه‌ی ئه‌وان و شه‌ڕی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بكه‌ن و بێنه‌وه. تاڵه‌بانی له کێشه‌ی که‌رکووک وتی: ماوه ماوه هه‌ندێ له براده‌ران به پێخاوسی به ناو ده‌كه‌ون و ده‌ڵێن براده‌رانی به‌غدا هیچیان بۆ كه‌ركوك نه‌كردووه‌و كه‌ركوكیان فه‌رامۆش كردووه، به ڕاستی ئه‌و قسه‌یه نا‌ڕاسته‌و نا‌ڕه‌وایه، چونكه زۆرێكیان ئاگایان له ماده‌ی 140 هه‌ر نییه، به‌شێكی زۆری هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئێمه له به‌غدا بۆ كه‌ركوكه و توانیویشمانه چه‌ند شتێك بكه‌ین، له‌وانه دانانی ماده‌ی 140 له ده‌ستور كه ئه‌وه وا به‌ئاسانی نه‌هاتووه. تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها وتیشی كه‌ركوك كێشه‌یه‌كه به په‌له په‌ل و قسه‌ی حه‌له‌ق و مه‌له‌ق حه‌ل نابێت و مه‌سه‌له‌یه‌كه هه‌مه لایه‌نه‌یه و ناوچه‌كه‌و دنیاش چاوی لێیه‌تی و به بۆچونی من ئه‌وه‌ی له سه‌رمانه ئه‌وه‌یه سیاسه‌تێكی راستمان هه‌بێت و خه‌له‌لی ناوخۆمان له كه‌ركوك و خه‌له‌لی سیاسه‌تی پارتی و یه‌كێتی ببڕین و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌پارتی و یه‌كێتی داویانه له باره‌ی كه‌ركوكه‌وه جێبه‌جێبكرێت، هه‌روه‌ها پێویستمان به‌وه یه له گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك پێك بێین و داخوازییه ره‌واكانیان قبوڵبكه‌ین. |
|
+ نوشته شده در
شنبه هفدهم شهریور 1386ساعت 17:44 توسط هه لو |
|
|
ئورمیه دا به ماشێن ڕاکێش کراون و شێوێندراون ...
ته‌رمی گه‌ریلاکانی PJAK به ناو شاری ئورمیه دا به ماشێن ڕاکێشراون ... به پێی ئه‌و ئاگاداریانه‌ی که له شاری ئورمیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دوای ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی ڕه‌ژیم له شه‌ڕی گه‌ریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK له ماوه‌ی مانگه‌کانی ڕابڕدوو دا تووشی زیانی گه‌وره و چاوه‌ڕوان نه‌کراوی مادی و گیانی هاتبوون و له شه‌ڕێک دا له هه‌رێمی " ته‌ڕگه‌وه‌ڕ-مه‌رگه‌وه‌ڕ" سێ گه‌ریلای ئه‌م پارتیه شه‌هید ده‌خه‌ن، له هیچ سووکایه‌تی و وه‌حشیه‌تێک خۆیان ناپارێزن و به به‌ستنه‌وه‌ی ته‌رمی هه‌ر سێ هه‌ڤاڵ له ماشێنی تویوتا، ته‌رمه‌کانیان به ڕه‌ق و نه‌فره‌ت و کینه‌وه ڕاکێش ده‌که‌ن. شاهیدان باس له‌وه ده‌که‌ن که جیا له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وڕه-ته‌رگه‌وه‌ڕ، ته‌رمی پارچه پارچه کراو و خوێناوی هه‌ر 3 گه‌ریلای PJAK یان دیتووه که به ناو شاری ئورمیه و له نیزیک ئیداره‌ی ئیتلاعات و پارکی ساحلی ئورمیه ڕاکێش کراون و پاسدارانی ڕه‌ژیم به درووشم دان له دژی PJAK و گووتنه‌وه‌ی " الله اکبر" شادیان نیشان داوه. شه‌هاده‌تی 3 گه‌ریلای PJAK شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ش له کاناڵی 2 ی ئێران کاتژمێر 8 و هه‌روه‌ها له کاناڵی " خه‌به‌ر"ی ئێران باسی لێ کرا. کاناڵه‌کانی جێگه‌ی ئاماژه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا که PJAK وه‌ک پارتیه‌کی ناسه‌ربه‌خۆ و سه‌ر به ئامریکا نیشان بده‌ن و له هه‌مانکات دا وه‌ک پارتیه‌کی تێڕۆڕیستی به نێوی بکه‌ن. ئه‌وه له کاتێک دایه که تێڕۆڕ و وه‌حشیه‌تی ڕه‌ژیمی ئێران له هه‌مبه‌ر گه‌لی کورد و ته‌نانه‌ت ته‌رمی گه‌ریلاکانیش سنوور ناناسێت... ده‌قه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره نامرۆڤانه‌یه ساڵی ڕابڕدوو له دژی گه‌ریلاکانی PJAK به تایبه‌ت له سه‌ر ته‌رمی گه‌ریلایه‌کی کچ به ناوی " زیلان په‌پوله" خه‌ڵکی شاری ئورمیه‌ی ڕۆژهه‌ڵات که له مه‌ریوان شه‌هید ببوو، ئه‌نجام درابوو. |
|
+ نوشته شده در
شنبه هفدهم شهریور 1386ساعت 17:38 توسط هه لو |
|
|
شب گذشته در بین جاده روانسر کامیاران نیروهای گریلا به یک پاسگاه حمله کرده و۷نفر را کشته ویک .نفر نیز زخمی شد. در تاریخ ۱۳/۶/۱۳۸۶ در یک اقدام تلا فی جویانه (شهادت هه وال چالاک ) در بین جاده روانسر کامیاران نیروهای گریلا به یک پاسگاه حمله کرده و۷نفر را کشته ویک .نفر نیز زخمی شد. تا دشمنان بدانند که هیچ حملاه ای بی پاسخ نمی ماند وما انتقام خون شهیدانمان را خواهیم گرفت. |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه پانزدهم شهریور 1386ساعت 9:39 توسط هه لو |
|
|
فڕۆکه‌ی برای نوێنه‌ری پ.ک.ک له ئه‌مریکا،
که‌وته‌خوار و 6 ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌که‌ی کوژران
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو، "عه‌زامه‌دین گوندوز"، سه‌رمایه‌داری کورد و برای "کانی غوڵام" نوێنه‌ری پ.ک.ک له ئه‌مریکا، له کاتێک دا که به فڕۆکه‌ی تایبه‌تی خۆیان ده‌چوونه پشوودان، له ڕووداوێکی گوماناوی دا که‌وته‌خوار و 6 که‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی کوژران. "عه‌زامه‌دین گوندوز"، سه‌رمایه‌داری کورد و برای "کانی غوڵام" نوێنه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان له ئه‌مریکا، له کاتێک دا که ده‌یه‌ویست به فڕۆکه‌ی تایبه‌تی خۆی له شاری "سانتا مۆنیکا"ی کالیفۆرنیا به مه‌به‌ستی پشوودان بچێته که‌مپێک له "کێرن واڵه‌ی" هه‌مان ئه‌یاله‌ت، له مه‌ودای 800 مه‌ترسی فڕۆکه‌خانه‌که، به هۆیه‌کی نادیار و گوماناوی که‌وته‌خوار و به خۆی و هاوسه‌ر، دوو مناڵ، خوشک و برایه‌کی کوژران. "عه‌زامه‌دین گوندوز" که خه‌ڵکی شارۆچکه‌یه‌کی نیزێک ئامه‌د له باکووری کوردستانه، زیاتر له 36 ساڵه له ئه‌مریکا ده‌ژیت و له‌م وڵاته ناوی خۆی بۆ "ئادام پاسار" گۆڕیبوو، خه‌ریکی پیشه‌ی کڕین و فرۆشی ئه‌ملاک بوو و سه‌روه‌تێکی زۆری کۆکردبۆوه و هاوکات برای "کانی غوڵام" نوێنه‌ری پ.ک.ک له ئه‌مریکا بوو. فڕۆکه‌ی ناوبراو 4 که‌سی بووه که‌چی کاتی که‌وتنه‌خوار 6 که‌سی تێدابووه. به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی تورکی "عه‌بدوڵغه‌فار گوندوز" ناسراو به "کانی غوڵام"، وه‌کو نوێنه‌ری پ.ک.ک له ئه‌مریکا ده‌ناسرێت و مافی په‌نابه‌ری سیاسی هه‌یه و تورکیا داواکاره که ناوبراو ڕاده‌ستی ئه‌نقه‌ره بکرێته‌وه. کانی غوڵام له ئه‌مریکا دامه‌زرێنه‌ر و به‌رپرسی ڕێکخراوه‌یه‌کی کوردان به ناوی "تۆڕی زانیاری کوردان و ئه‌مریکیه‌کان یا " Kurdish İnformation Network" و له کاتی گیرانی پارله‌مانتارانی سه‌ر به پارتی ره‌جن و دێمۆکراسی کوردان (له‌یلا زانا و هه‌ڤالانی) له‌به‌رده‌رگای کۆنگره‌ی ئه‌مریکا مانی گرتبوو و چالاکی زۆریشی دژ به تورکیا ئه‌نجام داوه، به‌ڵام تا ئێستا پێوه‌ندیه‌ک له نێوان ئه‌م ڕووداوه و کانی غوڵام نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و پۆلیس خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتره.
|
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه پانزدهم شهریور 1386ساعت 9:29 توسط هه لو |
|
|
شێخ جه‌عفه‌ر: له‌پژاك‌و هیچ هێزێكی تری قبوڵ
ناكه‌ین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران تێكبدات
|
||
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه پانزدهم شهریور 1386ساعت 9:28 توسط هه لو |
|
||
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
هر کس در بر قراری ازادی و دموکراسی تلاش نکند یا مفهوم ازادی را درک نکرده است یا لیاقت ازاد زیستن را ندارد
|
| نوشته های پیشین |
|
اسفند 1386 آبان 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 فروردین 1386 اسفند 1385 بهمن 1385 دی 1385 آذر 1385 آبان 1385 مهر 1385 شهریور 1385 مرداد 1385 |
|
RSS
|